به‌غدا به ته‌مایه چی بكات؟
یاسین ته‌ها
بڕیاری ڕیفراندۆم له سه‌ره‌تای حوزه‌یران درا، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا به هه‌ند وه‌ریان نه‌گرت تا ئه‌و رۆژه‌ی شاشه‌كان پڕ بون له وێنه‌ی ده‌نگده‌ران. كاردانه‌وه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م شۆكه چاوه‌ڕواننه‌كراوه به‌لای شه‌قامی عێراقییه‌وه وه‌ك هه‌می شته‌كانیتر دابه‌شبوون به‌سه‌ر مه‌زاجی شیعه‌و سوننه‌دا.
لای شیعه‌كان ڕێك كه‌وتنی موسڵیان له ١٠ حوزه‌یرانی ٢٠١٤ هاته‌وه یاد كه تێیدا دوه‌م شاریان له وڵات له‌ده‌ستدا، سوننه‌كانیش هه‌ندێكیان خوێنی "یه‌كێتی خاكی عێراق"یان تێدا جوڵا و هه‌ندێكیتریان له داخی شیعه‌كان ده‌ستیان به دڵدا هێنا. به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی فه‌رمی هه‌ردوولا یه‌كیان گرت بۆ ده‌ركردنی كۆمه‌ڵێك بڕیار له‌ناو كافتریای په‌ڕله‌مان كه به‌ر له داڕشتنه‌وه‌ی كۆتایی ده‌قه‌كانی به كۆی ده‌نگی ئاماده‌بوان پێشوه‌خت په‌سه‌ند كران.
ئێستاش كه چوارشه‌ممه دانیشتنی دووه‌می په‌ڕله‌مانه له پاش ڕیفراندۆم و بڕیاره تێیدا میوانداریی عه‌بادی و مه‌عسوم بكرێت، ده‌ركردنی كۆمه‌ڵێك بڕیاریتری هاوشێوه به‌دوور نازانرێت و له‌ده‌ره‌وی په‌ڕله‌مانیش ئێستادا به گشتی جه‌مسه‌ره‌كانی هێز و حوكمڕانی به‌غدا دابه‌شبوون به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك ئاڕاسته‌دا:
یه‌كه‌م: به‌ره‌كه‌ی مالیكی و فه‌تلاوی و باڵه ئێرانییه‌كانی حه‌شد و هه‌ڵۆكانی حیزبی ده‌عوه ته‌پڵی شه‌ڕ لێده‌ده‌ن و گوشار ده‌كه‌ن عه‌بادی تێوه بگلێت له جوڵاندنی سوپا‌و حه‌شدی شه‌عبی بۆ سنوره‌كانی هه‌ردولا و له‌پاش ئه‌وه‌ش په‌لاماردان ده‌ست پێ بكات. له‌م نێوه‌نده‌شدا باسی هێرشی سوپا گه‌رمه بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی كۆمپانیای نه‌وتی باكور له كه‌ركوك، به‌ڵام ترسی به‌ره‌نگاری كورد‌و ترسی به نێوده‌وڵه‌تی بوونی كێشه‌كه‌و له ده‌ستدانی پشتیوانی هاوپه‌یمانان رێگره له‌به‌رده‌م ئه‌م نه‌فه‌سه شه‌ڕخوازه‌دا.
دووه‌م: زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ شه‌ڕ نین به هیوای ئه‌وه‌ن به غدا له ڕێی ئه‌نقه‌ره‌وه ده‌روازه‌ی سه‌ره‌كی سنووری توركیا له خاپور و فڕۆكه‌خانه‌كان وه‌ربگرێته‌وه و هه‌رێم بخاته ژێڕ ڕه‌حمه‌تی سه‌روه‌ری ناوه‌ند بۆ ئه‌وه‌ی چیتر زاتی داوای سه‌ربه‌خۆیی نه‌كات. له‌م میانه‌یه‌شدا دوێنێ عێڕاق فرمانی كردوه به ته‌نسیب كردنی زیاتر له چل فه‌رمانبه‌ری گومرگ بۆ ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل، به هیوای ئه‌وه‌ی ئه‌نقه‌ره ته‌نهاو ته‌نها مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌مانه بكات و تا ئێستاش ڕون نیه ئاكپارتی ئه‌وه ئه‌كات یان نا؟!
سێیه‌م: ده‌نگێك هه‌یه پێی وایه ناكرێت هه‌مو كورد باجی ریفراندۆم بدات، به‌تایبه‌ت پاش ڕوون بوونه‌وه‌ی هه‌ندێك رێژه‌ی ده‌نگدان و له ئێستادا مشت‌ومڕ گه‌رمه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چی بكه‌ن نه‌بێته هۆی سزای به كۆمه‌ڵ به‌و پێیه‌ی جیهان ئه‌وه قبوڵ ناكات و ناو به‌ناو باسی به سه‌نته‌ركردنی سلێمانیش هه‌یه له بری هه‌ولێر.
هه‌موو ئه‌مانه‌ی له به‌غدا بیری لێده‌كرێته‌وه سیناریۆو هه‌ندێكیشی بڕیاری سه‌ركاغه‌زو نیه‌تی لایه‌نه سیاسییه‌كانن كه ئێستا هه‌رچی ناكۆكی خۆیان هه‌یه وه‌لایان ناوه بۆ سه‌لماندنی نیشتمانپه‌روه‌ری خۆیان و سه‌رگرتنیشیان به پله‌ی یه‌كه‌م په‌یوه‌سته به هه‌ڵوێستی ئه‌نقه‌ره و تاران و پاشان ئه‌مه‌ریكا و دواتر ئه‌وروپاو وڵاتانی كه‌نداو، له سیناریۆكانی شه‌ڕیشدا ئه‌زمونی تاڵیان له‌گه‌ڵ به‌رگریی كورد هه‌یه، به‌ڵام هەموو ئەو دەسکەوتانەى عەبادى بەدەستیهێناون لە شەڕى داعش و لەسێ ساڵى ویلایەتەکەیدا هەر هەموویان لەسەر مەحەکن و لەبەردەم مەترسى سفر بوونەوەدان، ئەگەر هەنگاوى کردەیی نەنێت دژى هەرێمى کوردستان، چونکە رکابەرە شیعەکانى لەخوایان دەوێت و شاگەشکەن هەروا بەتەماشاکەر بمێنێتەوە بۆ ئەوەى ئەو تیۆریا کۆنەیان بسەلمێنن کە ئه‌بو یوسر ڕاڕاو لاوازەو بەکەڵکى ئەوە نایەت ببێتە سەرۆک وەزیرانى وڵاتێکى ئاڵۆزى وەک عێراق.
AM:12:07:27/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 2718
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی