بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش ده‌نگ به‌كێ ده‌ده‌م ؟
ژیار مه‌حمود
پێش خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته كه‌س حوكم نه‌دات گوایه پارتی و یه‌كێتی چۆن لاده‌به‌ین له‌سه‌ر حوكم ئه‌وه ئیشی من نیه چونكه ئه‌وانی تریش هه‌موی بێ جیاوازی پارتی و یه‌كێتین بۆ من بێ جیاوازی ... باسم له‌خۆمه ڕێزت ده‌گرم ده‌نگ به‌هه‌ر لیست و لایه‌نێك ده‌ده‌ی به‌ڵام دواجار مافیش بده به من ئازاد بم و ڕێزی بیركردنه‌وه‌م بگره به‌كه‌س ناڵێم ده‌نگ بده یا تۆش وه‌ك من به ده‌نگ مه‌ده ئه‌وه نه ئیش نه مافی منه ته‌عه‌دای ئازادی خه‌ڵك بكه‌م .. ئه‌گه‌ر چی لای تۆ هه‌ڵه‌بێت.. !
له‌هیچ هه‌ڵبژاردنێكدا تا ئێستا به‌شداریم نه‌كردووه،ته‌نانه‌ت كارتی ده‌نگدانیشم نیه،ناویشم له‌كۆمسیۆن نیه،چونكه له‌و كاته‌وه‌ی ته‌مه‌نی یاسایم گه‌یشتۆته ده‌نگدان من ڕۆژنامه‌نوس بووم له‌میدیای ئه‌هلی و سه‌ربه‌خۆ ،،، خۆم وای ده‌بینم ڕێزم بۆ ڕۆژنامه‌نوسانی به‌ڕێزی دیكه ...هه‌ركه‌سێك به‌خۆی وت ڕۆژنامه‌نوسی بێ لایه‌ن و سه‌ربه‌خۆ،یا دادوه‌ره به‌ڕێزه‌كان باشتره ده‌نگ نه‌دات چونكه دواجار مرۆڤ به‌شێكی عه‌تفه بته‌وێ یا نا یه‌كه‌م غه‌دره له‌وانی تری ده‌كه‌ی دوه‌م ڕه‌نگه ڕۆژێك كارت لێ بكات له‌كاتی كاردا ...من له‌كاتی كار له‌ده‌ره‌وه‌ی كار هج كات بیر و باوه‌ڕی سیاسیم نیه و له‌ناخیشه‌وه هیج عه‌تفم به‌لای هیچ لایه‌نێكی سیاسی ناچێت! من له‌كاتی كاردا خه‌ڵكم ئه‌و خه‌لكه به‌هه‌موو بیر و باوه‌ڕ و ئاراسته سیاسیه جیاوازه‌كانه‌وه !
بۆ من خۆشحاڵیه چه‌ندین هاوڕێی به‌ڕێزی هه‌موو لایه‌ن و باوه‌ڕ و بیركردنه‌وه جیاوازه‌كان موتابعی كاره‌كانمم ته‌نانه‌ت له‌م ئه‌كاونته‌ی فه‌یس بوك جۆره‌ها خه‌ڵك و بیر و باوه‌ڕ و لایه‌نی سیاسی و پله و پایه‌ی جیاوازی حوكمی و داموده‌زگای حكومی و یاسایی هه‌رێم و عیراق هه‌یه، ده‌زانم ده‌نگدان مافی هه‌ركه‌سێكه به‌ڵام من له‌ناخه‌وه هه‌ست به ئیلتزاماتێكی ئه‌خلاقی قورس ده‌كه‌م له‌به‌رامبه‌ر خه‌ڵك كاتێك خه‌ڵك وه‌ك بێ لایه‌ن سه‌یرم ده‌كات كه‌واته ده‌بێت قوربانی به‌مافی ده‌نگدانی خۆم بده‌م له پای ئه‌و متمانه‌یه‌ی خه‌ڵك !!
ئه‌م قسه‌یه‌م ڕۆژنامه‌نوسانی به‌ڕێز له میدیا به‌ڕێزه حیزبیه‌كان ناگرێته‌وه چونكه ئه‌وان مافی خۆیانه مادام له میدیای ئه‌و حیزبه كارده‌كه‌ن مافی خۆیانه بیر و باوه‌ڕی سیاسی هه‌بێت ..
له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و كاندیده به‌ڕێزانه‌ی داوای پشگیریم ده‌كه‌ن ڕه‌نگه قسه‌كه‌م كه‌مێ ره‌ق بێت بۆ ئه‌وان به‌ڵام من ئه‌گه‌ر باوك و برا و خوشكی خۆشم كاندید بێت پشگیری ناكه‌م و نه‌ده‌نگیان پێده‌ده‌م نه به‌خه‌ڵكیش ده‌ڵێم ده‌نگیان پێبده ...!
هیوای سه‌ركه‌تن بۆ هه‌موان ده‌خوازم ....
PM:03:31:14/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 3083
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی