عه‌له‌وییه‌كان كێن؟
یاسین ته‌ها
زۆربه‌ی سوننه‌كانی شام تایفه‌ی عه‌له‌وییان به‌موسوڵمان نه‌ده‌زانی‌و رازی نه‌بوون ببنه حوكمڕانی سوریا، به‌ڵام رێبەرى شیعى مو‌سا سه‌در و دامەزراوەى ئەزهەر، لەسەروو بەندى کودەتاى حافز سەددا لەسەرەتاى حەفتاکان فه‌توایاندا كه ئه‌م گرۆیە به‌شێكن له شوێنکەوتوانى شیعه، به‌مه‌ش تۆمه‌تی "كافر" بوونیان له‌كۆڵ بوویەوە.
سەربارى ئەوەى عەلەوییەکان کەمینەن و لەقەراغى دەریاى ناوەڕاست بڵاو بوونەتەوەو ناگەنە 10% دانیشتوان کەچى حوکمڕانی هەموو سوریا دەکەن.
به‌پێی زۆربه‌ی سه‌رچاوه مێژوییه‌كان، عه‌له‌وییه‌كان كه زۆرجار به (نصیری)ش ناو ده‌برێن، بزوتنه‌وه‌یه‌كی نهێنی ئامانج نادیارن‌و سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی سێیه‌می كۆچی. هه‌ندێ سه‌رچاوه‌یتر به‌درێژكراوه‌ی شیعه‌ی 12 ئیمامی ده‌یانده‌نه قه‌ڵه‌م، مشتومڕیش لەسەر ئەوەى عەلەوى ئاینە یان ئاینزا درێژەى هەیەو بەردەوامە.
دامه‌زرێنه‌ری یه‌كه‌می عەلەوییەکان ناوی ئه‌بو شوعه‌یب محه‌مه‌د نه‌سیرە، كه له‌ساڵی 270 كۆچی‌دا مردوه. ناوبراو له‌سه‌رچاوه‌كانی سروشت پەرستی، ئاگرپه‌رستی، جووله‌كه‌و ئیسلام بیروباوه‌ڕێكی تێكه‌ڵی بۆ عه‌له‌وییه‌كان داڕشتوه كه نهێنی بوون‌و شاردنه‌وه، پایه‌ی هه‌ره سه‌ره‌كییه‌تی و گروپێکى تەبشیرى نییە.
به‌پێی ئه‌و ده‌ستنوسهانەى له‌كتێبخانه‌كانی پاریس‌دا هه‌ن، شوێنكه‌وتوانی ئه‌م ئاینزایه بڕوایان به‌وه هه‌یه كه زاتی خودا له‌كه‌سایه‌تی عه‌لی كوڕی ئه‌بو تالیبدا به‌رجه‌سته بووه‌و هه‌ندێك گێڕانه‌وه‌ی ناو ئه‌م تایفه‌یه‌ش لێدوانی له‌م چه‌شنه ده‌ده‌نه پاڵی ئیمام عه‌لی كه لای سوننه چواره‌م خه‌لیفه‌و لای شیعه‌كان یه‌كه‌م كه‌سایه‌تی ئیسلامه له‌پاش پێغه‌مبه‌ر. به‌بۆچونی عه‌له‌وییه‌كان ده‌ركه‌وتنی خودا له‌شێوه‌ی عه‌لیدا هاوشێوه‌ی ده‌ركه‌وتنی فریشته‌كان‌ە (جبریل) له‌شێوه‌ی هه‌ندێك مرۆڤدا.
به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌موو شیعه‌كانیتره‌وه عه‌له‌وییه‌كان رێزی زۆر له‌عه‌بدولره‌حمانی كوڕی مه‌لجه‌می بكوژی ئیمام عه‌لی ده‌گرن چونكه "مه‌لجه‌م به‌كوشتنی جه‌سته‌ی عه‌لی وێنەى خودای له‌وێنەى مرۆڤ جیاكرده‌وه‌و رزگاری كرد". هه‌روه‌ها پێیانوایه ئێستا عه‌لی كوڕی ئه‌بوتالیب له‌ناو هه‌وره‌كاندا ده‌ژی هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش له‌كاتی بینینی هه‌وردا سڵاوی بۆ ده‌نێرن.
عه‌له‌وییه‌كان وه‌كو زۆربه‌ی گروپه نهێنییه‌كانیتر بڕوایان به‌دۆنادۆن‌و ته‌ناسوخی رۆحه‌كان هه‌یه كه بە بڕوای ئه‌وان "گواستنه‌وه‌ی رۆحی كه‌سه‌كانه له‌جه‌سته‌یه‌كه‌وه بۆ جه‌سته‌یه‌كیتر".
ئێستا عه‌له‌وییه‌كان تایفه‌ی فرمانڕه‌وان له‌سوریا‌و له 12 ئازاری 1971 دا توانیان له‌رێگای بنه‌ماڵه‌ی ئه‌سه‌ده‌وه سه‌رجه‌م جومگه گرنگه‌كانی حوكم له‌دیمه‌شق یه‌كلا بكه‌نه‌وه بۆ خۆیان‌و له‌وكاته‌شه‌وه تائێستا چه‌ندین قه‌سابخانه‌و كۆمه‌ڵكوژییان به‌رانبه‌ر خه‌ڵكی سوریا ئه‌نجامداوه.
عه‌له‌وییه‌كان زۆر زیره‌كن له‌شاردنه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕ‌و بنه‌ڕه‌تی رێبازه‌كه‌یان‌و حافه‌ز ئه‌سه‌د‌و به‌شاری كوڕیشی هیچ كات له‌به‌رگی تایفیدا خۆیان ده‌رنه‌خستوه‌و ته‌نها روكاری سیاسی‌و ئایدۆلۆژی كاركردنی ئه‌وان حیزبی به‌عسی عه‌ره‌بی ئیشتراكی بووه كه حیزبێكی عه‌لمانی‌و میلیتاریستە، له‌سه‌رجه‌م بۆنه‌و شایی‌و شیوه‌نه‌كانیشدا وه‌كو زۆرینه‌ی سوریا كه موسوڵمانی سوننه مه‌زهه‌بن ره‌فتار دەکەن و لەبۆنە گشتییەکاندا وەکو سوننە نوێژ دەکەن.
ئه‌وه‌شی یارمه‌تی داون له‌وه‌ی له‌بۆته‌ی كۆمه‌ڵگا ئیسلامییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا جێگه‌ی خۆیان بكه‌نه‌وه ئه‌و رێککەوتنە بەناوبانگەى نێوان حافز ئه‌سه‌د‌و مو‌سا سه‌دری رابه‌ری ناسراوی شیعه‌كانی لوبنانه كه تێیدا سه‌در فه‌توای دا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه عه‌له‌وییه نوسه‌یرییه‌كان به‌شێكن له‌موسوڵمانانی شیعه‌و له‌به‌رانبه‌ریشدا حافز ئه‌سه‌د، ئیمام مو‌سا سه‌دری ئازادكرد تا بكه‌وێته بانگه‌وازكردن‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی بیری شیعه له‌سوریا‌و دروستكردنی حوسه‌ینییه‌و حەوزەى ئاینى و بوژاندنەوەى مه‌قامی سه‌یده زه‌ینه‌ب، كه یه‌كێكه له‌گرنگترین زیاره‌تگاكانی تایفه‌ی شیعه و لەمڕۆکەدا چەندین گروپى چەکدارى حەشدى شەعبى لەدەوروبەریدا بنکەو بارەگایان هەیەو دەیپارێزن.
PM:02:43:09/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 6672
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی