كه‌ره مه‌مره به‌هاره
هاژه باست حه‌مه غه‌ریب
كه‌به‌هار یه‌ت، دڵمان خۆشه‌بێت به دووباره ژیانه‌وه‌و سه‌وزبونه‌وه‌ی ده‌شت و ده‌رو شاخ و كێوه‌كان و هه‌ڵا هه‌ڵامانه زوو بچینه ده‌ره‌وه بۆ جه‌و گۆڕین، به‌ڵام به‌حسابی خۆمان جه‌و ئه‌گۆڕین به‌ڵام له‌هه‌مان كاتیشا جه‌و ئه‌شێوێنین.
جا زۆرینه‌ی خێزانه‌كان ئه‌و رۆژه‌ی قه‌راره بچن بۆ سه‌یران، به‌یانی زوو ئه‌چنه ده‌ره‌وه، نیوه‌ی كه‌لوپه‌لی ماڵه‌كه كۆ ئه‌كه‌نه‌وه‌و له‌گه‌ڵ خۆیان ئه‌یبه‌ن، به‌ڵام زه‌رفێكی گه‌وره‌ی خۆڵیان بۆ هه‌ڵناگیرێ، یان ئه‌شیبه‌ن، به‌س به‌كاری ناهێنن، ئینجا پێشبڕكێیه له‌سه‌ر ده‌ستكه‌وتنی شوێنێكی خۆش، هه‌تا ئێواره هه‌رچییان به‌رده‌ست ئه‌كه‌وێت ئه‌یخۆن، (ئه‌ڵێی رۆژه‌كانی تر، خواردن نامێنێ)، هه‌ڵه‌په‌ڕن دائه‌په‌ڕن، راكه‌راك و به‌پێ رۆشتن و یاریكردن و هه‌موو ئه‌مانه كێشه‌مان نیه، كێشه‌كه لێره‌وه ده‌ست پێئه‌كات، له‌كۆتایی كه ئه‌ڕۆنه‌وه كاره‌سات له‌و شوێنه ئه‌خوڵقێنن كه‌تیای بوون، بێ ویژدانانه ئه‌و پاشماوانه‌ی لێیان ده‌مێنێته‌وه به‌جێی ئه‌هێڵن، وه‌ك به‌كوردییه‌كه‌ی خۆمان هه‌ر له كۆنه‌وه وتومانه، ئه‌ڵێی ماڵی جوله‌كه‌یه، ئاخر ناهه‌قیان نیه كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و پاشماوه‌یه ئه‌ركێكی ئه‌مه قورسه پێیان هه‌ڵناسوڕێت.
خۆ كێشه‌كه‌ش هه‌ر ئه‌م زبڵدانه نیه دوای خۆیان به‌جێیان هێشتوه، ئه‌و ئاگره‌ش كه ناتوانن بیكوژێننه‌وه، بێ گوێدانه ئه‌وه‌ی چی ده‌قه‌ومێت.
له‌هه‌مووی خۆشتر ئه‌وه‌یه بۆ جاری داهاتوو كه ئه‌چنه ده‌ره‌وه به‌دوای شوێنی پاكیشا ئه‌گه‌ڕێن، جنێویش به‌وانه ئه‌یه‌ن كه پێشتر ئه‌و ناوه‌یان پیس كردوه‌و شێواندوویانه، ئینجا ئه‌بێ كه جنێویشتان یا زۆر خۆتان سه‌غڵه‌ت مه‌كه‌ن، چونكه جنێوه‌كه خۆشتان ئه‌گرێته‌وه.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌ش گله‌یی له‌پیسی ژینگه ده‌كه‌ن، ئینجا ئه‌ڵێم كه‌ره مه‌مره به‌هاره، دیسان به‌هار هاته‌وه بۆ پیسكردنی ژینگه.
PM:11:12:16/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 5596
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی