شه‌ڕه گه‌وره‌كه‌ی ئه‌مریكا و ئێران به‌رێوه‌یه
مەم بورهان قانع
ئه‌مڕۆ و دوێنێ، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا و ئێران، چوه قۆناغێكی نوێی گرژیی و ئاڵۆزییه‌وه، قۆناغێكی گرژی زاره‌كیی و هه‌ڕه‌شه‌كردنی زاره‌كیی له‌نێوان هه‌ردو سه‌رۆكی ئه‌م دو وڵاته، به‌رانبه‌ر به یه‌ك.
دوێنێ (22/ 7)، "حه‌سه‌ن رۆحانیی" سه‌ركۆماری ئێران، داوای له ئه‌مریكا كرد "یاری به كلكی شێر نه‌كات" و پێشتریش هه‌ڕه‌شه‌ی له ئه‌مریكا كردبو "ئه‌گه‌ر تره‌مپ رێگریی بكات له فرۆشتنی نه‌وتی وڵاته‌كه‌ی، ئه‌وا گه‌روی هورمز داده‌خات".
ئه‌مڕۆیش (23/ 7/ 2018)، "دۆناڵد تره‌مپ" سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، له تویتێك دا، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی "تویته‌ر"، هه‌ڕه‌شه‌ی توندی له ئێران كرد و به‌تایبه‌تی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئاڕاسته‌بون بۆ خودی "حه‌سه‌ن روحانیی" و رایگه‌یاند: "هه‌رگیز هه‌ڕه‌شه له ئه‌مریكا مه‌كه.. كاره‌ساتێكتان به‌سه‌ردا ده‌هێنین، له مێژودا به‌سه‌ر كه‌س دا نه‌هاتبێت. چیتر ئه‌مریكا ئه‌و وڵاته نییه وته شێتانه‌كانتان له‌سه‌ر توندوتیژیی و كوشتن بمانترسێنێت.. ئاگاداربه و خۆت كۆبكه‌ره‌وه".
ئه‌م توندوبونه‌ی شه‌ڕ زاره‌كیی نێوان ئه‌م دو سه‌رۆكه، پێمانده‌ڵێت:
1-ئه‌مریكا سه‌ركێشیی زیاتر ده‌كات بۆ فشارخستنه سه‌ر ئێران و چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی دا له دژی ئێران.
2-ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئه‌مریكا رێكه‌وتنی پێشوه‌خته‌ی له‌گه‌ڵ روسیادا كردبێت، كه له پرسی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كانیی دا له‌گه‌ڵ "ئێران"، بێلایه‌ن بمێنێته‌وه و خۆیان له‌و كێشه‌یه تێوه‌نه‌گلێنن و له به‌رانبه‌ریشدا، ئه‌مریكا له سوریادا نه‌رمیی بنوێنێیت بۆ روسیا (واتا به‌لای ئه‌مریكاوه، ئه‌وله‌ویه‌ت ئێران-ه، نه‌ك سوریا).
3- دادۆشینی وڵاتانی كه‌نداو له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و پڕچه‌ككردنیان بۆ شه‌ڕێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌گه‌ڵ ئێران دا، ده‌شێ یه‌كێكی دیكه بێت له ئه‌گه‌ره‌كانی داهاتوی نزیكی ئه‌م ناوچه‌یه (به‌تایبه‌تی له‌م دۆسێیه‌دا).
4- هێمنكردنه‌وه‌ی دۆخی ناڕه‌زایی و ناكۆكیی و خۆپیشاندانه‌كانی ناوخۆی عیراق و په‌له‌كردن له پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوی عیراق، به فشار و پشتیوانیی ئه‌مریكا، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا ته‌ركیزی له‌سه‌ر عیراق چڕنه‌كاته‌وه و سه‌رقاڵی كێشه ناوخۆییه‌كانی نه‌بێت و هه‌وڵه‌كانی به ئاڕاسته‌ی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرسی ئێران دا بێت.
5- زیاتر داڕمانی به‌های دراوی ئێرانیی.
6- ره‌نگه "ئیسرائیل"یش له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی هه‌ندێ كێشه‌ی ئه‌م دۆسێ ئاڵۆزه‌ی نێوان ئه‌مریكا و ئێران دا، تێوه‌بگلێ و به‌شێك له بنكه‌كانی ئێران له وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌دا (به‌تایبه‌تی له سوریا و عیراق و لوبنان دا) بۆردومان بكات، ئه‌مه‌ش وانیشانبدات، كه وه‌ك كارێكی خۆپارێزییه، له دژی هه‌ژمونی ئێران و رێگریكردن له هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی .
7- دوای لێدوانه‌كه‌ی دوێنێی "روحانی" و تویته‌كه‌ی ئه‌مرۆی "تره‌مپ"، قۆناغێكی نوێی ئاڵۆزیی و ركابه‌ریی له‌نێوان هه‌رد وڵات دا سه‌رهه‌ڵده‌دات و به‌دورنازانرێت ئاگره‌كه پوشی به‌شێكی وڵاتانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ش بستوتێنێت .
PM:04:39:23/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 6096
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی