کۆڕۆنا بۆ وا بڵاوبۆوە!

‌د.مەیادە نەجاڕ



چۆلکردنی دەروازە سنوورەیەکان لە تیمەکانی تەندرستی و رێگەدان بە یٔاودیوکردنی خەڵک بە رێگای قاچاغ بۆ ناو هەرێمی کوردستان و واڵاکردنی ريگاکانی نيوان سڵێمانی و پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوری عێڕاق،لە پاڵ یٔەوانەش بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندەی یٔەوەی کە ڤایرۆسی کۆرۆنا درۆیە و نیە و مەترسی لە سەر خەڵکی کوردستان نیە چونکە بە فڵانە پێکوتە کوتراون و فڵانە دەرمانیان وەرگرتووە،هەروەها دروست کردنی هەڵمەتێک لە دژی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی کە گوایە حکومەت کۆرۆنا لە قەبارەی خۆی زیاتر گەورەی دەکا چونکە نایەوێ موچەی خەڵک بدا یان دەترسێ خەڵک خۆنیشان بکات،بەو کارانەیان خەڵکیان لە پرسی خۆپارێزی سارد کردەوە تا ڕادەی گومان خستنە سەر هەبوونی ڤایرۆسەکە کە هەموو جیهان بە دەستیەوە دەناڵێنێ و وڵاتانی زلهێز بە هۆیەوە زیڕەیان لێهەستاوە.

ئه وانەی یٔەو کارەیان کرد چەند بازرگانێکی سیاسین کە پێشتریش ژیان و چارەنووسی خەڵکیان لە پێناو قازانجی شەخسی و پڕکردنی گیرفان و تۆڵەکردنەوەی حیزبی و عینادی سیاسی خستۆتە چەندین سەودا و سازش و بێنە و بەردە و هەموو جاریش خەڵکی هەژار باجەکەی داوە،یٔەو بازرگانە سیاسیانە پێویستە روبەڕوی دادگای ویژدانی خەڵک بکرێنەوە و لەوەش پێویستر هەقە پەڕلەمانی کوردستان دانیشتنێکی تایبەت یٔەنجامبدا و لێژنەیەکیش بۆ بەدواداچوونی یٔەو پرسە دروست بکا.

لە شەپۆلی یەکەمی کۆرۆنادا دامەزراوەکانی حکومەت توانیان بە سەرکەوتووی مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکەن و بە باشترین شێوە و کەمترین زیان خەڵکی کوردستانیان دەرباز کرد،بەڵام لەگەڵ هاتنی شەپۆلی دووەم  بۆ گومان خستنە سەر سەرکەوتنەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە رێکخراوی تەندروستی جیهانی شایەدی سەرکەوتنی بۆ دا،یٔەو بازرگانە سیاسیانە بە بەکارهێنانی هەموو کەرستەکانی بەردەستیان لە تۆخکردنەوەی یٔیرهابی فکری و بەحیزبی کردنی پرسی خۆپارێزی بە کەلک وەرگرتن لە رەوشی خراپی دارایی هەرێمی کوردستان کە  بەهۆی سیاسەتی جیاکاری و نا دەستووریەکانی حکومەتی عێڕاق توشی بووە،هەروەها خراپ بوونی باری دارایی بۆتە دیاردەیەکی جیهانی هیچ وڵاتێک لێی بەدەر نیە،خەڵکیان بە پێچەوانەی رێنماییەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی هاندەدا بۆ شکاندنی قەدەغەی هاتوچۆ و تێکەڵبوونی خەڵک و گوێنەدان بە رێنماییەکان،دەریٔەنجام بینیمان و هێشتاش دەیبینین کە بەو سەرکێشیانە بە ژیان و گیانی خەڵک نەک رەوشی دارایی باشتر نابێت بەڵکو گیانیشیان دەکەوێتە مەترسی.

یٔەرکی رێکخراوە مەدەنیەکان و خەڵکی رۆشنبیر و کەسانی بە ویژدانە لە هەموو چین و توێژەکان کە بە یەک هێز و توانا روبەڕوی یٔەو یٔیرهابە فکریە ببنەوە کە کە لە پێناو یٔەجێندایەکی سیاسی و تەنها لە پێناو تۆڵەکردنەوەیەکی سیاسی چارەنووسی میللەتێک بخەنە مەترسی و گیانی خەڵکی کوردستان بەو شێوەیە لە بازاڕی سیاسی خۆیان هەرزان فرۆش بکەن!

بۆیە پێویستە خەڵک زیاتر لە مەترسیەکان هۆشیار بکرێتەوە و  نابێت بە یٔاسانی بکەونە داوی پرۆپاگەندەی بازرگانە سیاسییەکان، چونکە دەبی لەوە دڵنیا بین یٔەوانەی خاك بفرۆشن خەڵکیش دەفرۆشن.


PM:01:10:05/06/2020

ئه‌م بابه‌ته 3004 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی