سه‌دام حسێن-ش کوڕه هه‌ژارێک بوو، تکایه هه‌ژاری ته‌قدیس مه‌که‌ن
محەمەد حسێن
ژماره‌یه‌ک له کاندیده‌کانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه، دێڕێکی سه‌ر پۆسته‌ره‌کانیان بۆ ئه‌وه ته‌رخان کردووه که بڵێن ئه‌وان کوڕه هه‌ژار، یان کچه هه‌ژار، بوون. ئه‌م ده‌ربڕینه هه‌ڵه نیه، به‌ڵام شتێکیش نیه شانازی پێوه‌بکرێت و له‌سه‌ر پۆسته‌ر و وێنه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بنوسرێت.
ده‌سته‌واژه‌ی ''من کوڕه هه‌ژارم'' له‌م سیاقه‌دا بۆنی جۆرێک له ته‌قدیسکردنی هه‌ژاریی لێدێت، ئه‌مه‌یان به‌لای منه‌وه ناماقوڵه و جێی مه‌ترسیه، چونکه هه‌ژاری ده‌ردێکی تا بڵێی کوشنده‌یه، ره‌نگدانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک کێشه‌ی سیاسی، ئابوری، کولتوری و کۆمه‌ڵایه‌تیه.. هه‌ربۆیه ده‌بێت ریشه‌کێشبکرێت، نابوت و ناشیرین بکرێت، نه‌ک ته‌قدیس.
سیاسیه‌کان و کاندیده‌کانیش ده‌بێت به ده‌ستکه‌وته‌کانیان، یان پلان و ستراتیجه واقعیه‌کانیان، هه‌ڵسه‌نگێندرێن، نه‌ک به هه‌ژاریه‌که‌ی باوکیان..
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی خه‌یاڵبڵاوی و درۆی ناواقعی هه‌ندێکیان، وات لێئه‌که‌ن هه‌ر له‌ئێستاوه بڵێیت ''ره‌حمه‌ت له کفندز.'' له هیچ شوێنێی دنیادا نه‌بووه سیاسیه‌ک به هه‌موو ده‌نگده‌رانی کۆمه‌ڵگاکه‌ی بڵێت ''هه‌مووتان وه‌ک خۆم ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌که‌م.'' ته‌نها له کوردستاندا ئه‌م یاریکردنه به‌عه‌قڵی خه‌ڵک قبوڵده‌کرێت.
من چاوه‌ڕێ بووم کاندیده‌کان بڵێن ئێمه هه‌ژاری ڕیشه‌کێش ده‌که‌ین له ڕێگای نه‌هێشتن و له‌ناوبردنی ئه‌و گه‌نده‌ڵی و قۆرغکاریه‌ی له کوردستاندا رۆژانه ژماره‌ی هه‌ژاره‌کان زیاتر ده‌کات و سامانی که‌مینه‌یه‌کی ده‌وڵه‌مه‌ندیش فراوانتر.
چاوه‌ڕێ بووم خۆیان به‌وه‌وه هه‌ڵکێشن که چۆن روبه‌ڕوی ئه‌و بنه‌ماڵه سیاسی و مافیا حیزبیانه ده‌بنه‌وه که بازاڕ‌و ئابوری کوردستانیان قۆرغ، ئینجا وێران، کردووه.
هه‌زاران کتێب و ریسێرچی ئه‌کا‌دیمی هه‌یه ئه‌وه‌مان نیشان ئه‌ده‌ن که چۆن هه‌ژاری ده‌بێته هۆی توندڕه‌وی سیاسی و گه‌شه‌کردنی جۆرێک له حیزب و گروپی شه‌عبه‌وی ( populist)که له ئه‌نجامدا سه‌رکرده‌ی وه‌ک سه‌دام حسێن و قه‌زافی به‌رهه‌م دێنن. که چینی ناوه‌ڕاست وێران بوو، یان بونه که‌مینه‌یه‌کی بچوک وه‌ک ئه‌وه‌ی له کوردستاندا خه‌ریکه ده‌بێت، ئیتر خه‌ڵک به‌هه‌موو مژده‌و به‌ڵێنێکی ساخته بڕوا ده‌که‌ن، به ئاسانی سیاسیه درۆزن و قۆڵبڕه‌کان ده‌توانن بیانخه‌ڵه‌تێنن.
هه‌ربۆیه هه‌ژاری ده‌بێت وه‌ک ماکێکی ئه‌و سیسته‌مه ئابوری وسیاسیه نیشانبدرێت که که‌مینه‌یه‌کی زۆر که‌می کۆمه‌ڵگا ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌کات و زۆرینه‌ش ده‌خلیسکێنێته خوار هێڵی هه‌ژاریه‌وه. ده‌بێت وه‌ک کێشه‌یه‌ک ببینرێت، نه‌ک شانازی.
ئه‌گه‌ر کاندیدێک هیچی تری نیه شانازی پێوه‌بکات جگه له هه‌ژاریه‌که‌ی باوکی، ئه‌وا له راستیدا هه‌ق نیه ده‌نگده‌ر ئه‌م ''شانازی''ه نادروسته‌ی لێوه‌ربگرێت.
هه‌ر بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه.. سه‌دام حسێن-ش کوڕه هه‌ژار بوو، به‌هه‌وڵ و ماندوبوونی خۆی گه‌یشته ئه‌و پله‌و پایه‌ی که توانی عێراقی پێ وێران بکا‌ت.
من نامه‌وێت قسه له‌سه‌ر (سی ڤی) و مواسه‌فاته پێکه‌نیناویه‌کانی به‌شێک له کاندیده‌کان بکه‌م، له راستیدا توانا‌و شایسته‌یی بڕێکی زۆر له کاندیده جدیه‌کانیش هی ئه‌وه نیه رێگه‌یان پێبدات خۆیان هه‌ڵبژێرن، به‌شێکیان ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌وه‌ش ناشێن به‌شداری که‌مپینی هیچ هه‌ڵبژاردنێک بکه‌ن.
PM:06:10:17/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 926
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی