هاووڕێیه‌تی بونی نیه
هاژه باست حه‌مه غه‌ریب
کاتێک ئەم نوسینەم داڕشت بیرم کردەوە ڕەنگە زۆرێک لە خوێنەر دژم بێت، بەڵام ئەوەی گرنگە ڕاستی بابەتەکەیە نەک من و تۆ چۆن بیر دەکەینەوە.
هاووڕێیه‌تی ئه‌و وشه‌یەی به هەڵە بۆ په‌یوه‌ندیه‌كی كاتی نێوان دوو كه‌س جا هاووڕه‌گه‌ز بن یان ره‌گه‌زی جیا به‌كاری ده‌هێنن، لەڕاستیدا بونی نیه، ئه‌و په‌یوه‌ندیه كاتیه پێی ناوترێ هاووڕێیه‌تی پێی ده‌وترێت یه‌كتر ناسین…..
یه‌كتر ناسین واتا به‌سه‌ر بردنی كاتی خۆش به‌یه‌كه‌وه ، مانه‌وه به‌یه‌كه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی دیاری نه‌كراو كورت بێت یان درێژ جیاوازی نیه، له كۆتاییشدا هه‌ر كه‌سه‌و ده‌ڕوات به‌ڕێی خۆیه‌وه ته‌نانه‌ت هه‌ندێك كات یه‌ك له‌بیر ده‌كه‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ی یه‌كیان نه‌ناسیبێت.
وەک چۆن فه‌یله‌سوفی یۆنانی ئه‌رستۆ له وته‌یه‌كیدا ده‌ڵێت (ئه‌ی هاووڕێیان، هیچ هاووڕێیه‌ك بونی نیه هاووڕێیه‌تی واتا ئه‌و كاته‌ی پێویستت به كه‌سێكه له‌لات بێت ، ئه‌و كاته‌ی بێتاقه‌ت و بێزاری هه‌ستت پێبكات، خه‌مه‌كانتی له‌گه‌ڵ به‌ش بكه‌یت ، له خۆشی و ناخۆشی به‌یه‌ك ئه‌ندازه له‌گه‌ڵت بێت، نەک هەر ئەو کاتانەی قسەی بۆ دەکەیت هەستت پێ‌بکات بەڵکو دەبێت لە نەبینینیشتدا ئەو هەست بە نائارامی بکات ، لەگەڵی بیت یان نا بزانێت کێشەیەکت هەیە ، هەواڵت بپرسێت بێ ئەوەی چاوەڕوانی تۆ بکات، په‌یوه‌ندیه‌كی به‌م شێوەیەش بە ئاسانی به‌ده‌ست نایه‌ت، تەنها لە دایکەکاندا دەبینرێت.
وەک چۆن ئەرستۆ لە وتەیەکی تری‌دا دەڵێت (هاورێی راسته‌قینه روحێكه له دوو جه‌سته‌ی جیاواز)، کەواتە ئەگەر ئەو ڕۆحە هەست بە ئازار و ژانەکانی جەستەکەی تر نەکات ئیتر هاوڕێیەتی ون دەبێت.
AM:11:17:21/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 4948
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی