به بنبه‌ست گه‌یشتن..
ئازاد عوسمان
له‌نێوان توشبون به كۆرۆنا و باوه‌ڕكردن به حكومه‌ت، هاوڵاتى ئه‌وه‌ى یه‌كه‌میان هه‌ڵده‌بژێرێت، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌رچی زیاد له هۆكارێكى هه‌بێت، به‌ڵام كورتكه‌ره‌وه‌ى ئه‌و راستیه‌یه كه هاوڵاتى هه‌رچی متمانه‌یه به حكومه‌ت نه‌یماوه.
به هه‌مو پێوه‌ره‌كان ده‌سه‌ڵات له هه‌رێمى كوردستان شكستى هێناوه، گرێی كردوه به گرێكوێره و رێگه‌كه‌یشی گه‌یشتوه‌ته بنبه‌ست. نه ده‌توانێت موچه‌ى موچه‌خۆرانى دابین بكات، نه ئیداره‌ى ئابوریی و بازاڕ بدات، نه به‌دیلیشی پێیه بۆ چاككردنى سێكته‌ر و بواره‌كان. ته‌نانه‌ت هێنده بێده‌سه‌ڵاته، كه ناشتوانێت ئه‌و یاسا چاكسازیه‌ى كه خۆی له پشتی بوه و پارله‌مان بۆی واژو كردوه، ده‌ست به جێبه‌جێكردنى بكات.
ئێستاش دۆخه‌كه له هه‌مو كات مه‌ترسیدارتر بوه، به‌تایبه‌تى كه په‌تایه‌كى مه‌ترسیدارى وه‌ك كۆرۆنا روی تێكردوین و حكومه‌تیش نازانێت چۆن هه‌ڵسوكه‌وتى له‌گه‌ڵدا بكات و خه‌ریكه دۆخه‌كه له‌ده‌ست ده‌رده‌چێت "ئه‌گه‌ر ده‌رنه‌چوبێت!".
كێشه‌ى نه‌زۆكی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته و ده‌ستنه‌شكانى به‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و پێشكه‌شكردنى به‌دیل و رێگه‌چاره‌ى نوێ، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌م مۆدێله له ده‌سه‌ڵات به‌و هه‌مو ده‌فع و پاڵنانه‌وه، هه‌ر تائێره توانى بڕ بكات، ده‌ستگرتن به مانه‌وه‌یشیه‌وه، وه‌ك سوربونه له‌سه‌ر كاركردن به‌و خولخولۆكه ستۆكه‌ى كه سه‌ره‌نجام له هه‌ناوى ئامێره‌كه ده‌خوات.
به‌دیلی ئه‌م دۆخه‌ش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى حكومه‌ت و پارله‌مان و دروستكردنى حكومه‌تێكى كاتیه له شێوه‌ى ئه‌وه‌ى پێی ده‌ڵێن "رزگاریی نیشتمانى" و داماڵینی له‌م روخساره بێفه‌ڕ و بێبه‌هرانه‌ى كه ئێمه‌یان به‌م دۆخه گه‌یاند. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كار بۆ ده‌رچواندنى یاسایه‌كى نوێی هه‌ڵبژاردن و ده‌ستنیشانكردنى كۆمیسیۆنێكى بێلایه‌نى هه‌ڵبژاردنه‌كان بكرێت.
بۆ ئه‌وه‌ى له نزیكترین كات دا هه‌ڵبژاردن بكرێت به پێی یاسایه‌كى پێشكه‌وتو كه زامنى به‌شداریی چین و توێژه‌كان بكات و قۆرغكاریی حزبه‌كان كۆتایی پێبێنێت و ده‌رفه‌ت به خه‌ڵكه شاره‌زا و دڵسۆزه‌كان بدات بێنه پێشه‌وه و هه‌رخۆشیان حكومه‌تێك كه گوزارشت له داوا و خواستى خه‌ڵكى بكات، دروست بكه‌ن.
ره‌نگه ئه‌م بۆچونه به جۆرێك له "میسالیه‌ت" لێكبدرێته‌وه و واهه‌ست بكرێت كارێكى زه‌حمه‌ته، به‌ڵام پێموایه زه‌حمه‌تتر له‌وه، چاوه‌ڕێكردنى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌یه ژیانمان باش و نیشتمانمان ئاوا بكات. چاوه‌ڕوانیه‌ك كه سه‌رمان له‌ناو سه‌د به‌ڵا و كێشه و په‌تاى تر ده‌رده‌كات!
PM:01:40:02/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 2728
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی