هه‌ڵبژاردنیش وه‌ك نه‌وته‌كه بۆمان بۆته نه‌گبه‌تی
به‌ناز حەمه رەشید
هه‌ڵبژاردن پڕۆسه‌یه‌كی دیموكراسیه بۆ ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات ومافێكی سیاسی تاكه ، له‌هه‌ر وڵاتێكی دیموكراسیدا تاك له ڕێی هه‌ڵبژاردنه‌وه ده‌توانێت له حوكومڕانی وڵات‌دا به‌شداربێت و له ڕێی ده‌نگه‌كه‌یه‌وه ده‌توانێت ئه‌ولایه‌نه یاخود ئه‌وحیزبه‌ی پێی باشه ده‌نگی پێبدات و هه‌لی حوكومڕانی پێبدات ، خودی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ ئامانجی چه‌سپاندنی دیموكراسیه‌ت و هێنانه‌دی خۆشگوزه‌رانی هاوولاتیانه ، بێگومان ئه‌گه‌ر له وڵاتێكدا ئه‌م پرۆسه‌یه به پاكی و بێگه‌ردی و بێبونی گومان له‌سه‌ری به‌ڕێوه‌بچێت ، تاك له‌ڕێی سندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه داهاتوی گه‌ل و وڵاته‌كه‌ی دیاریده‌كات وه پێچه‌وانه‌كه‌شی ڕاسته .
ئه‌وه‌ی له 12 ی ئایاری ئه‌مساڵی ڕۆژی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێڕاق به‌تایبه‌ت له كوردستان بینیمان جگه‌له‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌كی خه‌ڵك به‌هه‌رهۆیه‌ك بایكۆتی ههڵبژاردنیانكردبێت به‌وه‌ی كه ده‌نگدان هیچ له باس وخواسی حوكومڕانی وڵات ناگۆڕێت یان ده‌نگ بده‌یت و ده‌نگ نه‌ده‌یت حاڵ وگوزه‌رانی خه‌ڵك هه‌روه‌كو خۆیه‌تی و گهلێكیتریش ، به‌ڵام خه‌ڵكێكی زۆریش به‌په‌رۆشه‌وه به‌ره‌و پیری پرۆسه‌كه چون و ئه‌و هیوایه‌یان له دڵدابو كه به‌ده‌نگی ئه‌وان ده‌بێت سیستمی حوكومڕانی به‌ره‌و گۆرانكاری و باشتر بچێت و ده‌نگدان تاكه هیوای گه‌له بۆ گۆڕانكاری ، به‌تایبه‌تیش ئه‌مجاره‌ی هه‌ڵبژاردن كه‌جیاواز له‌جاره‌كانی پێش‌و به‌بونی ده‌نگدانی ئه‌لكترۆنی كه ئه‌مه‌ش ڕۆڵی ده‌بێت له نه‌هێشتنی ته‌زویرو ده‌رخستنی ده‌نگه ڕاسته‌قینه‌كان وهه‌ر حیزب و لایه‌نێك قه‌باره‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی ده‌رده‌كه‌وێت ، به‌ڵام به‌داخه‌وه ههركهمێك دوای ته‌واوبونی پرۆسه‌كه شارخرۆشا و گرژی و ناسه‌قامگیری سه‌رتاپای شاری گرته‌وه ودڵهڕاوكێی خسته دڵی هاولاتیان .
ئه‌وه‌ی جێی داخ و نیگه‌رانیه هه‌روه‌ك چۆن به‌هۆی نه‌بونی سیستمێكی حوكمڕانی لێهاتوه‌وه ئه‌و نه‌وته‌ی كه ده‌بو ببێت به‌نیعمه‌ت ومایه‌ی خۆشگوزه‌رانی تاكی ئه‌م هه‌رێمه به‌ڵكو بو به نه‌گبه‌تی ونه‌هامه‌تی بۆ خه‌ڵك ، هه‌رواش ئه‌نجامدانی پرۆسه‌یه‌كی وا گرنگ له‌بری هێنانه‌دی خزمه‌تگوزاری وخۆشگوزه‌رانی و ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵ بووه هۆی تێكدانی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵ و خێزان و نێوان تاكه‌كان ، ده‌بو دوای هه‌ڵبژاردن ئیدی حیزبه‌كان وه‌ك چۆن له‌كاتی بانگه‌شه‌دا ده‌پاڕانه‌وه ده‌نگی خه‌ڵك به‌ده‌ستبێنن ئیدی ده‌ستبكه‌ن به كاركردن بۆیان ، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و بارودۆخهناههموارهی كه حیزبه‌كان خولقاندیان هاوڵاتی ته‌نها گوێبیستی ئه‌وده‌ره‌نجامه ده‌بێت كهبۆتههۆی ململانێی نێوان لایه‌نه‌كان، ئه‌وه‌ش شۆربۆته‌وه بۆململانێی نێوان تاكه‌كان ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌ك كاردانه‌وه‌ی دروستكردوه له‌سه‌ر تاكه‌كان چونكه به‌رهه‌می 27 ساڵ حوكومڕانی حیزبی كوردی جگه له دابهشبكردنی تاكه‌كان به‌سه‌ر ڕه‌نگه‌كاندا ئه‌وه‌نده ده‌ستكه‌وتی نه‌بووه.
AM:11:07:03/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 3656
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی