چاره‌سه‌ر هه‌ر واسته‌كه‌یه!!
هاژه باست حه‌مه غه‌ریب
كچێك چوو بۆ زانكۆیه‌ك، بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌قی خۆی فۆرمی وه‌رگرتن له‌و زانكۆیه پڕبكاته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی گه‌یشته به‌رده‌م فه‌رمانبه‌ره‌كه‌و داوای فۆرمی كرد، پێیان وت، (مانگێگ له‌مه‌و پێش فۆرم ته‌واو بوه)،
به‌مه‌رجێك هه‌فته‌یه‌ك ده‌بوو كه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا رایگه‌یاندبوو كه خوێندكاران ده‌توانن فۆرم پڕبكه‌نه‌وه، دواتر به‌هۆی واسته‌یه‌كه‌وه هه‌ر ئه‌و فۆرمه‌ی كه ته‌واو بووبوو وه‌رگیراو پڕكرایه‌وه. پیاوێك منداڵه‌كه‌ی برد بۆ باخچه‌ی ساوایان، هه‌تا به هه‌قی خۆی وه‌ربگیرێت، پێیان وت شوێن نه‌ماوه، ده‌ی خۆ ئه‌ویش دیاره به‌هۆی واسته‌یه‌كه‌وه یه‌ك پۆل چۆڵ ده‌بێت و وه‌ك وتیشی: (چاره‌سه‌ر هه‌ر واسته‌كه‌یه). خۆشم رۆژێك چومه فه‌رمانگه‌یه‌ك به‌هۆی ونبونی پێناسه‌كه‌مه‌وه ده‌بوو به‌ڕێگایه‌كی گرانتر ناوه‌كه‌م بدۆزنه‌وه، وتیان، (بڕۆ دابنیشه هه‌تا كه‌سی لێنامێنێت)،
كاتێك چوڵ بوو، چومه‌وه به‌رده‌م كارمه‌نده‌كه، وتی: (ناوت چیه)، وتم فڵان، یه‌كسه‌ر وتی: (كچی فڵانی، ئه‌ی بۆ زوو قسه‌ت نه‌كرد؟). چ میله‌تێكی سه‌یرین ئه‌و شتانه‌ی مافی خۆمانه هه‌ر ئه‌بێ به زۆره ملێ به‌ده‌ستی بهێنین، په‌ندێكی كوردی هه‌یه ده‌ڵێت: (شه‌ق ئه‌زانێ قۆناغ له كوێیه). ده‌ی كه‌واته ئێمه هه‌ر فێری ئه‌و شه‌قه‌ین. رۆژانه له‌هه‌موو فه‌رمانگه حكومی و ناحكومییه‌كان كاره‌كان به‌م جۆره رایی ده‌كرێن، ئه‌و كارانه‌ی كه مافی هه‌موومانه به‌هۆی واسته‌وه ئاسان ده‌بێت و ئه‌گه‌ر جێبه‌جێش نه‌كرێت یاخود گرێ و گۆڵێك بێته پێش، ئه‌ویش به ئاسانی چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، یان ئه‌وتا ئه‌بێت كه‌سێكی نزیكی كاك فڵان یان خاتوو فڵان بین. له كۆتاییدا، چاره‌سه‌ر هه‌ر واسته‌كه‌یه!!!!
AM:11:22:07/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 4372
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی