رونكردنه‌وه‌كه‌ی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
مەم بورهان قانع
+ -
چه‌ند سه‌عاتێك له‌مه‌وبه‌ر، "هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د"، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی و كاره‌كته‌ری پله یه‌كی ده‌سه‌ڵاتداری ی.ن.ك، رونكردنه‌وه‌یه‌كی بۆ رایگشتیی كوردستان بڵاوكرده‌وه.
ده‌خوازم له چه‌ند خاڵێك دا، شیكارییه‌كی كورتی رۆژنامه‌نوسیی له‌سه‌ر ئه‌م رونكردنه‌وه‌یه بكه‌م:
١-رونكردنه‌وه‌كه، ددانپێدانانێكی راشكاوانه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره بووه، له‌كاتێكدا چه‌ندین وڵاتی گه‌وره‌ی جیهان و ئه‌وروپا و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان داوای دواخستنیان كردوه، كه‌چی ئه‌مان (بریارده‌رانی ریفراندۆم، به‌خودی هێرۆخان-یشه‌وه) "عینادیی"یان كردوه و سه‌رنجام بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌مان باجی ئه‌م "عینادیی"یه‌ی سه‌ركردایه‌تیی بڕیارده‌ری ریفراندۆم بدات.
٢-نیگه‌رانیی و مه‌ترسیی له‌نێو رونكردنه‌وه‌كه‌ی "هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د"دا ده‌رده‌كه‌وێت، كه سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌ڵه و ئه‌و "عینادیی"یه، هێشتا به‌هۆی ئه‌نجامدانی هه‌ڵه‌ی ریفراندۆمه‌وه، له‌بری ئه‌وه‌ی به‌خۆیاندا بچنه‌وه، كه‌چی "مه‌جلیسی قیاده‌ی سه‌وره-عیراق" (به‌پێی رونكردنه‌وه‌كه‌ی ناوبراو)یان پێكهێناوه. واتا: ئه‌مه ره‌تكردنه‌وه‌یه‌كی راشكاوانه‌ی كاره‌كته‌ری به‌هێز و پله یه‌كی ده‌سه‌ڵاتداری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه، بۆ ئه‌و ئه‌نجومه‌نه سیاسییه‌ی دوێنێ به به‌شداری چه‌ند ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی له هه‌ولێر بڕیاری له‌سه‌ر درا و، "مه‌سعود بارزانی" بوه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه سیاسییه‌كه.
واتا: به‌پێی ئه‌م رونكردنه‌وه‌یه‌بێت، یه‌كێتیی (یان ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م حزبه) دژی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه وه‌ستاونه‌ته‌وه و به‌مه‌یش:
أ-ئه‌م ئه‌نجومه‌نه تازه له‌دایكبووه، ده‌كه‌وێته لێواری هه‌ڵوشاندنه‌وه‌وه.
ب- رێكکه‌وتنه‌كانی دیكه‌ی یه‌كێتیی و پارتی، ده‌كه‌ونه به‌ر ره‌حمه‌تی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه، بۆ نمونه: چۆنێتیی و كاتی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی هه‌رێم، له‌گه‌ڵ چۆنێتیی به‌شداریكردنی هه‌ریه‌كه له پارتی و یه‌كێتیی له ئه‌گه‌ری هاوپه‌یمانێتییه‌ك دا بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه.
ج- لێكترازان له نێوان پارتی و یه‌كێتیی دا زیاتر ده‌بێت، به‌تایبه‌تی له‌روی په‌یوه‌ندییه‌كانی ناوخۆیی، عیراقیی، ئیقلیمیی و نێوده‌وڵه‌تیی دا.
د- ناكۆكیی نێو سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی زیاتر ده‌بێت.
هـ- به‌هۆی بڕگه‌كانی أ،ب،ج-وه، ئه‌گه‌ری لێكترازانی هه‌ڵوێستی یه‌كێتیی به‌رانبه‌ر به پارتی له پرسی چۆنێتیی كاركردن به ئه‌نجامه‌كانی ریفراندۆم و ئه‌و رێژه‌ی زیاتر ٩٢%یه‌ی گوایا به ده‌نگی "به‌ڵێ" بۆ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هاتوه، زیاتر ده‌بێت و، ره‌نگه ئه‌مجاره یه‌كێتیی نه‌كه‌وێته ژێر هه‌ژمونی پارتی و، به پێچه‌وانه‌وه، هه‌ژمونی ناوخۆیی و عیراقیی و ئیقلیمیی و نێوده‌وڵه‌تیی، كاریگه‌رتربن و، ته‌رازوی هێز به‌لای چونه‌وه بۆ به‌غداد و، هه‌روه‌ها ره‌تكردنه‌وه، یان هه‌ڵپه‌ساردنی ئه‌نجامه‌كانی ریفراندۆم دا، بشكێنرێته‌وه.
٣-له دوای ئه‌م رونكردنه‌وه‌یه‌وه، ره‌نگه ساڵانی هه‌نگوینیی نێوان ئه‌م دوو پارته كاریگه‌ره‌ی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسیی هه‌رێم، به‌ره‌و كۆتایی بچێت.
٤-له رونكردنه‌وه‌كه‌دا، به راشكاویی ره‌خنه له بڕیاری ئه‌نجامدانی ریفراندۆم گیراوه، كه له ٧/٦/٢٠١٧دا بڕیاری له‌سه‌ر درا.
وه‌كچۆن به پێی رونكردنه‌وه‌كه، له بڕیاری ئه‌نجامدانی ریفراندۆم دا، "هیچ هه‌ڵسه‌نگاندنێك بۆ پێشهات و ئه‌گه‌ره‌كان نه‌كراوه و، هه‌روه‌ها به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌یش بوه؛ بۆ سه‌ركردایه‌تیی پارته سیاسییه‌كان". واتا:
أ-بڕیاری ئه‌نجامدانی ریفراندۆم تاكڕه‌وانه بووه.
ب-له بڕیاری ئه‌نجامدانی ریفراندۆم دا، بۆ رای پارته سیاسییه‌كانی كوردستان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
ج- هه‌ڵسه‌نگاندنی ورد بۆ ئه‌گه‌ره‌كانی دوای ریفراندۆم نه‌كراوه و، بڕیارێكی نائه‌قڵانیی و ناسیاسیی بووه و، به‌هۆی "عینادیی"یه‌وه بڕیاره‌كه جێبه‌جێكراوه و، سه‌ره‌نجام گه‌له‌كه‌مان باجی ئه‌م "عینادیی"یه‌ی ئه‌م نوخبه ده‌سه‌ڵاتداره‌ی باشوری كوردستان-ی داوه و ده‌دات.
٥-رونكردنه‌وه‌كه، جه‌خت ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌ركردایه‌تییه‌دا نییه و نابێت، كه "هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د" ناوی ناوه "مه‌جلیسی قیاده‌ی سه‌وره-عیراق".
ئه‌نجام
١-په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی و یه‌كێتیی و ئایینده‌ی هاوكێشه‌ی هێز له باشوری كوردستان دا، له‌نێوان قۆناغی پێش ئه‌م رونكردنه‌وه‌یه و قۆناغی دوای ئه‌م رونكردنه‌وه‌یه، جیاوازن.
٢- ده‌شێ له دوای ئه‌م رونكردنه‌وه‌یه و گۆڕینی هه‌ڵوێستی ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌كێتیی به‌رانبه‌ر به ئه‌نجامه‌كانی ریفراندۆم و، هه‌روه‌ها ئه‌و مه‌جلیسه‌ی دوێنێ له كۆبونه‌وه‌یه‌كی حزبیی دا بڕیاریلێدرا، قۆناغێكی نوێ له هه‌رێمی كوردستان دا بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی ریفراندۆم و سه‌ره‌نجام فه‌رامۆشكردنی ده‌نگی ده‌نگده‌رانی "به‌ڵێ" و دۆزینه‌وه‌ی ده‌ره‌چه‌یه‌ك بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكردنه‌وه‌ی هه‌رێم -به‌غداد و، به لاوازیی رۆیشتنه‌وه‌ی هه‌رێم بۆ به‌غداد، ده‌ستپێبكاته‌وه، به‌ڵام ره‌نگه ئه‌مجاره خه‌ڵكی مووچه‌خۆری هه‌رێم به‌گشتیی، سودمه‌ندی پله یه‌كی ئه‌م دواپێشهاتانه ببن و، كێشه‌ی روبعه موچه‌كه‌یان له به‌غداده‌وه چاره‌سه‌ربكرێت و، ده‌سه‌ڵاته‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمیش سنوردار بكرێنه‌وه.
AM:09:05:03/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 5620
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی