بۆ چی تورکیا بریاری پێش وەختی ھەڵبژاردنی دا؟

‌دلزار عارف


ئەمرۆ تورکیا بە کۆمەڵک قەیران و کێشەی گەورە تێدەپەڕێت کە رۆژ بە رۆژ کاریگەری کێشەکانی، تەنگ بە خەڵک و پارت و سیاسیەکانی ئەم وڵاتە ھەڵدەچنێت، ھەروەھا بێ ئومێدیەکی قولڕ سەرتاسەری ئەم وڵاتەی  گرتۆتەوە، بە بآ ئەوەی ئێستا ھیچ ھەوڵێکی لۆجکی و دوور لە عەقڵیەتی شوڤێنی بدرێت بۆ بەر گرتن لەگەورەبوونی و ئاڵۆزبوونی زیاتری کێشەکان. ھاوپەیمانی نێوان ھەردوو پارتی ( AKP , MHP (   خەریکە شۆڤێنیەت جارێکی تر ھەناسە بە دیموکراسیە ساواکەی تورکیا ناھێڵت و ئابووریەکەشی کەوتۆتە ناو ھەمان گۆبەندی ئەم ھاوپەیمانە، بۆیە ھەندێک جار قورسە بتوانیت پێشبینی پلان و کردەوەو خوێندنەوەکانیان بکەیت. لێدوانی دوێنآی باخچەلی سەرۆکی پارتی نەژاد پەرستی تورکیا دەربارەی ھەڵبژاردنی پێشوەخت و ھەروەھا ئاماژەدانی بەوەی کە ئەردۆغان پاڵێوراوی ئەوانە بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار. دواتر ھەر سەبارەت بەم پرسە ئەمڕۆ   باخچەلی و ئەردۆگان کۆبوونەوەو گەیشتنە رێکەوتن کە رۆژی ٢٤-٨-٢٠١٨ رۆژی ھەڵبژاردنی سەرۆکی کۆمار و پەرلەمان بێت، ئایا ئەم بریارەی لە پڕ بۆچی؟ چین ئەو ھۆکارانەی کە پاڵی بەم دوو سیاسیە ناوە بریارێکی لەم جۆرە بدەن؟

١- بوونی قەیرانێکی قوڵی ئابووری کە خەریکە تورکیا تەاو ئەھەژێنێت و بەرەو ئاسۆیەکی نادیار پاڵی پێوە دەنێت ء رۆژبەرۆژ لیرەی تورکی نرخی خۆی لەبەرامبەر دۆلاری ئەمریکی لەدەست دەدات، ئەمسالڕ کەمترین وەبەرھێنانی بیانی رووی لەم وڵاتە کردییە، رێژەی بێکاری بەردەوام لە زیادبووندایە، ھەڵاوسان بەردەوامە، بۆیە دەیانەوێت بەر لەوەی ئابووری زیاتر تووشی داڕمان بێت، ھەڵبژاردنەکە بکەن.

٢- سایسەتی دەرەوە: ئەمەش کێشەیەکی تری تورکیایە، ھەر لە دوای ساڵی ٢٠٠٩ ئەم وڵاتە بەکۆمەڵێک کێشەو ئاڵۆزی زۆر تێدەپەرێت, ھەم لەگەلڕ دراوسێکانی و ھەم لەگەلڕ ئەوروپا و ئەمریکاش، ھەڵبەتە بەمزوانە ھیچ سیاسەتێکی عاقڵانەو ستراتیجیانە ناگرنە بەر بۆئەوەی بتوانن پەیوەندیەکان جارێکی تر بخەنەوە شوێنی خۆی، بەدڵنیاییەوە ساڵی داھاتوو ناوی وڵاتی تازە دەچێتە سەر لیستی وڵاتە ناحەزو دوژمنکارانی دەوڵەتی تورکی.

٣- کێشەی کورد: ئەمرۆ میللەتی کورد لە باکوور بەسەخترین قۆناغەکانی تێدەپەڕێت و خەریکە بارودۆخەکە دەگەرێتەوە بازنەی یەکەم، چونکە ئێستا ھەموو شتێکیان لە کورد سەندۆتەوەو جارێکی تر کار بەو رستەیە دەکەنەوە، کە دەڵێت یەک کوردی باش ھەیە ئەویش ئەو کوردەییە کە مردووە، جگە لەوەش ئەمرۆ ماکینەی ناسیۆنالیزمی تورکی لەھەموو کاتێک زیاتر فووی تێدەکرێت و کورد وەکو دوژمنێکی لە رادەبەدەر پیشاندەدات، بۆیە پێیان وایە کاتێکی گونجاوە کە دەنگی نەژادپەرستەکان ھەموویان بۆخۆیان بەرن.

٤- داگیرکردنی عەفرین: دوای ئۆپراسیۆنی عەفرین تورکیا ھەموو ھەوڵێکی خۆی خستە گەڕ بۆ ئەوەی بەھەر شێوەیەک بێت بتوانێت ئەم شارە داگیربکات و دواتر ھەوڵبدات دیمۆگرافیا بگۆرێت و خەڵک و چەکدارە توندڕوەکان لە شوێنیان نیشتەجآ بکات، ھەموو ئەم ھەوڵەش بەھاوکاری راستەوخۆی روسیاو بە خۆ کەڕکردنی ئەمریکاو ئەوروپا ئەنجامدرا، ئێستا دوای سآ ھەفتە لەداگیرکردنەکە، روسیاو ئێران بەرەسمی داوادەکەنەوە جارێکی تر ئەم شارە بگەڕێتەوە بۆ دەوڵەتی سوریا، بۆیە چاوەرێدەکرێت لە کۆتایی عەفرین لەژێر دەستی تورکیا نەمێنێت، بۆیە ھەولڕ دەدات بەر لەو وادەییە ھەڵبژاردنەکان ئەنجام بدات.

٥- حاڵەتی نایاسایی: لەدوای کودەتای ساڵی ٢٠١٦ حاڵەتی نایاسایی وەک پێویست کار بەدەستورو  یاسا نووسراوەکان ناکرێت، ئەمەش بێ ھیواو ترسێکی زۆری لەناو پارتە سیاسی و وەبەرھێنەرو کۆمەڵگای تورکیا دروستکردییەو ھەر لەم بارەوە فشارێکی زۆری ناوخۆی و دەرەوە ھەیە بۆ کۆتایھێنان بەم حاڵەتە، بۆیە دەیەوێت چەند مانگێکی تریش حاڵەتی نایاسایی لەپەرلەمان درێژبکەنەوەو پرۆسەی ھەڵبژاردنیش لەژێر سێبەری ئەم بریارە بەرێوەبچێت.

٦- ئیپارتی: پارتیەکی تازەیەو (مەرال ئەکشینەر) سەرۆکایەتی دەکات و لە پارتی (MHP) جیابوونەوەو دەیانەوێت بەشداری ئەم ھەڵبژاردنە بکەن، بەڵام بەھۆی دواکەوتنیان لە کۆەنگرەی حزبەکەیان، بەپآی یاسای تورکیا ھەر حزبێک پێویستە بەر لە ٦ مانگ بەر لە ھەڵبژاردن کۆنگرەی ئەنجامدابێت، واتا بەم شێوەیە بێت ئەم پارتە ناتوانێت لەسەر ناوی خۆی بەشداری ھەڵبژاردنەکە بکات، رەنگە ئەمەش ھۆکارَکی تر بێت کە بیریان لە ھەڵبژاردنی پێشوەخت کردۆتەوە.

٧- سوریا: لە دوای دروستبوونی راپەرین و شۆڕشی سوریا، دەوڵەتی تورکیای زۆر بەخۆییەوە سەرقالڕکردووەو بەردەوام لە تەگبیری ئەوە داییە چۆن بتوانێت لەلایەک ئاگرەکەی لە خۆی دوورخاتەوەو لەبەرامبەریش ھەولڕ بدات ئەجندای خۆی بسەپێنێت بەسەر ھەر پێشھاتێکی تازە کە رووبەری سوریا دەبێتەوە، ئێستا بارودۆخی سوریا گەیشتۆتە حاڵەتێک تورکیا نازانێت چۆن ھەڵس و کەوت بکات و چۆن بتوانێت دڵی ئەمریکا و روسیا لە خۆی نەرەنجێنی و لەھەمان کاتیش ھەوڵبدات دەستەبەری بەرژەوەندیەکان وڵاتەکەشی بکات، بۆیە بەدڵنیاییەوە کێشەی سوریا بەردەوام رووی لە ئاڵۆزی و پشتی لەچارەسەرە، ئەمەش ئەوەندەی تر فشار بۆ تورکیا دەھێنێت و رەنکە   ھەڵەی ستراتیجی گەورەی پآ بکات، بۆیە حەز دەکات بەر لەھەموو تەنکاسیانەی کە بەدڵنییایەوە گەورەدەبن، ھەڵبژاردنەکان بەرێت بەرێوە.


AM:11:58:21/04/2018

ئه‌م بابه‌ته 2669 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی