زۆر مه‌یجو تامی نامێنێت!
هاژه باست حه‌مه غه‌ریب
هه‌رچی كه‌سمان هه‌یه له ژیان، (كه‌س واته، خێزان، خزم، خۆشه‌ویست، هاوڕێ، هاوپیشه، دراوسێ، هاوسه‌ر، هتد…..)، به‌وانه‌وه كه له سه‌ره‌تای دروستبونمان له ژیانماندا بونیان هه‌یه‌و پێمانه‌وه ماندوبوون و ره‌نجیان له‌گه‌ڵمان كێشاوه، به‌وانه‌شه‌وه كه دره‌نگ ناسیومانن و بونه‌ته به‌شێكی گرنگ له ژیانمان و ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش كه ڕه‌نگه هێشتا نه‌مان ناسیبن، زه‌روریه‌تی ژیان وایه ده‌بێت هه‌میشه سنورێك بۆ ده‌ربڕینه‌كانمان دابنێین به‌رامبه‌ریان، (سنور له به‌خشینی، خۆشه‌ویستی، سۆز، میهره‌بانی، به‌زه‌یی، لێخۆشبون، هتد….)، چونكه ئه‌گه‌ر سنور نه‌بێت، په‌یوه‌ندیه‌كان تێكده‌چن و هاوسه‌نگی ناپارێزرێت، ته‌نانه‌ت ناتوانین زاڵ بین به‌سه‌ر هه‌سته‌كانماندا، ئه‌گه‌ر زیاده‌ڕه‌ویمان كرد.
نمونه‌یه‌كی زۆر ئاسان، من منداڵ بووم، بنێشته خڕه‌كان هه‌بوو، زۆر ترش بوو، له‌ناو لایلۆنێكی سه‌وزدا بوو، (وه‌ك ده‌ڵێن، ئه‌گه جیلی ئاڵتونی بیت، بێ گومان جویوته)، جا ئه‌و بنێشته كه ئه‌تخسته ده‌مت زۆر تامی خۆش بوو، به‌ڵام كه بۆ ماوه‌یه‌ك ئه‌تجوی، ئیتر ته‌واو بێتام ئه‌بوو، ئه‌بوو، فڕێی به‌یت و به‌هۆی خۆشی تامه‌كه‌شیه‌وه خێرا دانه‌یه‌كی ترت ئه‌خسته‌وه ده‌مت، حه‌تمه‌ن كه ئه‌شمان كڕی به دانه‌یه‌ك رازی نه‌ده‌بوین.
مرۆڤیش ئاوایه، هه‌رچه‌ند باشبێت، خۆشه‌ویست بێت، دڵسۆز بێت، به‌وه‌فا بێت، ئه‌گه‌ر زۆر زیاده‌ڕه‌وی كرد، ئه‌وه تامی تیا نامێنێت، بۆیه پێویستمان به پاراستنی ئه‌و سنوره هه‌یه، بۆیه نه‌كه‌س زۆر بجاوین و نه زۆریش بجاورێین.
به‌مه ده‌وترێت هاوكێشه‌ی ژیان، جا هه‌تا نه‌شگه‌یته ئه‌و حه‌ڵه‌ته‌ی كه پێویست بكات كه‌سێك له ژیانت دورخه‌یته‌وه، یان كه‌سێك بیه‌وێت له ژیانی دورت بخاته‌وه، له‌م هاوكێشه‌یه تێناگه‌یت.
PM:05:17:19/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 4492
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی