باس له‌كام قهوارهدهكهن
به‌ناز حەمه رەشید
له‌دوای ڕوودانی 16 ئۆكتۆبه‌ر و هه‌مو ئه‌و ڕووداوانه‌ی كه به‌سه‌ر كوردستاندا هات ، مشتومڕێكی زۆر ده‌كرێت له‌سه‌ر خاك فرۆشی و ناپاكی ئه‌م حیزبانه به‌رامبه‌ر یه‌كدی له‌لایه‌ن كه‌سانی ناوحیزبهكانهوه به‌تایبه‌ت هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار و هه‌ردولا یه‌كدی خه‌تابار ده‌كه‌ن ،كاتێكیش هاوڵاتیان له‌م حیزبانه بێ هیوا بون وداوای قوت و موچه زه‌وتكراوه‌كانیان له حكومه‌تی ناوه‌ندی ده‌كه‌ن كهسهحیزبیهكان كوردایه‌تی به‌میلله‌ت ده‌فرۆشنه‌وه و باسی ئه‌وه ده‌هێننه پێشه‌وه كه نابێت و ناكرێت موچه‌و قوتی خه‌ڵكی بكرێته قوربانی "قه‌واره‌ی هه‌رێم " ..
ئه‌م وته‌یه‌ی كاسانی نێوحیزبه سیاسیه‌كان بێ جیاوازی كه له‌ڕێی ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه و له‌لایه‌ن كه‌سانی نێو ئه‌م حیزبانه‌وه زۆر گوێبیستی ده‌بین ، وته‌یه‌كی نوێی سیاسیه‌كانی ئهوحیزبانهن كه‌خۆیان خه‌ڵكیان توشی نه‌هامه‌تی و سه‌رلێشێوان و ده‌رده‌سه‌ری كردوه ، هه‌ر ئه‌و حیزبانه‌ن به‌بێ جیااوازی و به‌هه‌مو ڕه‌نگه‌كانه‌وه شكۆی تاكی كوردیان نه‌هێشتوه و ئه‌وه‌ی دوژمنی گه‌ل پێی نه‌كرابێت ئه‌مان به‌رامبه‌ر به میلله‌تی خۆیان كردویانه ، هه‌ر ئه‌وانن كه 26 ساڵه ده‌سه‌ڵاتدارن و حیزبه بچوكه‌كانیش كه شوێنكهوتهیانن و ده‌ستیان هه‌بوه له هه‌مو ئهونههامهتیانهی كه‌به‌سه‌ر میللهتیاندا هێناوه به‌هه‌موشێوه‌یه‌ك میلله‌تیان چه‌وساندۆته‌وه ..
ئه‌م حیزبانه به‌شێوه‌یه‌ك گه‌نجیان نائومێدكرد وایان لێ‌كردن ڕێی مان ونه‌مان بگرنه‌به‌ر به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات ، هه‌ر ئه‌و حیزبانه‌ن بونه‌ته هۆكاری نه‌هێشتنی به‌خته‌وه‌ری ناوخێزان وكۆمه‌ڵ و بونه‌ته‌هۆی لێك هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌یان خێزان ، هه‌ر ئه‌وانن دوای ( 26) ساڵ له حوكمڕانی ئاووكاره‌با كه سه‌ره‌تاییترین خزمه‌تگوزارییه بۆ هاوڵاتیه‌كانیان پێیان دابینناكرێت ، هه‌ر ئه‌وانن ده‌ستیان خستۆته گه‌ردنی ناوه‌نده‌كانی خوێندن و شكۆی مامۆستایان شكاندوه، هه‌رئه‌وانن بونه‌ته مۆرانه‌ی نێو ناوه‌نده زانستیه‌كانی وه‌ك خوێندنی باڵا و زانكۆكانیانكردۆته شوێنی حیزبایه‌تی ، ٍئهوحیزبانه له‌سه‌ر دابه‌شكردنی داهاتی كوردستان وگیرفان پڕكردن و كڕینی ڤێلاو موڵك كێبڕكێیانه، ئێستاش دێن خۆڵ ده‌كه‌نه چاوی میلله‌ت و پێمان ده‌ڵێن پاراستنی " قه‌واره‌ی هه‌رێم ".
مامۆستای زانكۆ
PM:10:25:01/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 4490
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی