‌کوردستان پێویستی بە سام ئاغاکانە
PM:04:01:13/03/2018
زانا تۆفیق بەگ


نووسینی/ پارێزەر زاناتۆفیق بەگ
ئاکاری سەرەکی ئەم نووسینە برتییە لە خســتنە ڕووی ئەو دیاردە کوشــــندانەی کە وای کردوە رۆژ لە دوا ڕۆژ سیستەمی سیاسی و بەڕیوەبردن لە ووڵات دا بەرەو هەڵدێرو داڕمانێـــکی حەقیقی و   سڕینەوەی وجدی انسـانــی کورد بەرێت. بەداخەوە ئەم ژینگە خراپە کە بۆتە هۆی  بەرهەم هێنانــی ووڵاتێکی فاشل و نەبوونی ناسنامەیەکی زانستی لە بوارەکانی بەڕیوەبردن و دروست نەکردنــی ستراکتورێکی ئابووری بەهێز بۆ ئەم هەرێــمەی کە ناوی کوردستانە .بــە بڕوای من گەورەتریــن ماك کە کاریگەری ڕاستەخوی هەیە لە دروســــــت بوونی ووڵاتیکی بی بەرنامــە و شکــــستخواردوودا. 

بــێ گومان لە ئەنجامی ئەزموونی ٢٧ ساڵەی کاری ســـــەقەت  و بێ بنــــەمای سیاسێکان کوردە کە خاوەنی  ئایدیایەکی ڕاست و دروست نە بوون هەربویــــــــەش فوڕمی سیاســـــــی  کـوردی نەیتوانـــــــــیەوە بوونەوەرێکی ئەکادیمی یان زانستی لە بوارەکانی سیاسی و سیستەمی بەڕیوەبردن دا دروســـــت بکات، نەیتوانیەوە انسانێ بەرهەم بهێنیت دووربــێت لە هـــەر بەرژەوەندیــەکی حیزبــــی یان شەخســــی دا کـــار بۆبەرژەوەندی گشتی یان ئەوەی پێ دەوترێت چاکەی گشـــــتی بکـــــــات. بە داخـــەوە دوژمنــی سەرەکی ئـــــەم نووسینە برتییە لەو دەرخستنە   حەقیقەی کە توانای هەزم کردنــی ئەســـــتەمە لەلای ئەندامانی فوڕمی سیاسی یان باشتر بڵین حیزبی کوردی دا. لە ماوەی ڕابووردوودا بەگـشتی لە هەرێمی کوردستان شتیك نیە  بەناوی سیستەمی بەڕیوەبردن بێت، ئەم جۆرەی کە لە کوردستان پەیڕەو دەکرێت بە پێ زانیارێکـــانی من بابەتیکی شاــــزە و کەم وێنەیە لە دنیــادا هــەر قسە کردنــــێك لەســــەر شــــــێوازی ایجــــــابی ئەم سیستەمە دەچـــــێتە چوارچێـــــــوەی موبالەغەکردنێـــکی بێبنەماو بازدانــــە بەسەر دۆخێکی بی ماناو بێ ناوەرۆك لە کوردستان دا. رۆحی ئەم بابەتە برتییە لە چارەسەرێکی لۆژیکی بۆ ئەو دۆخەی کە لە کوردستان دا بوونی هەیـــە. ئایا پرســیاری جــــدی لێرەدا ئەوەیــە کێ فریادرەسی چارەسەری ئەم دۆخەیە ؟ بە ئاڕاستەی خستــــنە سەرسکەی ڕاست و رزگـــــار کردنـی دۆخەکە لەوفەوزایەی تێکەوتووە.

 بە بڕوای من بۆچارەسەری ئەو دۆخـــــــە ترسناك و مەترسیـــــدارە  هەرێــــم  فشارخستنە سەر گەرانەوەی چەندکاریکتەرێکی بەتوانا کە ئەزمونێـــــکی دەوڵەمـــەنــدیان هــــه یە لە بــــــواری بەڕیوەبردن و ڕابووردویەکی پاك و خەڵکانێـــکن کە دلــسۆزی ئەم نیشــــتمانەن .

  ئییمتیازو پلــەو پۆستـــــیان لا   گرنگ نیە تەنها هەمیان  بنیادنانی دەوڵەتێکی مەدەنیــانەو ایدارەیەکی تۆکمەیە.. پێویستە لــــــێرەدا ئەو راستی یە ئاماژەی پێ بدەین باشترین نمونەی بەڕیوەبردنی ووڵاتـــێکی پێشکەوتوو بە کەسانێك دەکرێــــــت کە لە زانستی بەڕیوەبردن دا پی دەوترێت پیاوی دەوڵەت. کە وەزیفەیان تەنها ببینی کەفائەت و تواناکانی تاک و وەگەڕخستنیانە لە دام دەزگاکــــانی ووڵات دا بە مەرجــــــێ دوور لە هەر  انتمایەکی ســــــــیاسی و حــــــیزبی بێت . توانـــای  ڕووبەڕووبوونەوەی فیرعـــــەونەکانی دزی و گەندەڵی هەبێــــت لە کوردستان دا وەشێلگیرانەو چاونەترســــانە ڕووبەڕوویان ببنەوە لە هە مان کاتدا ئەو کەسانە دە بێــت  .  توانای تێپەڕاندنی قەیرانەکانی هەبێت .

 یەکێك لەو نمونانە وەك  کەسایەتی (جەلال سام ئاغا)و هاوشـــێوەکانیتی، کاریکتەری ئەم پیاوەی لەناو کایەی سیاسی وحکومی دا کەســێکی دەســـت پــاك  وداوێــــن پاك عەدالەت خوازە. کەسێتی ئەم پیاوە کە نازناوی پیاوە سپێکەیە پێ بەخشراوە لە دەزگا میدیایەکانی کوردستان دا وەکو فریادرەسی ئەم دۆخەکە بووتە جێگەی خەونی زۆر لە خەڵکانی دڵسوزو خاوەن ویژدانـــی زینــــدو  کە ئەتوانم بڵــــــیم خەڵــــکی کوردســــتان کەمترین متمانەی بەسیاسێکانی ئەم ووڵاتە ماوە تەنــها تروسکاییەك کەهیوابەخـــــــشبێت بۆ ئێسـتای کوردستان  بە بڕوای من لە نێو ئەم تونێلە تاریکەی کە ناوی فەزای سیاسی وداڕمانی سیستەمی ایداری کوردیە بە کەسێکی وەکو (جەلال سام ئاغا) هاوشیوەکانی وەکو بەڕیزیان دەتوانن جارێـــکی تر ڕۆحی متمانەو پاکـتاوکردنی گەندەڵکاران و بردنی سامانی نیشتمان لە سیستەمی بەڕیوەبردن دا لە دامەزراوەکـــــــانی حکومەتی هەرێمـــــــی کوردستان دا رزگار بکەن، وە کەشتی نغرۆ بوونی حکومەتی هەرێم جارێکی تر بگەڕێنەوە کە نــــاری ئارام وە ئاسویەکی گەش بۆ نەوەی ئێستاو داهاتووی هەریمی کوردستان دەستەبەر بکات.          

ئه‌م بابه‌ته 1908 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی



Copyright 2018. westganews.net. All Rights Reserved.