ئاوابوونی قەڵەم

‌ئاسان محمد

,ئاوابوونی قەڵەم,
قەڵەمەکەی کاروان کاکە سوور بە نموونە,,,
ڕەنگە نووسەرو ڕۆشنبیرانی ووڵاتی من بێباکترین بونەوەربن لە ئاست کۆمەڵگاکەی خۆیان,ئەوان زۆرینەیان ئەرکی خۆیان لەبیرچوەتەوە,,لە هەموو ووڵاتانی دوونیا ئەرکی ئەوان ئەرکێکی پیرۆزو مرۆوانەو پاکژە,ئەوانن پێشەنگ و پێشەوا و ڕابەر,ئەوانن ڕۆڵی کارگەر ئەبینن لە بەئاگا هێنانی خەڵک و هەڵگری مەشخەڵ بۆ ڕۆشنکردنەوەی ڕێگای نەتەوە,ئەوانن هەوێنی ئاشتەوای کۆمەڵگاو خۆشەویستی وپێکەوە ژیانن,مایەی جوان کردنی هەمووشتەکانن, وبەڵام لەم مەملەکەتە, لێرە, ئەوانبە پێچەوانەی هەموو دونیاوە,ئەوان ماییەی ناشیرین کردنی هەمووشتەکانن,ژیان قێزەون ئەکەن,ئەوان ڕۆڵی خراپ ئەبینن بۆ کۆمەڵگا,ئەوان هیچ نین هیچ,ئەوان بەهەڵەداوان بەدوای بەرژەوەندی خۆیان جستوجۆیانە,سابەڵکوو لوقمەیەک,دۆلارێک لەلایەکەوە بگاتەچنگیان,ئیتر گرنگ نیەئەو کەس ولایەنە کێیە,کوردە عەجەمە,دۆستە دوژمنە,ئەلموهیم شتێکی لێ هەڵبوەرێت,,,بۆیە ,ئەوان ئەبێ بزانن ڕۆڵ و باندۆری ڕۆشنبیرو نووسەر چیە بۆ کۆمەڵگاو خەڵک,,هەست ئەکەم ئەوان ببن یان نەبن هیچ ناگۆڕی چوونکە لەڕۆژەڤا بوونیان نیە,بۆیە کە ئێستا بێدەنگن و خۆیان لە گێلی داوەو چارەسەریان پێ نیە بۆ هیچ دەردێکی ئەم کۆمەڵگایەو دەست لەسەر هیچ برینێک دانانێن,هەر خۆیان خوودی برینن بۆ کۆمەڵگاکە, بۆیە مرۆڤ واقی ووڕئەمێنێ و تووشە سەرسامی ئەبێ کە ئەم حاڵەتە بەدی ئەکات, ئێمە چینێک کە دڵمان پێ خۆش ئەکرد ئەم چینە بوو,کەچی ئێستا بووە بە جێگای دڵتەنگی و چینێکی بێزراوو ناحەز,وەک لوویەکی شێرپەنجەیی کە  لە جەستەدا بێت وایە بۆ ئەم کۆمەڵگایە,,بۆیە لێرە ووتەیەکی,لینین,دێتەیادگەم کە زیاتر هانم ئەدات بۆ ڕوون کردنەوەی بابەتەکە,کە دەڵێ(نووسەرو ڕۆشنبیران لە هەموون بەتواناترو بلیمەتترن بۆ خیانەت و خۆفرۆشی,چوونکە توانایان لەهەمووان زیاترە بۆ بەهانە هێنانەوەو پاکانە کردن)بۆیە ئەم مرۆڤانە ئەگەر بونەوەری بەد و بێئاکار بن ,ئەتوانن ئیبلیس بکەن بە فریشتەو ڕەش بکەن بە سپی و درووست تەرجەمەکەن بۆ چەوت,
سا بۆیە هەرکەس گەشتە ئەو مەقامە پێویستە بزانێ,کە قەڵەم هێزێکی خواییە بەدەست هەرکەسەوە بوو پیرۆز ئەبێت و هێزێکی ڕۆحی و مرۆیی پاڵپشتیەتی,قەڵەم واتە هزر بیر ڕامان ئاگا ئەخلاق,قەڵەم واتە دایک,باوک,جگەرگۆشە, نیشتیمان,خاک,ئاو, واتە باوەڕ ئابڕوو ئاین,,,
بۆیە هەر کەس ئامادەگی تێدابێت بۆ فرۆشتنی قەڵەمەکەی بێ شک ئامادەگیشی هەیە بۆ فرۆشتنی هەموو موقەدەساتەکانی ژیانیشی,,,

بۆیە هەر کات ئەوە ڕوویدا بێ شک ئەوە مرۆیەکی دەرون نەخۆش و ئاکارداغان و تێهەڵدراو و بێسەوادە,,,
بۆیە ساڵەهای ساڵە یەکێ چینێک لەو چینانەی کۆمەڵگا کە خەڵکی و بەتایبەتیش لاو دڵی پێیخۆش بوو ئومێدی لەسەر کەڵەکەکردبوون ئەم مرۆ بەحساب ڕۆشنبیرونووسەرانەبوون,

کەچی ئەوەتا دوای تێپەڕبوونی پتر لە چارەکە قەرنێک,جگە لە کارەسات و نەگبەتی هیچ دیارییەکی تریان پێنەبوو ئەوان هەمبانە بەتاڵ و هیچ لەبارە نەبوو بوون, بوون بەمایەی مۆتەکە بۆ گەنجان نووسنەکانی ئەوان پڕیەتی لە بێ هیوای ئەفسانە درۆ,پەرتووکو نوسینەکانی ئەوان تاکێکی بێ ئومێدو گۆشەگیرو خەیاڵ پەرەست و لەمپن و تەوەزەل و بێ ئینتیما بۆ خاک ووڵات گەل, ئەخولقێنێ,ئەوان هیچ نرخ و بەهایەکیان بۆ کتێب نەهێشت و نووسینیان بێ ئەرزش کرد, هەرگیز ڕۆژێ دووقسەی ڕێکوپێکیان نەکردووە لە بەرژەوەندی خەڵک,بۆیە لە ئەنجامدا دەبینین کۆمەڵگا بەرەو لێکترازان دەڕوات,خێزانەکان هەڵدەوەشێنەوە,متمانە نامێنێت,گەنج تووشی یاخی بوون دەبێ,بەپەرۆشەوە ڕێگای هەندەران و ووڵاتانی بێگانە یەگرێتەبەر,ناوچەگەردەبێتە دیاردە,ڕۆژلە دوای ڕۆژ هەستی خێڵگەراییو هۆزگەرایی تۆخ تر دەبێتەوە,تاوای لێهاتووە خودی مرۆڤ بووە بە قەیران,بۆیە لەهەموو ئەم گوزارشتانەدا ڕۆشنبیر خەتایەکی گرانی وە ئەستۆ دەکەوێت,هەر بۆیە دەبینین ئەوان لە ژینێکی جیاواز لە کوردستان ئەژین,لەسەر حسابی خوێن و خاک و خەڵکی کوورد زۆرینەیان بوون بە خاوەن ڕەگەزنامەیی بیانی,
ئەوان تەنها لەکاتی لەبارو خۆشیدا دێنەوە بۆ کوردوستان,بۆ کاسبی و دۆشینی سامانی ووڵلات,و بۆ جێبەجێ کردنی ئەجێندای ئەەولاتەی کە ڕەگەزنامەیان لێ وەرگرتووەو خزمەتکردن بەوان,,,,تۆی لاوی خوێنەر هەرگیز سەرسام.نەبیت بە نووسەرو ڕۆشنبیرەکانی کورد,چوونکە هەر زوو پەشیمان ئەبیت و بێزت لێیان ئەبێتەوە,,,,بۆئەوەی نووسەروڕۆشنبیری کورد بماسیت,تەنها جارێک بچۆ سەرەدانی,ئەکاونت یان نووسینگە یان ماڵی بەرپرسەکان بکە,بێشک پڕە لە هونەرمەندو نوسەروڕۆشەنبیرو ڕۆژنامە نووس و هەموو چینەکان,بەتایبەت نووسەرو ڕۆشنبیر کە  مەرایی و ماستاوی بۆ سیاسییەکان ئەکەن,,,

بۆیە بێگوومان هیچ جیاوازییەک نیە لە نێوان سیاسیەکان و ڕۆشنبیراندا,,,
بێ هیچ جوداییەک هیچ پردێک نیە لەنێوان خەڵکو ئەو توێژەدا,سەرجەمیان دوای بەرژەوەندی خۆیان کەوتوون و تەواوی ئەوان بریتین لەمرۆڤی لاستیکی و ڕۆبۆتی و ئاڕاستەکراو وەک بووکەڵە و بەبەغا وان, بوون بە ئامێرێک هەتا پارەیان تێ نەکەیت وە گۆ ناکەون, تا ڕادەیەک بۆ مشتێ پارەو سێ دینار هەموو پیرۆزییەکانی خۆیان ومیللەتەکەیان تاڵانفرۆش ئەکەن,

ئەوان بێدەنگییەکی قوڵییان هەڵبژاردووەو پلەو پارە ئەوانی مەست کردووە,,,بۆیە بەداخەوە ئەوان بۆ ئێمە هیچ نەبوون و بوونەوەرێکی زەرەرمەند بوون,
بۆیە ئەفسووس ئەوان بۆ ئێمە هیچ نەبوون جگە لەمایەی دەردیسەری و نەگبەتی نەبێت,,,مۆتەکەیەک و کرمێک بۆ گیانی گەنج و کۆمەڵگا,,,بۆیە هیچ پردێک نابینیت لەنێوان خەڵکو ئەواندا,ئەوان خەڵکیان پێ گەمژەیە,ئەوان ساڵانە تەنها بۆڕابواردنی خۆیان تاوێ دێنەوە,بگرە خەڵک ئەوان بەئاگا دێننەوە لەوەی کە ئەگووزەرێت,ئەوان بوون کە دەنگی خەڵکیان کپ و خەفە کرد, ئەوانن هەموو خەون و ئاواتێکی ئێمەیان لەبار بردو,سواری شەپۆلی داواکاری و خواستە ڕەواکانی کۆمەڵگا ئەبن دواتر لە باری ئەبەن و لەسەر خوێن و ماڵ و سامان و ڕەنجی خەڵک ئەبن بە خاوەن پوول و موڵک,لەپاشانیش وەک  ڕێوییەکی فێڵکار, لەدەرگای پشتەوە بۆی دەرئەچن, لەدوایدا بەرهەمەکەی ئەچننەوەو ئەبن بە خاوەن سامان و دارای و ئەبن بە تاڵانچی و قاچاخچی,,,ئاخر تاڵانچی مەعریفەو فیکر گەورەترین و قێزەونترین جۆری تاڵنچییەتییە,,,

بۆیە,ئەبینیت لەسایەی مەعریفەو هزری ئەمانەوە  کۆمەڵگایەکی ڕووخاو و وێران درووست بووە,جیا لەوەش,تاکێکی بێ ئیردەی شەرمنی گۆشەگیری بێ هیوایان خوڵقاندووە بە نوسینەکانیان,ئەڕوانیت زۆربەی کورد نووسەرو شاعیرەو خۆی بەهیچ فەیڵلەسووف و بلیمەتێکی مێژوو ناگۆڕێتەوە,هەمووی خۆی بە عەبقەری و خەبیردادەنێت,,,
کەس گوێ شل ناکات بۆکەس,یەکتری ئەسڕینەوە,ڕێز لە بیروباوەری یەکتر ناگرین,جەهالەت هەمووگۆشەیەکی ئەم مەملەکەتەی تەنیوە,,,

بابڕوانینە ووڵاتی ئەڵمانیا هەموو ئەو ئەڵمانیا مەزنە ژمارەی شاعیرەکانی ناگەتە ٢٥ شاعیر,!!!
بەدرێژای مێژووی ووڵاتی ئیسڕائیل ٢٠ شاعیری تیا نەبووە,
لەبەر ئەوەی فیکرو مەعریفەی ئەو ژمارە کەمەی نووسەرانی ئەوان بارتەقایی ئەو لەشکرو
بۆیە لەماوەی ڕابردوودا دەبینیت,قەڵەمێکی کاریگەر حەشاماتە ڕۆشنبیرەی ئێمەیە,,,
بۆ بە درێژای مێژووی ئێمە مرۆڤی داهێنەرمان نەبووە,

بەپێچەوانەی ووڵاتانەوە کە تەژیی بووە لە داهێنەرو بلیمەت,لەبوارە جیاجیاکاندا,,,,
بۆیە دەبینی ڕۆشنبیرەکانمان لەووڵاتی ئێمەدا لەگەڵ سیاسیەکاندا تەواولەیەک ئەچن,ئەوە لای ئەوان بڕاوەتەوە کە ڕۆژێک هەرگیز لەپێناو خۆیان نەبێت دەم ناجوڵێنن بۆ هیچ بابەتێکی تر, کە خزمەت بە کەسی تربکات,,,سەرجەمیان دوای بەرژەوەندی خۆیان کەوتوون و بە پارەی خەیاڵی پۆست و پلەی بەرز گۆش کراون و بێدەنگییەکی قووڵ هەموویانی داگیر کردووە,بۆیە چیتر خەڵک و گەنجی خێر لەخۆ نەدیووی ئەم ووڵاتە دژیان بوەستنەوەو ئەبێت هەموویان سزابدەن و وەبەر نەفرەتی نیشتمانیان بخەن, سەرشۆڕی و ڕیسوایان بەمیراتی بۆ بمێنێتەوە لەم خاکە و گەل و نیشتیمانە,,,بۆیە ئەوان ئەگەر ئامادە بن پیرۆزی خۆیان بفرۆشن بۆ دوو دۆلارو مشتێ پارە, مسۆگەر پیرۆزی نیشتیمانیش تاڵانفرۆش ئەکەن,,,بۆیە ئێمە لێرەدا کێشەی نەخوێنەواری کۆمەڵگەمان نیە ,کێشەی دووڕووی و نەخوێنەواری نوسەرو ڕۆشنبیرانمان هەیە,,,

لەماوەی ڕابردوودا نوسەری بەڕێز کاک ,کاروان عومەر کاکە سوور,بە ئێجگاری دەستبەرداری کاروبای نووسین و وەرگێڕان بوو,ئەو مرۆڤێکی جوان و بەئاگاو بلیمەت بوو,ئەم ڕووداوە بوو بە هەوێنی ئەم گووتارەی من و بەبڕوای من هەرکەس بیەوێ هۆکاری وازهێنانی ئەو نوسەرە بزانێ بە ڕامان لەم گووتارە کەم تازۆر وەڵامی دەست دەکەوێت,وە ئەویش وەک هەممو مرۆڤێک ئازادە لە هەڵبژاردنی چۆنییەتی ژیان کردن,بەڵام بێ شک بۆشاییەکی گەورەی درووست کرد لە نوسین و کتێبخانەی کوردی,هیوای تەندروستی و ژینێکی بێ ئاریشەی بۆ ئەخوازم,لەگەڵ ڕێزی بێ کۆتام بۆی,,,,



AM:11:07:21/09/2017

ئه‌م بابه‌ته 6558 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی