بۆچی دەنگی (بەڵێ)؟

‌شیلان تاڵه‌بانی‌


هەردولا، ئەوانەی بۆچوونی (بەڵێ) و ئەوانەی لەگەل (نا)، زۆرینەی کەسانی دلسۆزن. من باسی حیزبەکان ناکەم، باسی خەلکی ئاسایی و بێ لایەن ئەکەم. با کەس بە قین و جوێن و تاوانکردن دەست بۆ ئەوەکە درێژ نەکات.

خاڵی هەردوولا بەهێزن، بەڵام لەوە ئەجێت دەنگدان بە (بەڵێ) زیاتر لەگەل لۆجیك بگونجێت.

خاڵەکان بۆ (نا) بۆ گشتپرسی زۆرن و ڕاستن:

1. ئەبوایە لەم ٢٦ ساڵی رابوردوو بنەمای ئەو دەولەتەی گەرەکمانە دروست بکرایە لە لایەنی ئابووری و ئیداری وپەروەردە (لە گشتی گرنگتر) و لایەنی تر. لە جیاتی ئەوە گەندەلی و بەد-ئیدارەیی و لاوازکردنی کەرت کشتوکال و گەشتیاری و هتد، روویان دا.
2. ئەگەر هەیە لە جیاتی دروست بوونی دەولەتی کوردی بەو شیوازەی کە خەونمان پێ بینیوە: دەولەتێکی مەدەنی پێشکەوتوو، کەلتوور و ناسنامەی خۆی ئەپارێزێت و گرنگترین بەها تیایدا مرۆڤە و سروشتە، لە جیاتی ئەوە بە ناو دەولەت بێت، بەڵام ئیمارەتێك بێت بۆ ١-٢ بنەماڵە حوکمی کەن.

3. هەندێ کەسان و لایەن هەن کە دەنگ بە (بەڵی) ئەدەن لە ڕوانگەی مەزهەب گەرایی !!! ئەمە کارەساتە !
بەڵام
خاڵەکانی بۆ (بەڵێ)، بە ڕای من، بەهێزترن
1. ئەمە مافێک و خەونێکی سەرەکی ئێمەیە. ئێمە نەك تەنها زمان و کەلتوورمان، بەڵکو شیوازی ڕوانگەمان بۆ ژیان، بۆ خوا ناسین، و بۆ زۆر تشت جیاوازی هەیە (هەرچەنە لە-یەك چوونیشی زۆرە) لەگەل ئەوانەی دەوروبەرمان
2. ئێمە هەرچەن بناڵێنین لە دەستی گەندەڵی و بەد ئیدارەیی لە هەرێم ، خۆ ئیستە بەشێک نین لە وڵاتێ کە لەو لایەنانە باشتر بێت، بەڵکو ١٠ قات خراپترە.

3. لە ڕوانگەی وڵاتان و میللەتانی دەوروبەرمان، هیچ کات گونجاو نابێت بۆ ئەنجامدانی گشتپرسی.

4. ئەوەی بینیمان لە کاردانەوەی سیاسیەکانی عەرەب و وڵاتانی تری دەوروبەرمان، لە هەرەشە و جوێن پێدان بە گشت میللەتی کورد، هۆکارێکی زۆر بەهێزە بۆ دەنگی (بەلێ).

5. ئەو بارەی ئیستە عیراق تیایەتی زۆر خراپە لە گشت لایەنێکەوە، و مێژووی عیراق لە سەرەتای دروست بوونی، سەقامگیر نەبوە.
6. بۆ ئەوەی دوورکەوینەوە لە بیرکردنەوەی مەزهەبی کە کەرووی لە عیراق هێناوە.

شیلان تاڵه‌بانی‌


PM:10:21:24/09/2017

ئه‌م بابه‌ته 1744 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی