به‌ساقه‌م…. بی یان بم؟؟
هاژه باست حه‌مه غه‌ریب
هه‌ندێ جار دانی پیا نه‌نێی باشتره، خواردن ناڵێم، (ئاخر خواردن هه‌تا بیجوی و دانی پیانێی سودی زیاتره و پارێزگاریه له مه‌عیده، پاراستنی مه‌عیده‌ش ئه‌ركێكی نیشتیمانیه، زۆرن ئه‌وانه‌ی به‌س مه‌عیده+گیرفانیان ئیش ده‌كات)، قسه ئه‌ڵێم، هه‌ندێ قسه ئه‌كه‌ین ئه‌گه‌ر هه‌ر له سه‌ره‌تای وتنه‌وه، هه‌موو ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمانه ده‌رمانبڕی، دوایی هیچ مه‌جالێك نامێنێت بۆ په‌شیمان بونه‌وه، یان بۆ گۆڕانكاری، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دانمان پیا نه‌نا، ئه‌وه ئاسانه ده‌توانی دوای یه‌كه‌م ده‌ربڕین و هه‌ستكردنه به كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر، به‌و جۆره ده‌ری ببڕین كه له‌گه‌ڵ كه‌شوهه‌واكه گونجاوه.
ڕه‌نگه ئه‌م نوسینه‌ی سه‌ره‌وه تۆزێك ئاڵۆز بێت، ڕاسته هه‌تا نه‌زانی مه‌به‌سته‌كه چیه ئاڵۆزه، به‌ڵام هه‌مووتان توشی ئه‌م حاڵه‌ته بون، كه‌واته با ئاوی گه‌رم بكه‌ین به‌سه‌ریداو ڕونی بكه‌ینه‌وه.
زۆر جار قسه ئه‌كه‌ین، به‌هۆیه‌وه به‌رامبه‌ره‌كه‌مان بریندار ئه‌كه‌ین، یان كارداناوهی خراپی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، یان شه‌ڕ و ئاژاوه و خراپتریش. دوایی هه‌ر خۆمان بیر ئه‌كه‌ینه‌وه، ئه‌ڵێین: (ئه‌وه چیم وت؟ باشه من ئه‌م قسه‌یه‌م بۆ كرد؟) به‌ڵام ئیتر ئه‌م قسانه سودێكیان نیه، ئه‌بوو پێش كردنی قسه‌كه، مهجالێكت بۆ په‌شێمان بونه‌وه و گۆڕانكاری بهێشتایه‌ته‌وه، وه‌ك ده‌وترێ قسه وه‌ك فیشه‌ك وایه كه له لوله‌ی ده‌مانچه‌كه ده‌رچوو گه‌ڕاندنه‌وه‌ی نیه.
وته‌یه‌كی كوردی هه‌یه ده‌ڵێت: (قسه بجاوه ئینجا بیهاوه)، جا ئه‌گه‌ر ناشی جاوی به‌شیوه‌یه‌ك بیهاوه، توانای گه‌ڕانه‌وه‌و دوباره جاوینهوهی هه‌بێت.
هه‌ر بۆ ئه‌و بابه‌ته، دایكم قسه‌یه‌كی خۆشی هه‌یه، به هه‌موو كه‌س ئه‌ڵێ: (به‌ساقه‌م)، تا ئێستا تێنه‌گه‌یشتم ئه‌ڵێ به‌ساقه‌و بم یان ئه‌ڵێ به‌ساقه‌م بی؟؟
PM:03:19:02/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 4396
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی