رۆژانی سەخت چاوه‌ڕوانى كاك مه‌سرور و ستافی حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌كات!!
هه‌ڵگورد جندیانى
ئه‌مڕۆ رۆژێكى تر‌ى مه‌زن بوو له‌میژووى كوردستان، ئه‌ویش سوێندخواردنى رێزدار مه‌سرور بارزانى و ئه‌ندامانى به‌رێزى تیمى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌كابینه‌ى نۆیه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به‌وردی گوێبیستى وتاره به‌نرخه‌كه‌ى بووم كه هێله گشتیه‌كانى حوكمڕانى چوارساڵى تیادا راگه‌یاند.
له وتارى به‌ڕێزیاندا جه‌ختى له‌سه‌ر هه‌ندێك بنه‌ماى سه‌ره‌كى و بنچینه‌یی كرده‌وه‌و كه جێگاى ئومێدن بۆ بوژانەوەو به‌هێزى كوردستان و په‌ڕینه‌وه به‌ره‌و كه‌نارێكى ئارامتر و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى متمانه‌ى خه‌ڵكى كوردستان بە حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.
بێگومان گه‌لى كوردستان تەنها رووى له‌وتار نییه به‌ڵكو چاوى له‌كردار و پراكتیزه‌كردنى گوفته‌كانه، هه‌روه‌كو به‌رێزیشیان جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه ئه‌و باوه‌ڕى به كرداره نه‌وه‌ك گوتار، ئه‌وه‌ش كارێكى ئاسان نییه به‌تایبه‌تیش هێشتا هەژموون و سێبەری كێشه دارایی و سیاسییەکانى ناوخۆى كوردستان و به‌غدا و وڵاتانى ده‌وروبه‌ریش وه‌كو میراتێکی قورس بۆ كابینه‌ى نۆیه‌م به‌جێماوه، بۆیه خه‌بات و ماندووبونێكى زۆر چاوه‌ڕوانى كاك مه‌سرور و ستافی حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌كات، كه سەخترین و گرنگترین تاقیکردنەوەیە و مه‌یدانى دره‌وشانه‌وه‌شە بۆ ئه‌وانه‌ى بوێر و دڵسۆزن بۆ نیشتمان و پرسه چاره‌نووسسازه‌كانى له‌پێش هه‌مووشیانه‌وه سه‌رۆكى حكومه‌ت.
هیوادار و داواکارم کە لایەنە سیاسییەکان (ئەوانەی بەشدارن لەپێکهاتەی حکومەت و ئەوانەیش کە بڕیاری ئۆپۆزسیۆن بوونیان داوە) بەگیانێکی کوردانەی نیشتمانی هەڵسوکەوت لەگەڵ حکومەت و دۆخەکە بکەن و نەبنە لەمپەر لەبەردەم جێبەجێکردنی کارەکانی چونکە کوردستان و خەڵکەکەی پێویستی بەبوژانەوەو بەرەوپێشچوون هەیە نەوەک چەقبەستن و پاشەگەردانی.
AM:10:39:11/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 3112
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی