چه‌قۆ وه‌شێنه‌كان چی‌یان ده‌وێت؟
نیاز عه‌بدوڵڵا
ئەوەی ڕاستی بڵێت لەهەرێمی کوردستان ژیانی لە مەترسیدایە.
نیاز عەبدوڵا:
چه‌قۆ وه‌شێنه‌كان چی‌یان ده‌وێت؟
مانگێك له‌مه‌وبه‌ر چالاكوانی مه‌ده‌نی هاوڕێ كوردی، له‌لایه‌ن سێ كه‌س له شاری هه‌ولێر رێگری لێكرا و له‌گه‌ڵ ئه‌شكه‌نجه‌دانی هه‌ڕه‌شه‌ی زمانبڕینیان لێ‌كرد، مۆبایل و جزدانیان لێبرد، دوای ئه‌شكه‌نجه‌دانی هاوڕێ به ژماره‌یه‌كی نه‌ناسراو ته‌له‌فۆن بۆ یه‌كێك له‌براكانی ده‌كه‌ن و پێی ده‌ڵێن هاوڕێ سێ گولله‌ی لێدراوه.
- 16ی شوبات پێنج رۆژنامه‌نووس و چالاكوانی مه‌ده‌نی بادینان به‌ناوی به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری، له رێگای دادگای هه‌ولێره‌وه تۆڵه‌یان لێكرایه‌وه له‌به‌رامبه‌ر نووسین و كاره مه‌ده‌نییه‌كانیان كه ناڕه‌زایی تێدابوو به‌رامبه‌ر به حكومه‌ت و پارته‌كانی، ئێستاش ده‌یان رۆژنامه‌نووس و چالاكوانی دیكه له زیندانن یان فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه.
- 26ی شوباتیش له شاری سلێمانی په‌رله‌مانتار د. غالب محه‌مه‌د له پێش ماڵه‌كه‌ی خۆی به‌ر قهچۆدرا و تاوانبار رایكرد، ئه‌و به‌رپرس و حیزبانه‌ی سه‌ركۆنه‌یان كرد خۆیان زۆرترین تاوان و پیشێلكاری ئاشكرای رۆژانه‌یان هه‌یه به‌رامبه‌ر په‌رله‌مانتار و رۆژنامه‌نووس و چالاكوانی مه‌ده‌نی و هاووڵاتی خۆپیشانده‌ر.
- سه‌دان دۆسییه هه‌ن له هه‌رێمی كوردستان كه رۆژنامه‌نووس و چالاكوانی مه‌ده‌نی و په‌رله‌مانتار، به‌رچه‌قۆی یاسا یان به‌رچه‌قۆی حیزبه‌كان و حكومه‌ت و په‌رله‌مان كه‌وتوون، له دۆخێك‌دا ده‌توانین بڵێن له‌و دۆسییانه‌دا تاوانباران به ره‌هایی ده‌ربازیان بووه له سزای یاسایی.
- ئه‌و هه‌ڕه‌شه و تاوانانه‌ی له رۆژنامه‌نووسان و چالاكوانانی مه‌ده‌نی و په‌رله‌مانتاران ده‌كرێن، ئامانجه‌كه‌ی كۆتاییهێنانی ئه‌و ده‌نگانه‌یه كه راستییه‌كان ده‌خه‌نه‌ڕوو به شێوازێكی مه‌ده‌نیانه، بۆیه په‌یامه‌كه بۆ سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستانه و ئه‌وه‌ی راستی بڵێت له هه‌رێمی كوردستان ژیانی له‌مه‌ترسیدایه، تیرۆركردنی رۆژنامه‌نووسان (سۆرانی مامه حه‌مه، عه‌بدولستار تاهیر شه‌ریف، سه‌رده‌شت عوسمان، كاوه گه‌رمیانی، ویداد حوسێن) به‌ڵگه‌ی ئاشكرای دۆخه پڕ كارهساتهكهن.
PM:05:34:27/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 2608
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی