بۆچی ھەرێمی کەتەلۆنیا ڕیفراندۆم دەکات؟

‌دڵشاد حسێن


ھەندێک کەس ھۆکاری داواکردنی ڕیفراندۆم لە ھەرێمی کەتەلۆنیا ھاوشێوەی ھەرێمی کوردستان، لەڕاستیدا ئەگەر سەیرێکی ھۆکارەکان بکەین پێچەوانەیە. ھۆکاری گەورەی کەتەلۆنیەکان ئابووریە، بەجۆرێک دەوڵەمەنی کەتەلۆنیا لە چاو ھەرێمەکانی تری ئیسپانیا و پێگەی جوگرافیەکەی وایکردوە کەتەلۆنیەکان پێیان وابێت بە جیابوونەوە لە ڕوی ئابوری و خۆشگوزەرانەیەوە باشتر ئەبن..

کەتەلۆنیا سەرچاوەیەکی گەورەی داھاتی ئیسپانیایە کە زۆرترین کۆمپانیای زەبەلاح لەوێدان. کەتەلۆنیا %١٤ ھاووڵاتیان ئیسپانیا پێک دێنن، داھاتی نیشتیمانیان نزیکەی ٢١٠ ملیون یۆرۆیە بە جۆرێک ھەر ھاوڵاتیەک داھاتی ٢٧ھەزار یوۆرۆی بەردەکەوێت لە ساڵێکدا، نزیکەی %١٩ داھاتی بە شێوەی باج دەداتە حکومەتی ئیسپانیا،  %٢٦ ھەناردەی کاڵای ئیسپانیا بۆ دەرەوە لەم ھەرێمەیە،  کەتەلۆنیا %٧٠ ی کەرەستەی گواستنەوە و بازرگانی دەرەوەی ئیسپانیا پێک دێنێت، کەتەلۆنیا %٤٥ بەرھەمی تەکنەلۆژیا وەک ئۆتۆمبیل و کرەستەی ئەلەکترۆنی بەرھەم دێنێت، لە بواری گەشتوگوزاردا لە پێشەوەی ھەرێمەکانی ترە،  کەتەلۆنیا خاوەنی ئەم ھەموو ھێزە ئابوریەیە بۆیە داوای ریفراندۆم دەکات کە ئەم ھۆکارە تەواو جیاوازە لە کوردستان.


PM:09:08:04/09/2017

ئه‌م بابه‌ته 3307 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی