كۆمپانیاكانی پەیوەندى لەم كاتەدا چیان پێدەكرێت ؟

‌به‌ناز حەمه‌ رەشید

هەرێمى كوردستان وەك هەرناوچەیەكیترى ئەم سەر ڕووى زەمینە بێبەش نیە لە ڤایرۆسى كۆرۆنا و ڕووبەڕووبونەوەى ، بۆیە بەهەمو شێوەیەك لایەنەبەرپرسەكان و هاولآتیان لە هەوڵى ڕووبەڕووبونەوەدان و هەمو ڕێگاكانى خۆپاراستن لێى گیراوەتەبەر.

لەم كاتەدا هاولآتى بەبارێكى ناهەمواردا تێدەپەڕێت سەرەڕاى نەبونى موچەو وەستانى هەموكاروكاسبیەك كە ئەمە كارى كردۆتەسەر بژێوى ژیانى هاولآتى ، لەبەرامبەریشدا خەرجی و دابینكردنى پێداویستییەكانى ڕۆژانەى تاك وەكو خۆیەتى، لەهەمانكاتیشدا بەهۆى قەدەغەكردنى هاتوچۆى هاولآتیان بۆلاى یەكدى وخۆپاراستن لەم نەخۆشیە، كە بێگومان لەبەرژەوەندى هاولآتى خۆیدایە ئەوەى كە هەیە  لەئێستادا جگە لە پشتبەستن بە هۆكانى ڕاگەیاندن بۆ بەئاگابوون لە هەواڵ و زانیارییەكان.

لەلایەكى ترەوە پشتبەستنە بە بەكارهێنانى ئینتەرنێت بۆ تۆرەكۆمەلآیەتییەكان بۆ بەسەربردن و پركردنەوەى كاتەكان جائیتر بەكارهێنانى بۆلایەنى تەنزو خۆشى بێت یان بۆ بەدەستهێنانى هەر هەواڵێك بێت ، یاخود لەڕووى پەیوەندیكردنەوەبێت بە بەكارهێنانى هێڵى پەیوەندى كۆمپانیاكانى پەیوەندیكردنەوە بۆ هەواڵپرسینى خزم و دۆست و هاوڕێیان لەیەكتر ، بەلآم ئەوەى گرنگە لێرەدا بۆ ئەم بارودۆخە ڕەچاوكردنى باروگوزەرانى هاولآتیانە لە  نرخى یەكەى ئینتەرنێت و نرخى كارتى پڕكردنەوەى پەیوەنیككردن كە وەك دەیبینین وەكو خۆیەتى و ئەمبارودۆخە ڕەچاونەكراوە بۆ هاولآتیان.


PM:03:43:17/03/2020

ئه‌م بابه‌ته 5280 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی