نازانین گۆڕان لە چی دەترسێت؟!

‌نیازی حەمید برایم


پێشنیارێکمان کرد بۆ گۆڕان بۆ ئەوەی هەرچی زووە پشتیوانی بۆ پرۆژەی خۆسەریی شنگاڵ رابگەیەنێت ، لە جیاتی ئەوە، چوو کۆبونەوەی بێ سوودی لەگەڵ پارتی کرد.

پێرێ و پێش کۆبونەوەی لەگەڵ پارتی ، ئەندام پەرلەمانێکی لە شەقلاوە کەوتە بەر وێزەی چەقۆکێشەکانی پارتی ، کەچی لە جیاتی ئەوەی،گۆڕان، کۆبونەوەکان هەڵپەسێرێت ، کۆبوونەوەی لەگەڵ پارتی کرد.

هەموو دەزانین پارتی حزبێکی ئیرهابییە ، هەموو هێزێکی لە داگیرکەرانەوە وەردەگرێت ، تا گۆران بەو شێوازە مامەڵەی لەگەڵدا بکات ، مامەڵەی وەک حزبێک لەگەڵ پارتی، هیچ گۆڕانکاری لەسەر ئەرزی واقیع ،پێ ناگۆڕدرێت.
پارتی وپانیکەکان وەک نیویۆرک تایمز نووسییویەتی : خەتەرن لەسەر ریفراندۆم و سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان .
دەبێت گۆڕان لەسەر ئەم بناغەیە مامەلە لەگەڵ پارتی بکات ، دەبێت پارتی وەک هێزیکی وابەستە ، ئیرهابی تالانچی و نادیموکراسی و ساختەکار بناسێت.

دیارە پارتی کار بۆ ئەوە دەکات دەستی تورکیا لە ناو عێراق و باشور بە هێزتر بکات ، ئەمەشی بۆگەرەنتی دەسەلاتیەتی و بۆبەردەوامیدان بە ئەو گرێبەستە ٥٠ ساڵەی تاڵانکردنەیە لەگەڵ تورکیا .
بۆ تێکدانی ئەم پیلانە چەپەڵە ، دەبێت شەڕ ببردرێتە ناو ماڵیەوە نەک چاوەڕێ بکات وەفدێکی پارتی بۆ ساختەکاری و کاتکوشتن ناوەناوە سەردانی گردەکە بکات.

نابیت لە تەخوینی هێزیکی نانیشتمانی وەک پارتی بترسێت ، و لە قاوغی کوردایەتی کلاسیک خۆی دەرباز بکات ، لەسەر ئاستی عێراق و هەرێم وجیهانیش پارتی وەک هێزێکی دژە دیموکراسی بداتە ناسکردن.
دەبێت گۆڕان دانوستاندنی زیندوو لەگەڵ پێشهاتەکان بکات ، نەک خۆ مەشغولکردن بەوەی بزانرێت پارتی کاردانەوەی چی دەبێت.

دەبێت گۆران پرۆژەی پراکتیکی تەرح بکات کە یەکێتی و یەکگرتوو و ئەوانی دیکە ئیحراج بکات و چیدیکە وەک هێزی هەلپەرست و پاشکۆی نەمێننەوە یا ئەوەتا بەرەی خەڵکی هەڵبژێرن و یا ئەوەتا دژی خەڵکی نیشانیان بدات.
تێناگەم بۆچی حساب بۆ پارتی دەکات لە پرسێکی ئاوا گرنگی شنگالییەکان کە دێتەوە لەگەڵ پرینسپەکانی گۆڕان ؟!.

تا ئاوا گۆڕان خۆی بچووک ببینێت ، لە کاتێکدا خەمی خەڵکی هەڵگرتووە ، خۆی بچووک دەکاتەوە ، تا وای لێدێت متمانەی خەڵکی لەدەست دەدات.


PM:03:42:22/08/2017

ئه‌م بابه‌ته 1818 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی