كۆرنایهتی....كۆمه‌ڵایه‌تی بون له‌سه‌رده‌می كۆرۆنا
محه‌مه‌د سابیر گۆمه‌شینی
هه‌میشه مرۆڤ به‌سروشت وابوه بونه‌وه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی بوه‌و ئه‌گه‌ر له‌هه‌ر سه‌رده‌م و زه‌مانێكیش ویستبێ دابڕێت له‌و سیفه‌ته سروشته‌ی خۆی به‌ڵام به هۆی پێدوایستی بونی دووباره بۆ تێكه‌ڵاو بون و كۆمه‌ڵایه‌تی بوون دووباره پرۆسه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بونی گرتۆته‌وه به‌رو وه‌ك مرۆڤ هاتۆته‌وه ناو بازنه كۆمهلایهتیهكه كه جیای ده‌كاته‌وه له‌هه‌موو بونه‌وه‌ر، ئه‌و سیفهش هه‌ر ئه‌وه‌یه كه فه‌یله‌سوفی به‌ناوبانگ ئه‌ڕستۆ ئاماژه‌ی پێ كردوه كه مرۆڤ به‌سروشت كۆمه‌لایه‌تیه.
ئه‌وه‌ی ئێستا له جیهان ده‌گوزه‌رێ و ژیان و به‌رنامه‌ی مرۆڤه‌كان هه‌مووی گۆڕاون به‌هۆی هاتنه پیشی پهتایهتی جیهانی كه ڕووبه‌ڕوی مرۆڤایه‌تی بۆته‌وه‌و كه‌س ناپارێزێ ئه‌ویش په‌تای كۆڕۆنایه كه یه‌كێ له سیفه جیاكه‌ره‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ مرۆڤ ئه‌وه‌یه كه دژی تێكه‌ڵاو بون و كۆمه‌ڵایه‌تی بونه ، دوای سه‌دان ده‌یه‌ش ئیستا هه‌موو وڵاتان پیچه‌وانه‌ی هه‌وڵه‌كانی ڕأبردوو داوا له مرۆڤه‌كان ده‌كه‌ن كه تێكه‌ڵ نه‌بن دوور بكه‌ونه‌وه له‌و سیفه سروشتیه‌ی ڕابردوو كه كۆمه‌لایه‌تی بوون و تێكه‌ڵاو بونه ، چونكه زیانیان پێ ده‌گه‌ینێ و ژیانیان ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه.
ئێستا مرۆڤ به‌ره‌و قۆناغێكی تری تازه‌ی ژیان هه‌نگاو ده‌نێ ئه‌ویش ژیان كردنه بۆخۆی و كه‌سه نزیكه‌كانی و پاراستنی خۆی و ده‌ورو بهرهكهیتی ، چونكه مه‌ترسی هیرشی بۆ هێناوه ناتوانی چیتر درێژه به‌و سروشته‌ی خۆی بدات و ده‌بێ خۆی بگونجێنێ له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕووداوه تازه‌و كاریگه‌ره له‌سه‌ر ژیانی.
ئیتر وا پێ ده‌چی مرۆڤایه‌تی ماڵئاوایی له جوانترین سیفه‌ت و جیاكه‌ره‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بونه‌وه‌ره‌كانی تری گۆی زه‌وی بكات كه ئه‌ویش تێكه‌ڵاو بون و كۆمه‌لایه‌تی بونه ، مرۆڤایه‌تی داده‌بڕێ و قه‌تیس ده‌بێ له چوارچێوه‌یه‌كی دیاری كراو‌و ته‌سك له ژیان كردن، ئابوری و بازرگانی هه‌موی به‌قه‌د ژیانی مرۆڤه‌كان روبه‌ڕوی هه‌ره‌شه بونه‌ته‌وه، داڕمان ڕووی له سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كانی ژیان كردووه.
كۆرۆنا هه‌ر ئه‌وه نیه نه‌خۆشیه‌كی ئاسایی بێت و مرۆڤایه‌تی وه‌ك باقی نه‌خۆشیه‌كانی تر به‌ڕێ ی بكات . نه‌خێر مه‌ترسی ئه‌و په‌تایه ئه‌وه‌یه كه توانای وه‌ستاندنی ژیانی هه‌یه‌و زۆر په‌له‌یه له بڵاو بونه‌وه‌و له سات و كاتێكی دیاری كرا‌و دۆست و ئازیز‌و نزیكه‌كانت لێ داده‌بڕێنێ بێ ئه‌وه‌ی جارێكی تر رێگه هه‌بێت بینینه‌وه.
كه‌واته ئیستا ده‌توانین بڵێن خۆ هه‌میشه وتراوه هه‌موو رێگه‌كان داخراو نین و ڕه‌نگه میژووی مرۆڤایه‌تی چه‌ندان جار بونی په‌تای وه‌ها مه‌ترسی داری به‌خۆیه‌وه بینیبێ له‌سه‌رده‌مه جیاوازه‌كان به‌ڵام مرۆڤایه‌تی پارێزگاری له مانه‌وه‌ی خۆی كردووه، كه‌واته له پێناو مانه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی و مانه‌وه‌و درێژه دان به‌سروشته جوانه كۆمه‌لایه‌تیه‌كه‌ی و مانه‌وه‌ی ئازیز‌و كه‌سه‌كانی ده‌بێ مرۆڤه‌كان خۆیان باش ئاماده بكه‌ن بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه‌و پابه‌ند بن به ڕینماییه ته‌ندروستیه‌كان و ناكرێ و نابێ ئه‌و پرسه له‌گه‌ڵ هیچ بابه‌تێكی تر ببه‌سترێته‌وه‌و تێكه‌ڵ بكرێ به‌تایبه‌ت پرسی سیاسی.
چونكه ده‌رفه‌ت نادات وكات له‌به‌ر ده‌ست نیه، ته‌نها ڕێگه خۆ پاراستنه‌و پاراستنی كه‌س و كارت و نزیكه‌كانت په‌یوه‌سته به خۆ پارێزی خۆت و ئه‌وان و پرۆسه‌ی تاك پارێزی، به‌وه‌ش قۆناغی به‌رده‌وامی ژیان و پرۆسه‌ی كۆمه‌لایه‌تی بۆ سه‌دان سه‌ده‌ی تر دریژ ده‌بێته‌وه، ئه‌و كاته‌ش و ئیستاش مرۆڤایه‌تی به‌ته‌واوی هه‌ست به ڕاستی ئه‌وه ده‌كات كه هه‌موو كات ژیانی له ئه‌گه‌ری له‌ده‌ست دهرچونهو مه‌رج نیه هه‌ر شه‌ڕو ململانێ سیاسیه‌كان و كیشه‌ی وڵاتان مرۆڤایه‌تی له‌ناو ببات و مرۆڤ بكوژێ ! ئیتر گه‌ڕانه‌وه‌ی مرۆڤ بۆ سه‌ر شاڕێگه‌ی ڕه‌سه‌نی خۆی و سروشتی مرۆڤایه‌تی و كۆمه‌لایه‌تی بون هیچ سه‌ختیه‌كی تێدا نیه به‌قه‌د ئه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان خۆیان به‌شێك بن له پارێزگاری كردن له‌و سیفهو مانه‌وه‌ی ژیان و مرۆڤ.
PM:12:39:31/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 2740
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی