کاندید بونەوەم ..

‌هوشیار عه‌بدوڵا


شانازی دەکەم بەوەوە کە جارێکی تر بزوتنەوەی گۆڕان دوای شەن و کەوکردن و لە فلتەر دانێکی زۆر لە تێکرای بوارەکانەوە و وەک بە شێک لە بەدیهێنانی وەصیەتیی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا کە پێش وەفاتکردنی پێی وابو بۆ لیستەکانی داهاتو بەشێک لە ئەزمونە سەرکەوتوەکان جارێکی تر کاندید بکرێنەوە ، لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی گۆڕان متمانەی پێ بەخشیمەوە کە کاندیدی ژمارە ۱٠ بم لە لیستیی ژمارە ۱٤۲ ی پارێزگای سلێمانیی .

شانازی دەکەم کە چوار ساڵم لە کاری نوێنەرایەتیکردن سەرکەوتوانە کۆتایی پێهێنا و لە ئاستیی گشتیی پەرلەمان و ئاستیی لیژنەکەی خۆشم چ رۆڵی یاسادانان و چ رۆڵی رقابیی هێندەی توانیبێتم درێغیم نەکردوە و هەوڵەکانمان لەو روەوە لە ماوەی هەڵمەتی بانگەشە بە وردی دەخەینە ڕو .

شانازی دەکەم کە بۆ چوار ساڵی تر لەخزمەتیی رێبازە سیاسیەکەی نەوشیروان مستەفادا بم لە ئەرکی پەرلەمانتاری .

شانازی دەکەم بەوەوە کە پاک و بێ باک جارێکی تر دەڕۆمەوە بەردەم دەنگدەرانیی پارێزگای سلێمانیی و داوای متمانەیان دەکەم بۆ ئەوەی چوار ساڵی تریش دەنگی بیستراو و هاواری حەقی ئەوان بم بە روی هەمو بەدکاریەکدا .

شانازیش دەکەم بەوەوە کە لە چوار ساڵی رابردودا ئەو موچەیی وەرمگرتوە جگە لەوەی لە سەدا سی بۆ بزوتنەوەی گۆڕان چوە ، مانگانە ئەوانەی نەخۆشی درێژ خایەنیان هەیە، خوێندکار ، سزادراوی سیاسیی ، خاوەن پێداویستیی تایبەت بە قائیمەیەکی بەردەوام هاوکاری کراون ، جگە لە هاوکاری بۆ مناڵانیی بێ سەرپەرشت و چەند تیپێکی وەرزشی . 
شانازی دەکەم بەوەوە کە لە چوار ساڵی رابردودا هێندەی توانیبێتم دەستم نەناوە بەروی کەسێکدا کە داوای هاوکاری کردبێت مەگەر لە توانا بەدەر بوبێت ..
شانازی دەکەم کە زۆرجار ئەوانەی هاوکاری کراون ئێستاش دەموچاوم نەبینیون ، نازانم سەر بە چ حزب و لایەنێکن .

بۆ من نوێنەرایەتیکردنیی فکری نەوشیروان مستەفا کە لە ناوەراستیی ۲٠٠۸ ەوە وەک خوێندکارێک بۆ ماوەی ۹ ساڵ لەبەردەستیا لە بواری میدیای و سیاسییەوە جارێکی تر ژیانم ناسیی و راستیم ناسیی ، لە هەمو شتێک بەنرختر و گرنگترە.

کاندیدی ژمارە ۱٠ 
هۆشیار عەبدوڵا


PM:01:50:16/04/2018

ئه‌م بابه‌ته 2145 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی