پرسی ئەمڕۆ

‌مەم بورهان قانع

ئەمڕۆ یەكەمین كۆبونەوەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بەرێوەدەچێت و ئەوەی زانراوە، لە یەكێك لە تەوەرەكانی ئەم كۆبونەوەیەدا، هەر وەزیرێك كورتەیەك دەربارەی چوار ساڵی داهاتوی وەزارەتەكەی دەخاتەڕو، لەگەڵ باسكردن لە كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێم و بەغداد.

ئەوەی دەبێت ئەولەوییەتی ئەم كابینەیەی حكومەتی هەرێم بێت، دانەوەی پاشەكەوتی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستانە و دەبێت ئەم كابینە حكومەتییە، میراتگری سیاسەتی بەرێوەبردن و حكومڕانیی كابینەكەی پێشو بێت و خۆی لەم بەرپرسیارێتییە دارایی و كارگێڕیی و حكومڕانییە نەدزێتەوە و بەرپرسیارێتیی كۆی وەزیرەكانیشە لەمبارەیەوە كۆدەنگ بن و بێدەنگیش نەبن.

هەر لەسەر ئەم پرسە، بەرپرسیارێتیی پیشەیی و یاسایی و ئەخلاقیی پەرلەمانتارانی كوردستانە، یەكدەنگ بن بۆ دروستكردنی فشار لەسەر حكومەت و دانەوەی پاشەكەوتی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان.

مەم بورهان قانع
ئەندامی پەرلەمانی كوردستان


PM:12:31:15/07/2019

ئه‌م بابه‌ته 2144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی