پێشكه‌شكاری كارێكی قورسه به‌رپرسیارێتی پێویسته
به‌ناز حەمه رەشید
زۆرن ئه‌وانه‌ی له نێو ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و به‌تایبه‌تیش له نێو كه‌ناڵی بینراودا (ته‌له‌ڤزیۆن) ئه‌ركێكی قورسیان له‌ئه‌ستۆدایه جا هه‌ركه‌سه‌و به‌پێی جۆری ئه‌وئه‌ركه‌ی له‌سه‌رێتی جێبه‌جێیكات ، به‌لام له‌نێو ئه‌وانه‌دا كه‌سێك هه‌یه كه ده‌بێته ئاوێنه‌ی شاشه‌ی ئه‌و ته‌له‌ڤزیۆنه‌ی كه‌لێیه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت و ده‌بینرێت ئه‌ویش پێشكه‌شكاره جا له كه‌ناڵی هه‌واڵی یان كۆمه‌ڵایه‌تی و كاتبه‌سه‌ربردن بێت ،چونكه له ڕووی گرنگی ڕۆڵی پێشكه‌شكاره‌وه هیچ جیاوازییه‌ك نیه ،كه‌واته پێشكه‌شكار " ئه‌وكه‌سه‌یه كه به‌ده‌نگی و لێهاتوی كه‌سایه‌تی زانیاری ده‌گوازێته‌وه بۆ بینه‌ر به‌جۆرێك بچێته ژێرباری تایبه‌تمه‌ندی دیاریكراوه‌وه". دیاره پێشكه‌شكار چ بۆ كه‌ناڵی بینراو و بیستراو گرنگی خۆی هه‌یه ئه‌گه‌ر له‌كه‌ناڵی بیستراودا هه‌ندێ تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه ده‌بێت تیایدا بێت ئه‌وا بۆ كه‌ناڵی بینراو تایبه‌تمه‌ندییه‌كان دووهێنده‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ڕێی شاشه‌یه‌كه‌وه بینه‌ر بۆخۆی ڕاده‌كێشێت و هه‌رئه‌ویش ڕۆڵێكی گه‌وره‌ی له سه‌ركه‌وتن و شكستی به‌رنامه‌كه‌دا هه‌یه .
كاری پێشكه‌شكاری ته‌نها خۆی له‌وه‌دانابینێته‌وه له‌ڕووی پۆشاك و ئێكسسوارات و ماكیاجه‌وه سپۆنسه‌ربكرێت و له‌به‌رده‌م كامێرا داتنێن وپرسیاره‌كان بچپێنن به‌گوێتا ، به‌ڵكو ئه‌م كاره زۆرله‌وه گه‌وره‌تره‌و ئه‌ركێكی قورسه له ئه‌ستۆی ده‌زگاكه‌و ئاماده‌كارو خودی پێشكه‌شكار خۆیه‌تی ، بۆیه زۆرجار ئه‌وه‌مان بینیوه پێشكه‌شكار هه‌بووه بێ ئاگابووه له‌وه‌ی میوانه‌كه‌ی چ كاره‌یه و هاتۆته به‌رنامه‌كه‌وه ، یاخود بێ ئاگابووه له‌وه‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی له‌نێو به‌رنامه‌كه‌دا په‌خش بووه چی له‌خۆگرتووه ، یاخود پێشكه‌شكار ته‌نها له‌ناو ستۆدیۆ میوانه‌كه ده‌بینێت و راسته‌وخۆ ده‌چنه‌په‌خشه‌وه بۆ به‌رنامه‌كه ، ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌ێنێت كه زۆربه‌ی پێشكه‌شكار بێ ئاگایه له خودی میوان كه كێیه‌وپیشه‌ی چیه واتا هیچ دانیشتنێك و ڕێكه‌وتنێك نیه له‌نێوان ئاماده‌كارو پێشكه‌شكاردا ئه‌مه‌ش بۆخۆی كاره‌ساته بۆ ده‌زگاكه‌و ئاماده‌كارو پێشكه‌شكاریش .
جگه له‌وه‌ی كاری پێشكه‌شكاری باسی زۆر هه‌ڵده‌گرێت هه‌رله ڕووی ڕۆشنبیری و شێوه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وه‌ك پۆشاك و ئێكسسوارات و شێوازی هه‌ستان و دانیشتن و چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ كامێرا‌و به‌ئاگایی له‌بابه‌ته‌كه‌و میوانه‌كه‌ی وئه‌دای قسه‌كردنی به‌ڵام پێویسته چه‌ند مه‌رجێك له‌وكه‌سه‌دا هه‌بێت كه ده‌بێته پێشكه‌شكار چونكه دواجار پێشكه‌شكار ئاوێنه‌ی كه‌ناڵه‌كه‌یه له‌وانه :
1-خاوه‌نی رۆشنبیرییه‌كی فراوانی گشتی بێت له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا
2-خۆشه‌ویستی بۆكاره‌كه‌ی هه‌بێت چونكه ئه‌و خۆشه‌ویستیه وای لێده‌كات كاره‌كه‌ی خۆشبوێت و بره‌و به‌خۆی ده‌دات
3-ئازایی و نه‌ترسی له گفتوگۆكردن و ئاراسته‌كردنی پرسیاردا ئه‌گه‌ر كه‌سی میوان له‌به‌رزترین ئاستدا بێت
4-دووركه‌وتنه‌وه له خۆباییبون و خۆبه‌زل زانین وموتابه عه‌كردنی ئه‌وانه‌ی پێش خۆی كه خاوه‌نی ئه‌زمونن و سود وه‌رگرتن لێیان
5-خێرایی تێپه‌راندنی ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی كه رووبه‌رووی ده‌بێته‌وه به‌تایبه‌ت له‌په‌خشی راسته‌وخۆدا .
6- زمانی پاراو بێت وجوان دانبنێت به‌پیته‌كانداو ئه‌دای جوان بێت
7-شه‌رمن نه‌بێت له‌به‌رده‌م كامێرادا و متمانه‌ی به‌خۆی هه‌بێت
8-شێوه‌ی قبوڵكراوبێت لای بینه‌ر
9- شێوه‌ی جلوبه‌رگی ڕێك پۆش و گونجاوبێت
10-له‌زمانی جه‌سته‌دا شاره‌زایی هه‌بێت بۆ خۆی و بۆ كه‌سی به‌رامبه‌ر چونكه زۆرجار ده‌ربڕینێكی روخسار جێی زۆر ووشه ده‌گرێته‌وه
11=له‌ئه‌ته‌كێتی دانیشتن و مامه‌ڵه‌كردندا له‌به‌ر چاوی كامێرا شاره‌زایی هه‌بێت
11-ئاماده‌گی هه‌بێت واتا ووریا بێت وداڵغه‌ی نه‌روات و به‌گه‌رموگورییه‌كه‌ی بینه‌ر بۆخۆی راكێشێت
مامۆستای زانكۆ و چاودێری میدیا
به‌نازحه‌مه‌ڕشید
AM:10:22:04/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 4176
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی