کاک رێبوار کەریم یەکێتی ئیتر هێڵی سەربەخۆی سیاسی دیاری دەکات

‌عادل عەلی

وتارەکەی رێبوار کەریم

کێشمە کێشەکان لە نێوان لایەنەکانی براوە لە دوایین هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان لە هەمبەر پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت،لەسەر ئاستی دانیشتن و گفتوگاکان بگرە لەسەر ئاستی میدیاکانیش،ئەو راستیەی زیاتر بەرجەستە کرد کە ئیدی لایەنەکان روپۆشی جیاوازی و بەرژەوەندییەکانیان لە رووی سیاسی و حزبییەوە  زۆرتر رونکردەوە.یەکێتی نیشتمانی کوردستان وەک هێزێکی کارا لە گۆڕە پانەکەو لە پرۆسەی سیاسی هەرێم و عیراقدا گەر لە ماوەی رابردودا شتێک سازشی کردبیت لە ژێر ناوو بیانووی ئەوەی نەزمی گشتی و بەرژەوەندی وڵات نەشوێت ،کە بە دڵنیایی نەک سود بەڵکو زیانێکی زۆریشی کردووە. لەو جۆرە سیاسەت و مامەڵەیەدا.

لە دوای کۆتایی هاتنی هەڵبژاردنەکان و پەسەند کردنی ئەنجامەکانی و دەسپێکی گفتوگۆکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ،یەکیتی لەبەررۆشنایی ئامانجەکان وبەرنامەکانی خۆیدا ئاستی گفتوگۆکانی بردۆتە پێشەوەو مامەڵەی کردووە.ئەم جۆرە لە مامەڵە نوێیە کاردانەوەی بەرچاوی لێکەوتۆتەوە..کە ئەمجارە بەشداری لە حکومەت و بەڕێوەبردنی وڵات دەبێت مۆراڵ و ئاستێکی دیکە بەخۆوەبگرێت.نەک هەرئارایشێکی نوێ بەڵکو دەبێت سەر لەبەری بەشدارییەکان پێناسە بکرێنەوەو شەراکەتی راستەقینەو ناوەندی بڕیاری سیاسی شەفاف بێت..بەمەش جۆرێک لە مسداقیەتی سیاسی ئەگەرێتەوە بۆ پرۆسەی سیاسی و هەژموون و قۆرخکاری جێگایەکی بۆ نامێنێتەوە.ئەم جۆرە لەبیرکردنەوەوکارکردن بۆ داهاتوی یەکێتی خۆشبەختانە لە کۆبوونەوەکانی مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی نەک هەر راستیەبەڵکو پلاتفۆرمی قۆناغی ئێستای یەکیتیە..

ئەم ستایلە لە سیاسەتی یەکێتی جۆرێک لە شۆکی دروستکردووە هەم بۆ ناوەندی بریاری پارتی و هەم بۆ قەلەم بەدەستەکانی بۆ نمونە رێبوار کەریم وەلی ،کە هەمیشە لە کاتی بەسەرچووداشێرو خەت بۆ رەوتی روداوەکان ئەکات و ئەکەوێتە فاڵگرتنەوە.ئەڵبەتە ئەو ئیعازەش کە وەیدەگرێت بە شێوازەکەی خۆی  داڕشتنی بۆ دەکات و وەک هەموو جارێک و وەک کەڵەشێری ناوەخت ئەخوێنێت و کای کۆن بە با دەکات..ئەم جۆرە لە نوسین لە هەلومەرجی بردنە پێشەوەی رەوتی روداوەکاندا نەک خزمەت بەئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و سیاسی و پرۆسەی سازان ناکات بەڵکو دڕدۆنگی زیاتر و دورکەوتنەوەی زیاتر ئەخولقێنێت لە نێوان لایەنەکان و نیەتی پێکەوەیی دور دەخاتەوە..

پیاهەڵدانی گۆرانە لەم سەروبەندەدا کە وەک خۆی باسی دەکات فریاد رەسە بۆ پارتی و پارتی نابێت ئەو پیاوەتیەی گۆران لەبیر بکات،ئەکەوێتە بەرد وەشاندن و هەڵدانەوەی لاپەرەکانی بریارە ناعەقلانییەکەی ریفراندۆم کە شانزەی ئۆکتۆبەر هۆکار بووە بۆ سەرنەگرتنی ئەو بریارە مێژوییە وەک خۆی دەڵێت
..رێبوار وەلی ئەم جۆرە لە سەربەخۆیی سیاسی و فیکری یەکێتی پێ هەزم ناکرێت و ئەو حزبێکی دەوێ هەمیشە گوێرایە ڵ و پارێزەری بەرژەوەندی حزبەکەی ئەو بێت ، ئینجا ئەولایەنە پیاوی باشەو حەقە پارتی چاکەکەی لەبەرچاو بێت...ئەمرۆ یەکیتی بەرگری لەبیرکردنەوەو هێڵی سیاسی خۆی دەکات و پاشکۆ نییە ئەوە راستیەکەیە نەک بەستنەوەی ئەم پرسە بەکارەکتەرێکی دیاریکراوەوە.ئەوە لایەنی بەرامبەرە سیاسەتی وڕک  گرتن پێرەو دەکات و لێی دەبێتە گرێیەکی دەروونی چونکە بە قسەی نەکراوەو قسە شێکێنراوەو دنیا وێران بووەو ئیتر ئەویش مان و وڕک دەگرێت و دڵیان چاک نا بێتەوە .

.ئەم جۆرە سیاسەت کردنە لە راستیدا دواکەوتوو ترین مۆدێلی سیاسەتەو لە شەڕی سەر تەنور دەچێت..ئەو سێ رسکێن و داپاچینەی رێبوار وەلیش لەم کاتە هەستیارەدا جگە لە هەڵرشتنی رق و کینە بەرامبەر بە یەکیتی و نیشاندانی شکۆک بوون هیچی دیکە نییە..ئیتر سەردەمی ئەوەیە بەشداری و سیاسەت کردن بچێتە قۆناغێکی نوێ و ئاریشێکی نوێ بدرێتەوە بە پرۆسەی سیاسەتکردن
 هەر بۆیە کاکە رێبوار گیان هەم بە سلوکەت و هەم نەختێک هێواشتر بنوسەو ورد بەرەوە تکایە......


PM:01:40:18/02/2019

ئه‌م بابه‌ته 8712 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی