ھۆکاری پشت خۆپیشاندانەکانی عێراق

‌یاسین ته‌ها

تا ئێستا سەرجەم ئەو شیکارو ڕاڤانەی بۆ خۆپیشاندانەکانی ئەمدواییەی عێراق کراون لەدەوری چەند ئەگەرێک دەخولێنەوە کە دەکرێت بەمجۆرە کورت بکرێتەوە: 

ـ نەبوونی خزمەتگوزاریی بەتایبەت ئاوو کارەبا. 

ـ ململانێی سیاسی نێوان حیزبەکانی شیعە.

ـ دەرھاویشتەکانی ھەڵبژاردن و سازکردنی ھاوپەیمانێتییەکان. 

ـ نەیارانی "عێراقی نوێ" بەتایبەت پاشماوەکانی بەعس.

ـ ئێران کە دەیەوێت لەرێگەی تێکدانی دۆخی عێراقەوە سەرنج لەسەر خۆی لا ببات.

ـ گوشاری کۆمەلێک ھێزی کۆمەڵایەتی نوێ کە لەخەمڵیندان و دەیانەوێت ببنە خاوەن پشک. 

ـ بارودۆخی گشتی وڵات کە قەیرانی شوناس و پەرتەوازەیی و سستی ھەیە لەڕاپەڕندنی کاروبار.

ـ بەڵام لەھەموو ئەمانە نزیکتر لە واقیعەوە ئەو شیکارەیە کە قۆناغی پاش شەڕی داعش و ڕەوینەوەی مەترسییەکانەوە، حکومەت ڕوبەڕوی داواکاریی و خواستی کەڵەکەبووی چینە کۆمەڵایەتییە جیاوازەکان دەبێتەوە. لەئێستادا دەوڵەت وەک ساڵانی ڕابردوو ناتوانێت دەرگای دامەزراندن و پلە بەرزکردنەوە بکاتەوەو ناڕازییەکان قایل بکات بەڵام دەتوانێت بەشێوەی کاتی بەسەرکوتکردن بێ دەنگیان بکات و ئێستاش ئەوە ڕوو دەدات.

بێگومان ئەنجامی ئەم ناڕەزایەتیانەش دەبنە زخیرەیەکی باش بۆ ململانێی سیاسی و قۆستنەوەی لەلایەن وڵاتانی دەوروبەر لەپێش ھەموویانەوە ئێران، لەحاڵەتێکدا ئەگەر دەرکەوت بەفیعلی رۆڵێکی نییە تێیدا.


AM:11:01:16/07/2018

ئه‌م بابه‌ته 1503 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی