مام جه‌لال ئه‌ندازیاری سه‌لماندنی به‌هاكان
ئه‌مه‌ل جه‌لال
زنجیره‌ی یه‌كه‌م
مام و مافه‌كانمان :
ده‌مه‌ویت له حزوری سیمبولی نه‌ته‌وه‌ییم به‌چه‌ند زنجیره‌یه‌ك باسی مه‌زنی پیاویك بكه‌م كه میژووی مرۆڤایه‌تی قه‌رزارییه‌تی چونكه كه‌من ئه‌و مرۆڤانه‌ی به باوه‌ره‌وه هه‌نگاو بۆ سه‌لماندنی به‌هاكانیان ئه‌ده‌ن . مام جه‌لال مرۆڤیك له ره‌گی داربه‌ڕووه‌كانی كوردوستان و پیاویك له بۆنی مێخه‌ك بۆ من ئه‌سته‌مه له ساته وه‌ختێكدا كه زۆر سه‌خته بۆم باس له ده‌سكه‌وته‌كانمان بكه‌م كه له سایه‌ی مام جه‌لال به‌دیهاتون .ساتێك بۆمن له خه‌وێكی ناخۆش ده‌چێت و ده‌مه‌وێت به خه‌به‌ر بێم تا ڕاستی ئه‌و هه‌واڵه به درۆ بخاته‌وه بۆ له‌ده‌ستدانی مرۆڤێك ,سه‌ركرده‌یه‌ك , نیشتمانپه‌روه‌رێك ,نوسه‌رو پارێزه‌رێك , دیبلۆمات و سیاسیه‌ك ,شۆرشگێڕو پێشمه‌رگه‌یه‌ك , زمان زان و ئاشتیخوازێك ,هونه‌ردۆست و ئه‌ده‌ب ناسێك , خودایه تۆچیت خوڵقاند ئه‌مه چ سحرێكه ئه‌م هه‌موو توانایه‌ت تیا كۆكرده‌وه ,
ده‌مێك بوو ده‌مووت مام جه‌لال په‌یامبه‌ری خوایه بۆ مرۆڤایه‌تی...... ئه‌مرۆ ئه‌و باوه‌ره‌م سه‌لما.كه چۆن ئاپۆره‌ی جه‌ماوه‌ری ناڵه‌ی ده‌هات بۆ ماڵئاوایی له شۆره سواری كوردایه‌تی و پێ بڵێن خوات له‌گه‌ڵ ئه‌ی ئه‌و مرۆڤه‌ی سه‌لماندت هی هه‌مومانی به‌ڵی ئه‌مرۆ مام بیری خستینه‌وه كه به‌های مرۆڤ بون له سه‌رمایه‌ی مادی و جوانی روخسار‌و بنه‌ماڵه نیه , به‌ڵكو جوانی مرۆڤ له مرۆڤبونییه‌تی , ئه‌مرۆ مام له كۆچه‌كه‌شی وانه‌یه‌كی تازه‌ی بۆ وتینه‌وه‌و كردیه بۆنه‌یه‌كی نیشتمانی وهه‌موو نه‌یاره‌كانی كۆكرده‌وه‌و به بێ ده‌نگی دوور له ده‌ربڕین به ئارامی وانه‌ی ئاشتی و ره‌وشت به‌رزی و پێكه‌وه ژیانی پێ وتین , ئه‌مرۆ هه‌مووانی كۆكرده‌وه‌و بانگه‌وازی ئاشته‌وایی ڕاگه‌یاند .
مام جه‌لال نه پێناسه ده‌كرێت و نه ده‌توانرێت له گۆشه‌نیگایه‌كه‌وه بیناسیت چونكه مام جه‌لال له هه‌رگۆشه‌یه‌كی ژیانییه‌وه وانه‌یه‌كت فێرده‌كات و ناسنامه‌ی مرۆڤێكت پێده‌ناسێنیت واته له یه‌ككاتدا ده‌یان كه‌سایه‌تیت له خۆیدا بۆ ده‌سه‌لمێنێت كه نا‌توانیت ته‌نها به یه‌ك شێوه بیناسیت بۆیه ئه‌ستمه له ئاستی ئه‌م سه‌ركرده مه‌زنه بتوانیت په‌ی به نهینی كه‌سایه‌تی ببه‌یت بتوانیت گوزارشت له جوانی و به‌هاكانی بكه‌یته‌وه .بۆیه له زنجیره‌ی یه‌كه‌ممدا ده‌مه‌وێت وه‌ك ژنێك به شانازییه‌وه باس له‌و باوه‌رو ئیراده‌و هه‌ڵوێستانه بكه‌م كه مام بۆ ئێمه‌ی ژنان به‌دیهێنا.
باس له هه‌ندێك له‌و ده‌سكه‌وت و باوه‌رانه بكه‌م كه به كردار نیشانی هه‌موانی داوه‌و له كاری ڕۆژانه‌یدا په‌یڕه‌وی كردوه :
مام جه‌لال به‌ر له‌وه‌ی سكرتێری حزبێك و به‌رپرسێكی پایه به‌رز بیت , پیاوێك و هاوسه‌رێك و باوكێك بوه بۆیه به‌رله‌وه‌ی باس له ده‌ره‌وه‌ی خۆی بكه‌ین پێویسته باس له‌و شوێنه شاراوه‌یه بكه‌ین كه وه‌ك پیاوێكی باشوری كوردستان و پیاوێك كه له هه‌ناوی كۆمه‌لگه‌یه‌كی باوك سالاری له دایك ده‌بیِت و كه نه‌ك باشوری كوردستان به‌لكو ڕۆڵه‌ی فێرگه‌یه‌كه كه ده‌رچوی كۆمه‌لگه‌ی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست كه مرۆڤه‌كان به ڕه‌گه‌زه‌كانیان په‌روه‌رده ده‌كه‌ن و گیانی ره‌گه‌زی تیا ده‌چێنن به‌لاَم مام جه‌لال له ناو ئه‌م هه‌موو بیره تاریك ڕه‌گه‌ز سالارییه ریگه ی نه‌دا باوه‌ره‌كانی بشێوینی و تیشكی خۆر‌و روناكی بیروراكانی له سه‌ر مه‌سه‌له‌كانی ژنان هه‌ر له سه‌ره‌تای لاوی‌دا به باوه‌ره‌وه له ئاكارو ره‌وشت و هه‌نگاوه‌كانی ده‌نه‌خشێنێت و ده‌یكاته نه‌خشه رێگای ژیانی خۆی وسه‌ره‌تا ئه‌م باوه‌ره له ناو خیزانه‌كه‌یدا ره‌نگ ده‌داته‌وه وده‌بێته هاوسه‌ری ژنێك له (ره‌نگی گوڵه هێرۆ )خۆشه‌ویستی و راستگۆیی له ژیانكردن چه‌كه‌ره ده‌كات و له‌و گوڵه هێرۆیه ناسنامه‌ی خێزانێك به‌رهه‌م دێنیت كه نامۆیه به كه‌لتورو باوه‌ره باوه په‌یڕه‌و كراوه‌كه‌ی رۆژهه‌لاَتی ناوه‌راست كه ده‌بێت ژن وه‌ك كاره‌كته‌رێكی كۆمه‌لاَیه‌تی وه‌زیفه و به‌رپرسیارێتییه‌كانی سنوردار بكات و ئه‌و سنوره نه‌به‌زێنی كه كۆمه‌ڵگا بۆی كێشاوه ,له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی كچی خانه‌واده‌یه‌كی شۆرشگێڕو تیكۆشه‌ری بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تین و قوتابخانه‌كه‌ی مامۆستای نه‌مر مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د كه هه‌میشه مام خۆی وه‌ك خوێندكارێكی بیروباوه‌ره نوێخوازییه‌كانی ده‌ناسێنێت هێرۆخان وه‌ك نوسه‌رو راگه‌یانكارو پێشمه‌رگه‌ی شۆرشی نوی كه بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كورد به تایبه‌تی شۆرشی نوێ قه‌رزاری نه‌به‌ردییه‌كانییه‌تی له تۆماركردنی مێژوی شۆرشێك كه ئه‌وه بابه‌تێكی تره .به‌لاَم ئه‌وه‌ی من لێره‌دا ده‌مه‌وێت ئاماژه‌ی پێ بده‌م ویستگه‌كان و هه‌ڵوێسته‌كانی مام جه‌لال ه بۆ ناساندنی باوه‌رو به‌هاكانی له مه‌ڕمه‌سه‌له‌كانی ژنان و مافه كۆمه‌لایه‌تی و ئابوری و سیاسی و یاسایی و فه‌رهه‌نگی و كلتوری هه‌وڵی بێوچانی ده‌داو هانی ده‌داین خۆڕگرو پێداگری مافه زه‌وتكراوه‌كانمان بین به زمانێكی زۆر ساده له كۆبونه‌وه‌كان ده‌یگوت وه‌رنه ده‌ره‌وه‌و مافه‌كانتان له‌م سمێڵ بابڕانه بسه‌ننه‌وه‌و پێداگیری له‌وه ده‌كرد كه نابێ خۆشباوه‌ربین پێمان وابێت زۆر ئاسانه به‌ڵكو پێویستی به هاواروهاتنه ده‌ره‌وه‌ی ژنانی پێویسته تا بیسه‌لمێنن كه هیچتان كه‌متر نیه له پیاوان بگره زیره‌كترو جدیترن له ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانتان .
مام جه‌لال وه‌ك پارێزه‌ری مافه‌كانی ژنان تێده‌كۆشا و به باوه‌ره‌وه هه‌نگاوی بۆ چه‌سپاندنی ده‌نا. زۆر بون ئه‌و دیارده دزێوانه‌ی به‌رۆكی ژنانی باشوری كوردوستانی گرتبون له وانه به كالاَكردنی ژنان و كوشتن به پاساوی شه‌ره‌ف پارێزی و هێنانی ژنی دوه‌م و سێه‌م و تۆقاندن و هه‌ره‌شه‌ی كوشتن و كۆت و به‌ندكردنیان و په‌راوێزخستنی ژنان له پڕۆسه‌ی سیاسی و دانوستانه‌كان وئه‌مانه‌و ده‌یان پێشێلكاری كه روبه‌روی ژنانی باشوری كوردستان ده‌بیته‌وه له ناو ئه‌م هه‌موو دیارده دزێوانه‌ی كه به‌رهه‌می سیستمی شۆڤینی و ره‌گه‌ز سالاری بوه پارێزه‌رێك بۆ ئێمه‌ی ژنان ده‌بێته فریادره‌س به ده‌نگی به‌رز هاوار ده‌كات كه سه‌رده‌می تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌و پله دووكردنی ژنان به‌سه‌رچوو , پێویسته ژنان بپارێزرین له سۆنگه‌ی باوه‌ربونی به مافه‌كانی ژنان گشت هه‌وڵ و تواناكانی خسته گه‌ڕ بۆ رازی كردنی پیاوانی ئاینی دادوه‌رو دامه‌زراوه قه‌زاییه‌كان له گرنگی ده‌رچونی یاسایه‌كی مه‌ده‌نی بۆ كۆتایی هێنان به‌و زولمه‌ی له سه‌ر ژنان ده‌كرێت بۆیه به سود وه‌رگرتن له‌و پێگه‌یه‌ی له كاته‌دا هه‌یبوو وه‌لاَمی داخوازییه‌كانی ڕیكخراوه‌كانی ژنانی دایه‌وه‌و بوو به سه‌ره‌تایه‌كی مێژوویی و وه‌رچه‌رخانیك له ژیانی كۆمه‌لایه‌تی ژنان به ده‌ركردنی دوو بڕیار (59,62) قه‌ده‌غه‌كردنی فره ژنی و سزادانی ئه‌و پیاوانه‌ی ژنان ده‌كوژن به پاساوی شه‌ره‌ف پارێزی .ده‌ركردنی ئه‌م دوو بڕیاره سه‌ره‌تایه‌كی گرنگ و وه‌رچه‌رخانێكی مێژوویی بوو له خه‌باتی ژنان وهێزو پالنه‌رێكی گه‌وره بوو بۆ بزوتنه‌وه‌ی ژنان له باشوری كوردوستان .
ده‌ركردنی ئه‌و دوو بڕیاره بو به هه‌وینی بنیاتنان و داڕشتنی ده‌یان پرۆژه‌ی ژنان تایبه‌ت به هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكان به تایبه‌ت یاسای باری كه‌سیتی و دواتر هه‌نگاونان بۆ هه‌مواركردنی هه‌ندی له بڕگه‌و ماده‌كانی تایبه‌ت به ژنان له یاسای سزادانی عیراقی و ده‌ركردنی یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی وداڵده‌دانی ده‌یان ژن و ناردنه‌ده‌ره‌وه‌یان به نهێنی و هاوكاری ماڵه‌كانی داڵده‌دانی ژنان و چه‌سپاندنی یاسای كۆتا بۆ زامن كردنی مافی به‌شداری كردنی ژنان له ده‌سه‌لاتی یاسادانان (په‌رله‌مانی كوردوستان) كاندید كردنی ژنان بۆ پۆستی قایمقام و نوێنه‌رایه‌تییه‌كان ودامه‌زراندنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی ژنان كه هه‌ولێكی ده‌گمه‌نی ئه‌و سه‌رده‌مه بوو , جگه له‌وه‌ی له ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردوستان مام جه‌لال به حیكمه‌ت و فه‌لسه‌فه‌كانی جه‌ختی له نه‌هێشتنی هه‌موو شێوازه‌كانی جیاكاری و په‌راوێزخستن ده‌كرده‌وه‌و سه‌رپه‌رشتی ده‌یان كۆبونه‌وه و كۆنفرانسی به‌هێز كردنی پێگه‌ی ژنان ل ناوه‌نده‌كانی بڕیار‌و هێنانه پێشه‌وه‌ی ژنان بۆ ریزه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردوستان و پشتیوانی كردنی ژنه تێكۆشه‌ره‌كانی شۆرشی نوێ له دامه‌زراندنی ( یه‌كێتی ژنانی كوردوستان ) له ساڵی 1989له شاخ ئه‌مان مشتێك له خه‌رواری هه‌وڵه‌كان و تێكۆشانه‌كانی پیاوێك به كردنه‌وه‌ی په‌نجه‌ره‌یه‌ك بۆ رۆشن كردنه‌وه و روناكی بۆ شه‌وه زه‌نگی ژنانی كوردوستان به‌دیهینا .
مالت ئاوا ئه‌ی راستگۆترین پیاوی سه‌ده جه‌نابی مام جه‌لال ئه‌ندازیاری سه‌لماندنی به‌هاكان.
روحت شاد بیت ریبازو باوه‌ره‌كانت فه‌لسه‌فه و ره‌وشت به‌رزیت ده‌بیته پایه‌یه‌كی گرنگی ژیانی سیاسی و كۆمه‌لایه‌تی ئێمه‌ی ژنان ده‌یكه‌ینه به‌رنامه‌ی هه‌میشه‌ییمان بۆ بنیاتنانی ئه‌و كوردوستانه‌ی تۆ ته‌مه‌نی خۆت پێ به‌خشی له پێناو دامه‌زراندنی كۆمه‌لگه‌یه‌كی شارستانی و هاوچه‌رخ و چه‌سپاو به مافه مه‌ده‌نی سیاسیه‌كانی هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز بێ جیاوازی .
PM:10:37:10/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 1505
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی