خانه‌نشینكراوه‌كانی تریش سواڵكه‌ر نین
مەم بورهان قانع
(وه‌ڵامێك بۆ په‌رله‌مانتارێكی خانه‌نشینكراوی پارتی)
پارله‌مانتارێكی خانه‌نشینكراوی خولی چواره‌می پارله‌مانی كوردستان، كه پێشتر سه‌ر به فراكسیۆنی پ.د.ك بو و دواتر وه‌كو سه‌ربه‌خۆ خۆی ناساند، له‌سه‌ر وه‌رگرتنی ئه‌و بڕی 48 ملیۆن دیناره‌ی له‌پای شه‌ش مانگی خانه‌نشینبونی وه‌ك پارله‌مانتار ده‌یدرێتێ، نوسینێكی بڵاوكردوه‌ته‌وه و به‌مافی خۆی ده‌زانێت ئه‌و پاره‌یه وه‌ربگرێت، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی، ئه‌وه‌ی له هه‌موی برینداركه‌رتره، ئه‌وه‌یه نوسیویه‌تی: "پارله‌مانتاران وه‌كو سواڵكه‌ر له ریزدا ناوه‌ستن بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پاره‌یه...".
ده‌خوازم به كورتی ئیستێك له‌سه‌ر ئه‌م قسه‌یه‌ی بكه‌م:
1- كه‌سێك پارله‌مانتاربێت و خۆی به نوێنه‌ری گه‌ل بزانێت، ده‌بێت بزانێت چۆن قسه ده‌كات و چۆن پێگه‌ی پارله‌مانتاریی خۆی له‌گه‌ڵ چین و توێژه جیاجیاكانی دیكه‌دا به‌راورد ده‌كات.
2- ئه‌وه‌ی وایكردوه خانه‌نشینكراوه ئاساییه‌كانمان (مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خه‌باتگێڕه‌كان) له‌ریزدا بوه‌ستن بۆ وه‌رگرتنی له‌ته موچه‌ی خانه‌نشینییه‌كانیان، ئه‌م كابینه حكومه‌تییه فاشیله‌ی هه‌رێمه، كه پارتی دیوكراتی كوردستان سه‌رۆكایه‌تیده‌كات و، ئه‌م ئه‌ندام پارله‌مانه خانه‌نشینكراوه‌ی پارتی، له‌ریزوه‌ستاندنیان به سواڵكردن ده‌زانێت.
3- ئه‌م سوكایه‌تیكردنه به خانه‌نشینه‌كان و وه‌ستانیان له‌سه‌ره‌ی وه‌رگرتنی له‌ته موچه‌ی خانه‌نشینییه‌كانیاندا، داهێنانی حكومه‌ته‌كه‌ی پارتی-یه، كه ئه‌م پارله‌مانتاره به سواڵكه‌ر ناویان ده‌بات. له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر ئه‌و قسه ناهه‌قییه‌یشی به راست بزانین كه ئه‌وانه سواڵكه‌رن (وه‌كچۆن ئه‌وانه خه‌ڵكانی نیشتمانپه‌روه‌ر و غه‌درالێكراون)، ئێ خۆ ناكرێت دزیی له سواڵكه‌ر بكرێت و زیاد له‌نیوه‌ی موچه‌كانیان بێ هیچ ده‌قێكی قانونیی ببرێت، كه‌چی كابینه حكومه‌تییه‌كه‌ی ئه‌م پارله‌مانتاره‌ی پارتی، نزیكه‌ی سێ ساڵه به‌وجۆره ره‌فتاری له‌گه‌ڵ كردون و كه‌چی ئه‌میش وه‌كو "نوێنه‌ری گه‌ل!"، به سواڵكه‌ریان ناوده‌بات.
4- ئه‌م پارله‌مانتاره‌ی پارتی، ئه‌گه‌ر یه‌ك وشه له‌و چه‌ند وشه‌ی سوێندی پارله‌مانییه‌كه‌ی به‌هێندوه‌ربگرتایه، ده‌بو به‌رانبه‌ر به‌م تاوان و ناهه‌قییه‌ی به‌رانبه‌ر به موچه‌ی خانه‌نشینه‌كان كراوه (كه ئه‌م له‌ریزوه‌ستاندنیان بۆ وه‌رگرتنی له‌ته موچه‌كانیان به سواڵكردن ده‌زانێت)، ده‌بو كه‌مێك جوامێریی و هه‌ڵوێستی پارله‌مانیی هه‌بوایه، یان بایی هێنده رێزی له پێگه‌ی خۆی بگرتایه، كه پێیده‌وترێت "نوێنه‌ری گه‌ل" و ده‌بو له‌بری ئه‌وه‌ی له‌ریزوه‌ستانی خانه‌نیشنه‌كان به سواڵكردن ناوببات، رێگریی له‌م سوكایه‌تیكردنه بكردایه، كه له‌كاتی موچه‌وه‌رگرتنی خانه‌نیشینیدا، كابینه حكومه‌تییه‌كه‌ی جێگری سه‌رۆكی حزبه‌كه‌ی دروستیكردوه.
5- كاری پارله‌مانیی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی نیشتمانیی و به‌رپرسیارێتیی ده‌وێت، پێویستی به دیققه‌تیكردنیشه له قسه‌كردن و ئه‌و وشانه‌ی له‌زار دێنه ده‌ره‌وه، كه گوزارشت له پێگه و هه‌ڵوێست و ئاستی رۆشنبیریی و یاسایی و نیشتمانیی هه‌ر پارله‌مانتارێك ده‌كات. هه‌ربۆیه، قسه‌كردن، به‌رپرسیارێتییه.
PM:11:39:03/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 1166
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی