ژیان جوانە
هێمن عەبدولقادر
ئەم ژیانە سزا نییە، ئەوە تۆیت هەمیشە سزای خۆت دەدەیت، «کاتێک لەگەڵ مردویەکدا دەڕۆی بۆ گۆڕستان ، گرنگ نیە لە پێش مردووەکەوه دەڕۆیت یان لە دوای مردووەکە ، گرنگ ئەوەیە لەناو تابوتەکەدا نەبیت». لە راستیدا هەر ئەمەیە کورتترین فەلسەفەی ژیان، هەڵبەز و دابەز هەیە، پاشکەوتن و پێشکەوتن هەیە، شکست و سەرکەوتن هەیە، شادی و دڵتەنگی هەیە، بەڵام چونە ناو تابووت نییە تەسلیم بوون نییه. تەسلیم بوون واتا بەزین، تەسلیم بوون واتا بەزیندوێتی مردن.
ژیان جوانه
هەموو بەیانییەک خۆرهەڵدێ، گوڵەکان چاوەڕێی هەنگەکان دەکەن، ئاوەکان به رێڕهوی خۆیاندا بهردهوامن له گوزهركردن، منداڵەکان هێشتا نازانن ڕق و کینە چییە. ئەوان هەموو بەیانیەک هۆیەک دەدۆزنەوە بۆ ئەوەی پێبکەنن، منداڵەکان کە بەیانی هەڵدەستن بیریان دەچێتەوە دوێنێ لە گەڵ کێدا شەڕیان کردووە، تۆ بۆ چی یارمەتی منداڵەکەی ناخت نادەیت، تا بەبێ هۆ پێبکەنێت ؟ بۆچی یارمەتی منداڵەکەی ناخت نادەیت تا بەبێ هۆ دڵخۆش بێت ؟
ژیان جوانە
لە قوڵایی هەر گریانێکدا تۆ پێکەنینێک بدۆزەرەوە، لە خراپترین بارودۆخدا مەهێڵە پێکەنینت بیر چێتەوە، هەمیشە هۆیەک هەیە بۆ ئەوەی تۆ بە زیندوێتی نەمریت، تەنها ئەوەیە تۆ تا ئێستا پەیت پێ نەبردووە.
ژیان جوانە
بەڵام هەتا نەبیتەوە بەمناڵێکی چوار پێنج ساڵان هەستی پێناکەیت، هەتا سەیری فیلم کارتۆن نەکەیت، هەتا دەموچاوی خۆت لە شیرینی و شوتی هەڵنەکێشیت، هەتا لەسەر عەرەبانە شێلم نەخۆیت، هەتا چەقۆ و چەتاڵ و بۆینباخ و سەرمایەی ڕەمزی و شێوازی دانیشتن و مامەڵە کردنت سانسۆری زۆر بکەی ناگەیتە خۆشنودی.
ژیان جوانە
بەڵام هەتا لەگەڵ منداڵەکەی ناختدا یاری نەکەیت، هەتا ئەو غرورەی ناخت نەشکێنی ناگەیت بە ئاسودەگی. هەتا ئەو (ئیگۆ) فوتێکراوەی دەروونت فش نەکەیتەوە کە بۆ خۆتت دروست کردووە، ناتوانیت خۆشبەخت بیت. هەتا پێت وابێت ، تۆ لەوانی تر جیاوازتری لە پلەی کۆمەڵایەتی و سیاسی و زانستی، ئارامی لەژیانتدا پێت ناڵێ مەرحەبا. ئهمانهی باسكران ریگان بهرهو جوانییهكانی ژیان. بۆ خۆشننوودی ههموو دهتوانین بهدوای جوانییهكانی ژیاندا ویڵبین، ههمووش دڵنیابن ئهو گهڕانه كۆتاییهكهی دۆزینهوهی جوانییهكانی ژیانه.
PM:03:03:02/12/2017
ئهم بابهته 2535
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی