خاشقچی یان سه‌رده‌شت و كاوه گه‌رمیانی؟
پشتیوان زاهیر
راگه‌یاندنی هه‌موو دونیا سه‌رقاڵه به دۆسیه‌ی خاشقچی-ه‌وه، وه‌ك كوردێك كارم به‌وه نییه باس له هه‌ڵوێسته‌كانی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه بكه‌م له‌سه‌ر پرسی ریفراندۆم و دۆزی ره‌وای گه‌له‌كه‌م، ناشچمه سه‌ر ئه‌و باسه‌ی كه ئه‌و رۆژنامه‌نووسه سعودییه سیخوڕی كام وڵات بووه‌و چۆته لای بن لادن كاتی خۆی، چونكه ئه‌وانه چه‌ند پرسێكی هه‌ستیارو ئالۆزن ره‌نگه من نه‌توانم ده‌ستی بۆ به‌رم.
ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێ باسی لێوه بكه‌م كوشتنی رۆژنامه‌نووسێكه راگه‌یاندنی هه‌موو دونیا باسی لێوه ده‌كات، زلهێزێكی وه‌ك ئه‌مریكا خه‌ریكه ته‌خت و تاراجی شای سعودیاو داروو ده‌سته‌كه‌ی ده‌رووخێنێت له‌سه‌ری، به‌ڵام ئه‌ز ده‌پرسم هه‌ر خاشقچی رۆژنامه‌نووس بوو كوژرا؟ بۆچی كوشتنی ئه‌و ده‌یان ده‌وڵه‌تی زلهێز ده‌هه‌ژێنێت و مانشێتی هه‌موو رۆژنامه‌و میدیاكانی جیهان بۆخۆی داگیرده‌كات، كه‌چی له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا چه‌ندین رۆژنامه‌نووسی كورد كوژران كه‌س لای له كه‌یسه‌كانیان نه‌كرده‌وه؟!
ئه‌مڕۆ پرسیارم له‌خۆم ده‌كرد، تۆبڵێی هۆكار ئه‌وه‌بێت ئێمه‌ی كورد زیاده‌بین له‌م سه‌رزه‌مین-ه‌و كه‌س نامانناسێ یا رۆژنامه‌نووسی كورد‌و خوێنی كورد وه‌ك قوربانی جه‌ژن ته‌ماشا ده‌كرێت و كه‌س لای لێناكاته‌وه؟
له‌خۆم ده‌پرسی، تۆ بڵێی بۆیه رۆژنامه‌نووسی كورد بۆیه خوێنه‌كه‌ی بێ نرخ بێت، هه‌ركات ده‌كوژرێ حزبێك خۆی ده‌كات به‌خاوه‌نی كه‌یسه‌كه‌و وه‌زاره‌تی پێوه‌رده‌گرێت و ده‌نگی پێ كۆده‌كاته‌وه‌و بۆ كاتی هه‌ڵبژاردن؟!
به‌خۆم ده‌وت ئاخر هه‌رگیزاو هه‌رگیز خاشقچی به‌قه‌د سۆران و كاوه‌و ویداد تینووی ئازادی نه‌بووه؟! به‌ڵام بێكه‌سی و بێ خاوه‌نی كورد وایكردووه خوێنی ئێمه حه‌ڵاڵی هه‌موو كه‌س بێت كاتێك له‌سه‌ر باسی ئازادی و چاكسازی ده‌ممان پڕده‌كرێ فیشه‌ك؟
ئاخر نه‌مدیووه نا، حزبێك، لایه‌نێك، سه‌ندیكاو سه‌نته‌رو نازانم چییه‌ك.. كه‌یسی كوشتنی رۆژنامه‌نووسێكی كورد به چاره‌كی كه‌یسی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه سعودیه به دونیا بناسێنێت؟!
كاتێك رۆژنامه‌نووسێكی كورد ده‌كوژرێ گه‌وره‌ترین و توندترین كاردانه‌وه به‌یاننامه‌و ئیدانه‌كردن و مامه‌ڵه‌كردنه به خوێنه‌كه‌یه‌وه، كاتێك خاشقچیش ده‌كوژرێ ئه‌وه رووده‌دات كه هه‌موومان چه‌ند رۆژێكه ئه‌یبینن..
ئیتر بۆ پێشه‌وه
AM:12:15:21/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 1772
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی