ژن بون كۆیلایه‌تی نییه
هاژه باست حه‌مه غه‌ریب
هاوسه‌رگیری ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی كه زۆرینه‌ی پیاوی میله‌تی كورد به ته‌واوی مانا به هه‌ڵه تێیگه‌یشتون. هاوسه‌رگیری ژیانی دوو كه‌سه به‌یه‌كه‌وه و بریتیه له دابه‌شكردنی خۆشی و ناخۆشی و هه‌وڵ و ماندوبونی هه‌ردوولا بۆ به‌رده‌وام بون و جه‌نگه له‌پێناو ژیانێكی خۆشدا و دواتر فراوانبونی مه‌ودای ئه‌و ژیانه هاوبه‌شه‌یه كه‌دوو كه‌س ده‌بێت به‌خۆشه‌ویستیه‌وه كۆڵه‌كه‌ی ماڵه‌كه‌یان رابگرن و بناغه‌كه‌ی دابنێن، هه‌تا بتوانن ساڵانێكی زۆر به‌رده‌وام بن.
خۆشه‌ویستی ژیانی هاوسه‌رێتیش له دوای زه‌واج ده‌ستپێده‌كات و گه‌وره ده‌بێت و ده‌بێت زیاتر و زیاتر ببێت، ئه‌وه‌ش به‌هه‌ردوو لا ده‌كرێت، به‌ڵام كاتێك پیاو سالارێك وای داناوه ژن كۆیله‌ی پیاوه‌كه‌یه‌تی و ده‌بێت ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌یه‌وێت بۆی بكرێت و كوێخایانه پاڵبداته‌وه‌و فه‌رمانه‌كانی جێبه‌جێبكرێت و كه‌س پێی نه‌ڵێت پێت خوار داناوه، ئه‌وه‌ی پێی خۆشه بیكات و ئه‌وه‌ی نه‌یه‌وێت ئیتر نه‌ك خۆی نایكات به‌ڵكو نابێت بكرێت و سنور بۆ هه‌موو جۆڵه‌یه‌ك و بیركردنه‌وه‌و و قسه‌و ته‌نانه‌ت تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ژنه‌كه‌شی داده‌نێت،
ئه‌وه ئیتر پێی ناوترێت هاوسه‌رگیری به‌ڵكو پێی ده‌وترێت كۆیلایه‌تی، جا ئه‌گه‌ر ژنێك به‌هه‌ر هۆكارێك بێت ئه‌و ژیانه‌ی قبوڵبێت ئه‌وه كۆیلایه‌تی هه‌ڵبژاردوه، وه‌ئه‌گه‌ریش قبوڵی نه‌كرد ئه‌وه ناڕۆشنبیران مێشك بۆگه‌نه‌كان چی ناوده‌نێن با ناوی بنێن گرنگی نیه، به‌ڵكو ئه‌وه ژنێكی مه‌رده كه‌ئاماده نیه وه‌ك كۆیله بژی. ژنه‌كان به‌خراپه‌كانیشیانه‌وه مامه‌ڵه‌ی جوانی پیاو ده‌یان كاته فریشته‌و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه مامه‌ڵه‌ی ناشرین ده‌یانكاته دڕنده، ئه‌كته‌ری ناودار چارلی چاپلن ده‌ڵێت (میهره‌بانی ژن نه‌بوایه دڕنده‌یی پیاو دنیای وێران ده‌كرد ).
PM:12:47:12/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 2904
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی