بارزانی بەغدای خەبەرکردەوە
ئارام محمود
گوێم له سه‌ركرده‌یه‌كى شیعه‌كان بوو وتى" باشبوو بارزانى ڕیفراندۆمى كرد، جیهانى كرد بەدۆستى ئێمە و دوژمنى خۆى، ئە‌گه‌ر په‌شیمانبوایه‌ته‌وه هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانى ڕابردوى ده‌پاراست و به‌قورسایه‌كى گه‌وره‌تریشه‌وه ئه‌گه‌ڕایه‌وه به‌غداو كۆمه‌ڵێك ده‌ستكه‌وت و ئیمتیازاتى تریشى لێده‌سه‌نین".
كاردانه‌وه ئیقلیمى و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان دژى ڕیفراندۆمه‌كه‌ى هه‌رێم ده‌رفه‌تێكى واى بۆ به‌غدا هێناوه‌ته ئاراوه كه به‌خه‌ونیش چاوه‌ڕێى نه‌ئه‌كرد، ئه‌و هاوكێشه سیاسیه تازه‌یه‌ى ٢٥ ی سێپته‌مبه‌ر هێنایه گۆڕێ ئه‌سته‌مه بگه‌ڕێته‌وه بۆ دواوه و جارێكى تر دۆخه‌كه بچێته‌وه ٢٤ی مانگ، به‌رپرسانى هه‌رێم ویستیان ٢٦ی مانگ بكه‌نه واقیعێكى نوێ له‌عێراق، به‌رپرسانى به‌غداش ده‌یانه‌وێت به‌سود وه‌رگرتن له‌و پێشهاته نوێیانه دۆخه‌كه به‌رنه‌وه بۆ ٢٠٠٣.
له ٢٠٠٣دا كاتێك عێراق ڕزگاركرا، كورد تاكه هێزى ڕێكخرابو، شتێك نه‌مابو ناوى سوپا و دامه‌زراوه و سیماكانى ده‌وڵه‌ت بێت جگه له‌ناوه‌كه‌ى (عێراق)، به‌شداریی كورد له‌به‌غدا كاریگه‌رییه‌كى زۆر هه‌بو له‌بنیاتنانه‌وه‌ى سه‌رله‌نوێى ئه‌و ده‌وڵه‌ته، به‌هۆى به‌شداریی به‌هێز و نزیكى به‌رپرسانى كورد له‌هێزه شیعیه‌كان، وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن چاوپۆشیان كرد له‌و ده‌سه‌ڵاته فراوانه‌ى هه‌رێمى كوردستان هه‌یبو كه‌وه‌ك ده‌وڵه‌تێكى سه‌ربه‌خۆ مامه‌ڵه‌ی كردووه و ته‌نها به‌ناو له‌عێراقدا بوه، به‌ڵام دواى دروستكردنى مه‌ترسى له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یى خاكى عێراق ئیتر كاتى ئه‌وه هاتوه ده‌ستور وه‌ك خۆى جێبه‌جێبكرێت.
ئه‌م قسانه‌ى به‌رپرسانى به‌غدا ده‌یكه‌ن، جگه له‌وه‌ى باسى به‌رژوه‌ندى سیاسى و بازرگانى هاوبه‌شى نێوان هێزه كوردییه‌كان به‌تایبه‌ت پارتى له‌گه‌ڵ هێزه شیعیه‌كان ناكات، ڕاستیه‌كى حاشا هه‌ڵنه‌گریشى تیادانیه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه عێراق به‌درێژایى چه‌ند ساڵى ڕابردو به‌هۆى ململانێى تائیفى و سیاسى و دۆخى ئه‌منى و گه‌نده‌ڵى به‌ربڵاو دواهه‌میشیان شه‌ڕى تیرۆر ده‌رفه‌تى ئه‌وه‌ى بۆ نه‌ڕه‌خساوه بیپه‌رژێته سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، وه‌ك ئه‌وه‌ى كاتى خۆى به‌پرسێكى به‌غدا وتى (ئێستا ده‌ستمان شكاوه).
به‌ڵام ئه‌مڕۆ جگه له‌وه‌ى به‌غدا له‌هه‌مو كات به‌هێزتره، پشتیوانیه‌كى نێوده‌وڵه‌تى ئێجگار گه‌وره‌شى له‌سه‌ر حسابى هه‌رێمى كوردستان بۆ په‌یدابوه ئه‌وه‌ش زیاتر هانى ده‌دات هه‌مو كارتى فشاره‌كانى له‌سه‌ر هه‌رێم تاقیبكاته‌وه بۆ له‌قاڵبدانى، له‌سه‌ر هه‌مو ئه‌مانه‌شه‌وه به‌رپرسانى هه‌رێم خۆیان ئه‌م به‌هانه‌یه‌یان داوه‌ته ده‌ست به‌غدا.
له‌م قۆناغه‌دا به‌رپرسانى هه‌رێم تاكه ده‌روییه‌ك مابێتیان بۆ گه‌یشتن به‌به‌غدا ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى ئه‌یاد عه‌لاوییه، هه‌رچه‌نده ته‌ئكیدیش له تێڕوانینى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ى وایلێكردون ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى عه‌لاوییان زۆر به‌لاوه په‌سه‌ند بێت جگه له‌وه‌ى ده‌ستپێشخه‌رییه‌كى تاقانه‌یه، داواى دانوستانێكى بێمه‌رجیش ده‌كات، ئه‌مه بۆ به‌رپرسانى هه‌رێم زۆر گرنگه، چونكه به‌رپرسانى به‌غدا به‌گشتى و شیعه‌كان به‌تایبه‌تى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى ڕیفراندۆمیان كردۆته مه‌رجى دانوستان، به‌رپرسانى هه‌رێمیش نایانه‌وێت به‌ر له‌ئه‌نجامدانى دانوستان بڕیارێكى له‌و شێوه‌یه بده‌ن.
ده‌ستگرتنى به‌رپرسانى هه‌رێم به‌ده‌ستپێشخه‌رییه‌كى عه‌لاوى و ڕاى مه‌رجه‌عيیه‌ت له‌سه‌ر ڕیفراندۆم له‌كاتێكدایه، خاڵى هه‌ره گرنگى ناو ئه‌م پێشنیازانه ته‌ئكید له‌یه‌كپارچه‌یى خاكى عێراق ده‌كاته‌وه و ده‌ستوریشى كردوه به سه‌قفى هه‌ر گفتوگۆیه‌ك، یه‌كپارچه‌یى خاكى عێراق قسه‌یه‌كى ڕونه و له‌ساده‌ترین مانادا واتا ڕه‌تكردنه‌وه‌ى ئه‌نجامى ڕیفراندۆم، هه‌رچى ده‌ستوریشه ده‌بێت به‌رپرسانى كورد ئه‌وه بزانن ئه‌و ده‌ستوره‌ى كه داواى جێبه‌جێكردنى ده‌كه‌ن تا مه‌سه‌له‌ى كه‌ركوك و ماده‌ى ١٤٠یه‌كلاده‌كاته‌وه، ڕێكاره‌كانى تر‌ى به‌تایبه‌ت ده‌سه‌ڵاته ئیتحادییه‌كان (كۆى داهاته ناوخۆییه‌كان _ نه‌وت و گومرگ و فرۆكه‌خانه‌كان ...هتد، سوپا – پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانى ناوخۆ ، په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كان)كه كاتێكى زۆریان پێناچێت جێبه‌جێكردنى نه‌ك خه‌ڵكى ئاسایى به‌ڵكو خۆشیان ده‌كاته فه‌رمانبه‌رێكى به‌غدا و كۆتایى به‌و هه‌مو ناز و نیعمه‌ت و ده‌سه‌ڵاته دێنێ كه چه‌ندین ساڵه چۆنیان ویستبێت ئاوا به‌كاریانهێناوه .
ئه‌و ده‌رفه‌ته زێڕینه له‌ده‌ستنادات..
ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ىده‌ست عه‌بادى كه‌وتووه كه هه‌ندێك له‌به‌غدا ناویان ناوه (ده‌رفه‌تى ڕاستكردنه‌وه‌ى هه‌ڵه‌كانى ڕابردو) هه‌لێكى زێڕینه‌و ئه‌سته‌مه به‌ئاسانى له‌ده‌ستى بدات یان سازشى له‌سه‌ر بكات، ئه‌و ده‌یه‌وێت بۆ بانگه‌شه‌كانى داهاتو هاوشانى دۆسیه‌ى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆر، ڕێگرتن له پارچه‌كردنى عێراق و له‌قاڵبدانى كورد بكاته كارتێكى به‌هێز و به‌شه‌قامى عه‌ره‌بى و توندڕه‌كان بڵێت هه‌مو ئه‌و كێشانه‌ى نه‌یاره‌كانم خولقاندیان ڕاستمكردنه‌وه، به‌وه‌ش سه‌ركه‌وتنى خولى دووه‌مى بۆ سه‌ر كورسى باڵاترین ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكردن پێ مسۆگه‌ر بكات.
ئه‌وانه‌ى له‌سه‌ره‌تاى ده‌ستبه‌كاربونیدا حه‌یده‌ر عه‌بادییان ناونابو پیاوى ڕێكه‌وت، پێویستیان به‌پێداچونه‌وه‌ی ئه‌و بۆچونه‌یه و دروستر ئه‌وه‌یه ناوى بنرێت پیاوى چانسه‌كان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى عه‌بادى كابرایه‌كى ته‌كنۆكراته و هیچ پسپۆڕییه‌كى له‌كارى سه‌ربازى نیه، به‌ڵام پشتیوانیه‌كى نێوده‌وڵه‌تى و ئیقلیمى واى بۆهاته پێش كه وه‌ك فه‌رمانده‌یه‌كى ئازا‌و ڕزگاكه‌رى عێراق له‌ده‌ستى تیرۆرستان وێنا بكرێ و پشكى شێرى سه‌ركه‌وتنه‌كانیش مۆرى ئه‌وى پێوه‌بێ، جگه له‌وه‌ش په‌رله‌مانى عێراق به‌و هه‌مو ناكۆكى و ڕه‌نگه جیاوازه‌وه به‌ئاماده‌بونى كورد و به‌بێ حزورى كورد له‌چه‌ند قۆناغێكى هه‌ستیاردا ده‌ستى ئه‌م پیاوه‌ى ئاوه‌ڵا كردووه كه دواترینیان له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ى ڕیفراندۆم بوو، له‌كاتێكدا سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشخۆى زۆرترین كێشه‌ى هه‌بو له‌گه‌ڵ هه‌ردوو خولى په‌رله‌مانى پێش‌و و پێشوتردا.
له‌و ساته‌وه‌خته‌ى عه‌بادى هه‌مو ته‌ركیز و بایه‌خێكى له‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنى سه‌ركه‌وتنى یه‌كجارى بو به‌سه‌ر تیرۆردا، به‌رپرسانى هه‌رێم دیارى ڕیفراندۆمیان له‌سه‌ر سینیه‌كى ئاڵتون پێشكه‌ش كرد، دیارییه‌ك كه ڕه‌نگه به‌ده‌یان ساڵى تر له‌ململانێ و ناكۆكى و قه‌تیعه‌ى سیاسى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، هێنده داشى به‌غداى سوار و هه‌رێمى بێپشتو په‌نا نه‌كردایه، هێنده مه‌وقیفى به‌غداى به‌هێز و هه‌رێمى به‌لاوازى به‌رجه‌سته نه‌كردایه.
چانس و سوتفه له‌م لێكدانه‌وه‌یه‌دا كه‌متر نزیكه له‌واقیع و زۆرتر نزیكه له‌شرۆڤه‌یه‌كى مه‌جازى، چونكه ئه‌مانه هیچیان نابنه عه‌لاگه‌یه‌ك بۆ هه‌ڵواسینى شكستى لایه‌نێك و سه‌ركه‌وتنى لایه‌نێكى تر پیایدا، شكست و سه‌ركه‌وتنى سیاسى جگه له‌وه‌ى پابه‌ستى كۆمه‌ڵێك هۆكارى خودى و بابه‌تین، بۆ ئێمه‌ى كورد شیكردنه‌وه‌ى زانستیانه‌ى هۆكارى شكسته به‌رده‌وامه‌كانمان، دۆڕاندنى به‌رده‌وامى هه‌مو ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ى له‌قۆناغه مێژوییه جیاوازه‌كاندا به‌به‌خشینى سه‌دان هه‌زار قوربانى به‌ده‌ستمانهێناوه، زۆر له‌وه به‌هادارتره له سیحر و هۆكارى سه‌ركه‌وتنى هه‌میشه‌یى نه‌یاره‌كانمان بدوێن و بیكه‌نه به‌هانه و پاساو بۆ نالێهاتویى خۆمان.
PM:01:57:10/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 3272
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی