بۆچی نێچیرڤان بارزانی لە بەغدادە؟

‌مەم بورهان قانع


بە دوری نازانم ئەمرۆ لە بەغداد، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی رێکبکەوێت لەسەر پرسی هەڵپەسێردراوی نەوت لە نێوان بەغداد و هەرێم و جێبەجێکردنی تەواوی ئەو بڕگانەی لە یاسای بودجەی عیراق بۆ ساڵی ٢٠١٩دا هاتوە و تایبەتن بەم پرسە لەنێوان هەرێم و بەغداددا.

هۆکارەکەشی بۆ ئەم خاڵانەی دەگەڕێنمەوە:

١- نێچیرڤان بارزانی، دەیەوێت پارێزگاری لە دەسەڵاتەکانی خۆی بکات، وەکو سەرۆکی هەرێم و بەتەنها خۆی وەک کارەکتەری یەکەمی دەسەڵاتداری هەرێم دەربکەوێت.

٢- ناچارە هەنگاو بۆ ئەوە هەلبێنێ و دەیشیەوێت دۆسێی فرۆشتنی نەوتی هەرێم و بڕیاردانیش لە رادەستکردنی بەشێکی ئەو نەوتە (رۆژانە ٢٥٠ هەزار بەرمیل) بە بەغداد، لە دەستی خۆیدا بێت، نەک سەرۆکی کابینەی داهاتوی حکومەتی هەرێم یەکلایبکاتەوە.

٣- زیادبونی فشارەکان لە بەغدادەوە (بەتایبەتی لەناو پەرلەمانەوە)، بۆ ئەوەی هەرێم رۆژانە ئەو بڕە نەوتە رادەستی بەغداد بکات و یاسای بودجەی ساڵی ٢٠١٩ی عیراق جێبەجێبکات.

٤- نێچیرڤان بارزانی، دەیەویت خۆی ببێتە ئەندازیاری چارەسەرکردنی ئەم قەیرانە دروستکراوەی سەردەمی کابینەکەی، نەک کابینەی دوای خۆی چارەسەری بکات و ببێتە دەسکەوت بۆ کابینەی داهاتوی حکومەتی هەرێم.


PM:12:30:20/06/2019

ئه‌م بابه‌ته 2540 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی