گاز و لامەركەزیەت
بەیار عومەر
٨٠% ی یه‌ده‌گی گاز كه‌وتۆته پارێزگای سلێمانیه‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سیسته‌مه‌كه مه‌ركه‌زیه، چه‌ندین ساڵه داهاته‌كه‌ی چۆته‌وه پایته‌خت و پارتی و بنه‌ماڵه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتوه و ڕه‌وانه‌ی بانكه‌كانی توركیایان كردوه و كه‌س نا‌زانێت چه‌نده و چی لێبه‌سه‌رهاتوه.
نه‌ك هه‌ر داهاتی ئه‌م سنوره‌یان بردوه، به‌ڵكو ڕێگریان بۆ چه‌ندین پرۆژه‌ی ستراتیژی ئه‌م سنوره‌ش دروستكردوه. بۆ نمونه ساڵی ٢٠٠٧ كۆمپانیای دانا گازی ئیماراتی گرێبه‌ستی مۆركرد بۆ ئه‌وه‌ی شاری گازی له چه‌مچه‌ماڵ بنیادبنێت به بڕی ١٠ ملیار دۆلار، كه بریتی بو له كارگه‌یه‌كی په‌ترۆكیمیایی و په‌یمانگایه‌كی نه‌وت و زانكۆیه‌كی ته‌كنه‌لۆجی و پێنج هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون به بازاڕ و نه‌خۆشخانه و خوێندنگا و سینه‌ما و سه‌رجه‌م پێداویستیه‌كانه‌وه.
ئه‌گه‌ر ئه‌م پرۆژه‌یه سه‌ریبگرتایه، ئه‌وا شاری ئازیز و تێكۆشه‌ری چه‌مچه‌ماڵ و سنوری گه‌رمیان و پارێزگای سلێمانی ئه‌بوژانه‌وه، به‌ڵام پارتی به‌سودوه‌رگرتن له‌م سیسته‌مه مه‌ركه‌زیه، له ڕێی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان و ئاشتی هه‌ورامیه‌وه ڕێیان له‌م پرۆژه ستراتیژیه گرت. سه‌ره‌نجام حكومه‌تی هه‌رێم ٢ ملیار دۆلاری به دانا گاز دۆڕاند.
واته حكومه‌تی هه‌رێم سه‌رباری قه‌یرانی ئابوری و بێموچه‌یی، ئاماده‌یه ٢ ملیار دۆلار له داهاتی گشتی بدات به قه‌ره‌بوی كۆمپانیایه‌كی بیانی، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌یه‌كی ستراتیژی له سنوری سه‌وز و نیلی سه‌رنه‌گرێت و خه‌لكی ئه‌م سنوره هه‌ر هه‌ژار و بێكاربن و سه‌رقاڵی خۆپیشاندانبن، و سه‌ره‌نجام شڵه‌ژان و په‌رته‌وازه‌یی و دوبه‌ره‌كی زیاتر ڕوبكاته ئه‌م سنوره، و دواجار پارتی له ڕێی كڕینی ویژدان و وه‌لائی خه‌لكیه‌وه كۆنترۆڵی ئه‌م سنوره بكات.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر سیسته‌می لامه‌ركه‌زی و فیدرالی په‌یڕه‌وبكه‌ین، ئه‌توانین داهاتی گاز بهێنینه‌وه پارێزگای سلێمانی و چه‌نده‌ها پرۆژه‌ی ستراتیژی له سلێمانی و شارباژێر و شاره‌زور و هه‌ڵه‌بجه و سه‌یدسادق و كه‌لار و كفری و ده‌ربه‌ندیخان و ڕانیه و قه‌ڵادزێ و سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانی ئه‌م سنوره جێبه‌جێبكه‌ین و هه‌لی كار بڕه‌خسێنین و بێكاری و هه‌ژاری كه‌مبكه‌ینه‌وه و ڕێگریبكه‌ین له‌وه‌ی لایه‌نێك سزای سیاسی و ئابوری ئه‌م سنوره بدات.
AM:08:30:16/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 5682
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی