تۆ ژنم بەسەربێنە منیش شوو دەكەمەوە
شیلان ده‌رگه‌ڵه‌یی
دیسان لە بەرنامەیەكی تری كرچی كەناڵێكی كاڵ، ژیانی دوو هاوسەری تر خرایه دۆخێكی نەخوازراو.
كچۆڵەیەک لە شەقامێك مۆبایل دەداتە دەست پیاوێكی تەمەن سەروو 50 ساڵ و داوای لێ دەكا پەیوەندی بە ژنەكەیەوە بكا و بڵێ: ئەو كچەی لەگەڵمە دەیهێنم، (مەبەستی بێژەرەكەیە) كچەش بە ژنی كابرا دەڵێ: وا من شوو بە كاك ….ی هاوسەرت دەكەم، تۆ رازیت؟
تۆ سه‌یری ئه‌م ده‌ربڕینه كه ده‌ڵێ شوو بە (كاك….) ده‌كه‌م، ئه‌مه ده‌ربڕینی كچه بێژه‌یه‌كه‌یه، ئاخر شو به كاك كردن ده‌بێت؟ بەهەرحاڵ، دەنگی ژنە بەرزدەبێتەوە، زۆر بە بێ ئومێدی و وەك پەرچەكردارێكی توند دەڵێ: با ئەو ژن بێنێ منیش شوو دەكەمەوە.
بێژەرەكە دەڵێ: خۆ بەیانی كە بوومە هەوێت نایەی دەست لە قژم بنێی و شەڕبكەیت؟
ژنە، دیسان بێ منەتی خۆی دەردەبڕێ لەو ژن هێنانەی پیاوەكەی و دەڵێ: نەوەڵا حاشا، هەر نامەوێتەوە.
نەزانیی پیاوەكە لەوەدابوو، بۆ بردنەوەی 50 هەزار دینار گاڵتە بە هەستی ژنەكەی بكات. خستیە بەرچاوی دۆست و ناحەز و لەلایەكی تریش نرخی خۆی لای ژنەكەی دیاركرد.
خۆ لەوانەیە لانیكەم 25 ساڵێك بێ هاوسەربن و خۆشی و تاڵی ژیانیان بەیەكەوە چه‌شتبێت، كەچی بەو شێوەیەش كەوتنە پلارگرتن و یەخەدادڕین لەیەكتر. ئەوە جگە لە هەڵوێستی مناڵەكانیشیان لای هاوڕێکانیان، چاو و زمانی هاوڕێ و هاوپۆلەكانیان چیان پێ دەڵێن؟
لە کۆمەڵگه‌یەكی پیاوسالاری وەك كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمە، كەی پیاو قبوڵی كردووە ژن بە گاڵتەش پێی بڵێ (تۆ ژن بێنی منیش شوو دەكەمەوە)، كەی ژن پەرچەكرداری بە ئاسایی و ئاسانی لێ وەرگیراوە؟
دڵنیام ژنەكەی رووبەروو ئەوەی پێ گوتبایە په‌رچه‌كردارێكی توند و زبری ده‌نواند.
من ئەو كەناڵانە بە كەم ئەزموون نازانم لە بواری راگەیاندن، بەڵكو بە پسپۆر لە خوێندنەوەی سایكۆلۆجیەتی بینەریان دەزانم، كار لەسەر خاڵە لاوازەكانی كۆمەڵگه‌كەیان دەكەن، باش دەزانن كەرامەتی ژن ئەوە هەڵناگرێ بە گەرمی و بێ كاردانەوە پێشوازی لە هەوێداریی بكات، بۆیە ئەوەیان قۆزتەوە و كردیانە باسێك بۆ راكێشانی سەرنجی بینەر بۆ بەشەكانی تری بەرنامەكەیان.
بەڕێوەبەر و حزبی سپۆنسەری ئەو كەناڵانە بەمەبەست كۆمەڵێك لەوجۆره له بێژەر كه ئاستی هۆشیاری ئاگاییان له ئاكار و به‌رپرسیارێتی میدیای له ئاستی پێویستدا نییه، لە هەموو ڕوێکەوە بەكاردێنن بۆ پێکانی ئامانجەكانیان، گرنگ نییە چەندە خوازراو یا بێزراون، گرنگ ترازاندنی شیرازەی خێزانی كوردی و بازاڕ گەرمییانە.
ئەوانە بە بەرنامەیەكی تۆكمە ئیش دەكەن، راستە لەوانەیە بێژەر و ستافەكە تەنها دەركەوتن و بژێوی خۆیان بەلاوە گرنگ بێ، بەڵام نازانن ئەوان به‌و كاره‌یان دەست بۆ تێكدانی بچووكترین یەكەی كۆمەڵیش ده‌به‌ن كە خێزانە.
رۆژێك لە ژن دەپرسن حەزت لە پیاوی كام وڵاتە، رۆژێك حەزت لە( كوێ)ی جەستەی خۆتە و رۆژێكیش بە پرسیارێكی بێ مانا پەیوەندی خێزانی دوو هاوسەر دەخەنە مەترسی و بەبەرچاوی خەڵكیشەوە.
تێبینیم كردووە، ئه‌و جۆره به‌رنامانه به مه‌به‌ست پێشكه‌ش ده‌كرێن كه ته‌نیا له پێناو خەریككردنی خەڵك بە شتی لاوەكی، بۆ ئەوەی بینەر ئاگای لە قەیرانەكان نەمێنێ دەبێ بە كۆمەڵێك بەرنامەی لەو شێوەیە سڕبكرێ، لەوەشدا تا ڕاددەیەك سەركەوتووبوونە. لێره‌دا ئه‌وان واده‌كه‌ن له بێ ئاگاییه له ئاكار و به‌رپرسیارێتی كاری میدیایی یان به مه‌به‌ستێكی دیاریكراوه، به‌ڵام خۆ وه‌زاره‌تێك هه‌یه به‌ناوی رۆشنبیری كه به‌شێك له به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ی جۆرێك له سانسۆركردنی ئه‌رێنی ئه‌و كه‌ناڵانه‌یه له پێناو دروست نه‌بوونی مه‌ترسی له‌ناویاندا مه‌ترسی تێكچوونی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی، بۆ سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانیش به هه‌مان شێوه به‌شێك له ئۆباڵی ئه‌و جۆره كاره میدیاییانه‌یان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ كه لێیان نه‌پرسیوه‌ته‌وه.
PM:03:57:12/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 33280
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی