یاسای نوێی هەڵبژاردنەكان، پێشێلكردنی دەستووره

‌د.مەیادە نەجاڕ

هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی عێراق لە پرۆسەی سیاسی یٔەو وڵاتەدا رۆڵێكی سەرەكی دەبینێت، بەتایبەتی لە یٔێستادا كە دۆخی سیاسی عێراق بە یٔاقارێكی زۆر هەستیاردا تێپەڕ دەبێت، لەكاتیكدا هەمواری یاسای هەڵبژاردنی یٔەنجوومەنی نوێنەران لەیٔەنجوومەنی نوێنەران بەبێ یٔامادەبوونی فراكسیۆنە كوردستانیەكان تێپەرێندرا، بەڵام یٔەم یاسایە پڕە لەكەموكوڕی و بەشێكی زۆری یاساكە بەشێوەیەكی نادروست هەمواركراوەتەوە، چەندین سەرپێچی بەرامبەر بەدەستووری عیراقی تێدا كراوە.

یەكێك لەو خاڵانەی بەیٔاشكرا پێشیلی دەستوورە، بەهەڵە دابەشكردنی كورسیەكانی هەڵبژاردنە لەسەر یٔاستی قەزاكان، چونكە هەتا یٔێستا لە عیراقد سەرژمێری نەكراوە، شێوازی دابەشكردنەكە بەگوێرەی ژمارەی دانیشتوانی یٔەو قەزایە دیاری دەكرێت، لەكاتێكدا پشت بەژمارەی دانیشتوانی پارێزگایەكە بەشێوەیەكی هەرەمەكی دەبەستن ، یٔەمەش خاڵێكی زۆر لاوازە كەموكوری خودی یاساكەدا دەردەخات، چونكە بەگوێرەی دەقە یاساییەكان نابێت لەكاتی جێبەجیكردنی هەر پرۆسەیەكی یاساییدا پشت بەشێوازی هەڕەمەكی ببەسترێت.
فەرامۆشكردنی یٔافرەتان.

خالی دووەم كە كەمورییەكانی یاساكە دەردەخات فەرامۆشكردنی یٔافرەتانە چونكە بەگوێرەی یاسا نوێیەكە لە (٤٥) بازنەی هەڵبژاردندا،  یٔافرەتان فەرامۆش دەكرێن، لەم بازنانەدا تەنیا رێگە بەڕەگەزی نێر دەدرێت خۆی كاندید بكات، یٔەمەش پێشێلكردنێكی یٔاشكرای دەستووری هەمیشە عیراقە، چونكە بەگوێرەی دەستوور لەهەر پارێزگایەك پێویستە 25/ كورسیەكان بۆ یٔافرەتان تەرخان بكرێت.

لەلایەكی ترەوە یٔەم یاسایە بەیٔاشكرا مادەی (٢٠) لەدەستوری عیراق پێشێل دەكات، چونكە یٔەو مادەیە جەخت لەیەكسانی هەردوو رەگەز لەكاتی هەڵبژاردن و خو هەڵبژاردن دەكاتەوە .

لەلایەكی ترەوە بەپێی یٔەم یاسایە زوربەی قەزایەكان بێ نوینەری یٔافرەت دەبن، تەنیا لەسەر یٔاستی پارێزگا نوێنەری یٔافرەت دەبێت یٔەمەش پێچەوانەی مادەی ( ٤٩)  بەندی چوارەم له ده ستور دەكات، كە دەڵێت (یاسای هەڵبژاردن رێژەی 25/بۆ بەشداریكردنی یٔافرەتان دیاریكردووە).

هەروەها یٔەوەمان لەیاد نەچێت ڕێگەی هەژماركردنی كورسیە قەرەبووكراوەكان ، لەم یاسایەدا پێشێلكراوە، چونكە بەگوێرەی یاساكە دەدرێتە كەمترین كۆكراوە، یٔەمەش سوكایەتیە بەدەستوور كە بۆ هەر كورسیەك سەد هەزار كەسی دیاری كردووە.

ساختەكاری
یٔەوەشمان لەیاد نەچێت دابەشكردنی بازنەكانی هەڵبژاردن بەم شێوازەی كە یٔێستا هەیە كە لەسەر بنەمای قەزا دابەشكراوە كە یٔەمەیش دەرفەتی گەورەی ساختەكاری تێدا یٔەنجام دەدرێت. هاوكات بەكارهێنانی چەك بۆ ترساندن و خەڵەتاندن بەتایبەتی لەناوچەكانی باشووری عیراق ، هەروەها وا دەكات جارێكی تر یٔەقڵیەتی عەشایەری وابەستەیی كۆمەڵەی بچووك بچووك بگەڕێتەوە بۆ یٔەوەی جارێكی تر بەم شێوەیە لەسەر یٔاستی قەزا نەوەك لەسەر یٔاستی بازنەیەكی فراوانتر كاندیدەكان دیاری بكرێت.، چونكە وەك دەزانین لەناو بازنەی بچووكدا ساختەكاری زۆر یٔاسانترە لەبازنەی فراوان.

لەلایەكی ترەوە  یٔەو كەسەی دەیباتەوە یٔەوەیە كە بەرزترین دەنگ بەدەست دەهێنێت، نەوەك یٔەوەی دەنگی ٥٠+١ بەدەست دەهێنێت. یٔەمەش بۆخۆی مەترسییەكی گەورەیە بۆسەر دیموكراسی، چونكە یٔەگەر لە قەزایەك ٧٠ كەس خۆی بپاڵێوێت، واتە كەسێك ١٢ هەزار دەنگ بهێنێت دەیباتەوە، كەسێك زۆرترین دەنگ بهێنێت كە یٔیتر هەرچەندێكە دەیباتەوە، نەك ٥٠+١ی دەنگدەران كە یٔەمە بۆخۆی دیسانەوە مەترسیدارە. 

شێوازێك بۆ عیراق ناگونجێت
 لە هەمووی گرنگتر و مەترسیدارتر، یٔەو یٔالییەتەیە كە بژاردن و جیاكردنەوەی دەنگەكانە بەشێوەیەكی یٔەلیكترۆنی، وەك خۆتان دەزانن كە یٔەوە چی ناوبانگێكی خراپی هەیە لە هەڵبژاردنی رابردوو، لەكاتی جیاكردنەوەی دەنگەكان بەشێوازی یٔەلیكترۆنی، یٔەمەش جارێكی تر پرسیار لەسەر پرۆسەی سیاسی عیراق دروست دەكات.

هەروەها یٔەم یاسایە سووكایەتی بەدیموكراتی دەكات و رێگر دەبێت لەگەراندنەوەی متمانە لەلای دەنگدەر، بۆ عیراق ناگونجێت چونكە تەواوی یاساكە پشتی بە  سیستەمی فرەبازنە بەستووە یٔەمەش پێچەوانەی  رەوشی راستەقینەی عیراقە  چونكە عێراق وڵاتێكی فرە میللەت و كەمایەتی جیاوازە ، بەهیچ شێوەیەك یاسایەكی لەو جۆرە بۆ عیراق ناگونجێت.

گرفتە یاساییەكان
لەلایەكی ترەوە سنووری قەزا و ناحیەكان یەكلایی نەبۆتەوە، بۆ نموونە هەندێك ناوچە لە وەزارەتی پلان داناندا ناحیەیە، بەڵام لە وەزارەتی بازرگانیدا لە لیستی قەزادایە، یٔەمەش گرفتی زۆر بۆ خودی یاساكە دروست دەكات و یٔەستەمە لەم قۆناغەدا سەركەوتووبێت، یٔەوەشمان لەیاد نەچێت راستەوخۆ حزبە شیعە دەستەلاتدارەكان لەرێگەی یاسایەكی لەم جۆرە دەیانەوێت بازنەكان كۆنترۆڵ بكەن، بەتایبەتی یٔەگەر هەر كاندیدێك سەربە چینێكی مامناوەند و خوارتر بێت چۆن دەتوانێت بچێتە نێو یٔەم پرۆسەیە (هەڵبژاردن)، جگە لەوە یٔەمە كوژاندنەوەی حزبە بچووكەكانە، بەگشتی گەورەترین زیان بە كیانە سیاسییە بچووكەكان دەكەوێت، لەبەر یٔەوەی یٔەو كیانە بچووكانە ناتوانن لەسەر یٔاستی فرەبازنەیی و قەزاكان دەنگ كۆبكەنەوە و ناتوانن یەك كورسی پەرلەمانیش بەدەست بێنن، چونكە جەماوەرو دەنگەكانیان پەرش و بڵاوە. 
ناوچەكوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم
جارێكی تر مێژوو غەدر لەناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم دەكات چونكە یٔەگەر  سیستەمی فرەبازنەیی بێت لەسەر یٔاستی قەزاكان پەیرەوبكرێت، یٔەوە كورد لە ناوچە كێشە لە سەرەكان زیانێكی زۆر مەترسیدار دەكات و لە هەندێ شوێن و ناوچەدا كورسی پەرلەمانی لەدەست دەدەین، چونكە بەشی زۆری سنووری چەندین قەزا لە ناوچە كێشە لەسەرەكان دیاری نەكراوە و قەزا هەیە بەشێكی لەسەر هەرێمی كوردستانە و بەشێكیان كەوتوونەتە سنووری پارێزگای دیكە بۆ نموونە شارۆچكەی دوز لیكندراوە بەپاریزگای سەلاحەدین لەكاتیكدا زۆربەی ناحیەكانی سەر بەپاریزگای كەركوكن،مەخمووریش بەهەمان شیوە لەرووی كاریگریییەوە دابەشبووە، یٔەمە نموونەیەكی زەقە كەزیان بەر  كورد دەكەوێت.

لەلایەكی ترەوە ناهاوسەنگی لەژمارەی دانیشتوانی قەزاكان هەیە بۆ نموونە ژمارەی دەنگدەران لە  قەزاكان لە( 40 )هەزار دەنگدەر هەتا( 700 )هەزار دەنگدەر دەروات یٔەمەش كێشەیەكی ترە، لەلایەكی ترەوە  قەزایەك لە 100 هەزار دەنگدەری كەمتر بوو، یٔەوە دەخرێتە سەر قەزایەكی دیكە كە دەنگەكانیان لە 100 هەزارو پتر بێت، یٔینجا بازنەی هەڵبژاردنەكە دیاری دەكرێت، یٔەمەش زۆر یٔاڵۆزە تاوەكو بتوانرێت یٔەو سەرژمێری و جیاكارییە یٔەنجام بدرێت. 

هەنگاوەكانی یٔەنجوومەنی نوێنەران و یٔالنگارییەكان
یٔەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تەنیا سێ بژاردەی لەبەردەمدایە بۆ چارەسەكردنی كەموكوڕییەكانی یاسایەكە، لەوانە كۆكردنەوەی قەزاو ناحیەكان لە فەرمانگەی هەڵبژاردنێك واتە  چەند قەزاو ناحیەیەك بكرێن یەك فەرمانگە، بەمەرجێك رەچاوی كورسی كۆتا بۆ یٔافرەتان بكرێت،  بژاردەی دووەم یٔەوەیە كە كار بۆ لكاندنی بازنەی هەلبژاردن بكرێت تارادەی  نزمترین یٔاست بۆ هەر بازنەیەك چوار كاندید هەبن كە سێ كاندید رەگەزی نیر بێت یەك كاندیدیش رەگەزی مێ بێتت .

بژاردەی كۆتایی گەرانەوە بۆ سیستەمی بازنەی پاریزگاكان كێبڕكی لەنیوان كاندیدەكان لەسەر بنەمای بەرزترین یٔاستی رێژەی دەنگەكان، كە یٔەمەیان گونجاوترین بۆ یٔیستای رەوشی عیراقه .


PM:11:33:02/08/2020

ئه‌م بابه‌ته 2808 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی