عێراقی پاش هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردن
یاسین ته‌ها
په‌رله‌مان ئه‌مڕۆ هه‌مواری سێیه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌سه‌ند كرد، ئه‌مه‌ش سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یه بۆ ناڕازییه‌كان له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن، له هه‌مان كاتیش‌دا وڵات ده‌خاته به‌رده‌م كۆمه‌ڵێك ئه‌گه‌ر و پێشهات له‌وانه‌ش:
♦سه‌رۆك كۆمار كه دژی هه‌نگاوه‌كه‌ی په‌ڕله‌مانه، ئیمزای ناكات. به‌ده‌ر له‌م شته شكڵییه ئه‌گه‌ری زاڵ ئه‌وه‌یه مه‌عسوم تانه بدات له دادگای فیدڕاڵی و هه‌مواره‌كه بكه‌وێته به‌ر مه‌ترسیی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و ئه‌وكاتیش په‌ڕله‌مان نه‌ماوه به‌رگریی له هه‌مواره‌كه‌ی بكات چونکە تەمەنی تا کۆتایی ئەم مانگەیە.
♦ هه‌مواره‌كه سه‌ری گرت، ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان كاتی زۆر زۆری ده‌وێت كه ده‌گاته چه‌ند مانگ، پێویستی به فه‌رمانبه‌ری تازه و رێوشوێنی نوێیه له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه له كاتێكدا كۆمسیاران له‌كار لادراون و ئه‌ركه‌كانیان سپێردراوه به 9 دادوه‌ر كه بێگومان 3 سوننه 3 شیعه‌و 3 پێکهاتەکانیتر ده‌بن، تا ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیش ته‌واو ده‌بێت وڵات ده‌چێته ناو بۆشایی دەستووری (1 _7_2018)، ئه‌وكاتیش پێویست ده‌كات ئه‌زموونی هه‌رێم بگوازنه‌وه بۆ به‌غدا و په‌رله‌مان ته‌مه‌نی خۆی درێژ بكاته‌وه‌و ئه‌مه‌ش بیدعه‌یه له عێراقدا.
♦ قه‌یران و مه‌ترسییه‌كان ئه‌وكات ده‌ست پێ ده‌كه‌ن كه ده‌ست به ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كان ده‌كرێت. ئه‌م پڕۆسه‌یه كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌سته‌م و پڕ ئاڵۆزییە و پێویستی به دابینكردنی پاسه‌وانی باشه بۆ ناوه‌نده‌كانی ژماردنه‌وه، له‌وه‌ش قورس‌تر ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی لە پاش ژماردنه‌وه ئاشكرا ده‌كرێن، شۆك و په‌رچه‌كرداری توند به‌دوای خۆیاندا ده‌هێنن و دیسان ده‌بن به جێگای مشت‌ومڕ و ڕه‌نگه ئاڵۆزی و ئەگەر هەیە شه‌ڕیشی لێ بكه‌وێته‌وه، ئه‌وكات ئه‌گه‌ری راگه‌یاندنی حكومه‌تی ڕزگاری نیشتمانی هه‌یه بۆ قوتاربوون له مه‌ترسی به سۆماڵ بوونی عێراق و ژیانی دیموكراسی به شێوەیەکی كاتی بای بای.
♦ هه‌مواره‌كه سه‌ری نه‌گرت و بەپاساوی نەبوونی "الاثر الرجعي" لەیاسادا ڕەت دەکرێتەوە، ئه‌وكات تۆمه‌تی ته‌زویر به‌رۆكی هه‌ڵبژاردنی 12 ئایاری 2018 به‌رنادات، تازه پاش ئه‌م هەمواری یاسایەو بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له دژی هه‌ڵبژاردن، پڕۆسه‌كه هێنده‌ش فشه‌ڵ و له‌رزۆك بووه قه‌ت ده‌ست نادات ببێته زه‌مینه و بنه‌مایه‌ك بۆ په‌رله‌مان و حكومه‌تێك بۆ ماوه‌ی 4 ساڵ.
سه‌رباری هه‌موو ئه‌مانه‌ش هیچ له عێراقدا دوور و مه‌حاڵ نییه، هه‌میشه چاره‌سه‌ر له كۆتایه‌كاندا ده‌رده‌كه‌ون و نابێ ئه‌م سیناریۆیانه ڕه‌شبینمان بكات.
PM:12:46:07/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 3015
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی