قه‌ده‌رى خوایه كورد واى لىَ بێت!!!
ئارام قادر
له‌زۆربه‌ى قۆناغه میژوویه‌كانى میلله‌تى كورد‌و له‌كاتى شكست ونه‌هامه‌تیه‌كاندا هه‌میشه ئه‌م قسه و تێكسته‌مان به‌رگوىَ كه‌وتووه!! ئه‌مرۆش له‌كاتى ئاواره‌بونى هه‌زاره‌ها خێزانى كه‌ركوك وده‌وربه‌رى و كۆنترۆل كردنه‌وه‌ى کەرکوک و ئه‌و ناوچانه‌ى به خۆینى كورد له‌ده‌ستى داعش ده‌رهێنراوه لە لایەن هیزەکانی عێراقەوە ئه‌وه‌ى وه‌بیرهینانینه‌وه كه میلله‌تى كورد خوا له‌چاره‌ى نوسیبێت نابێت ده‌وڵه‌ت وقه‌واره‌ى خوَى هه‌بێت!!وه نابیت به كامه‌رانى وخۆش گوزه‌رانى ژیان به‌سه‌ربه‌ریت!! وه ئۆباڵى هه‌موو شكست ونه‌هامه‌تیه‌كان ده‌دریته پال خوا وقه‌ده‌رى خوا!!
ئه‌م قسه‌یه ده‌رزى بى هۆشكردنى میلله‌ته، ئه‌م بۆچونه پینه‌كردنى هه‌ڵه‌و سته‌مى ده‌سه‌ڵاتدارانه، ئه‌م تێروانینه ده‌رمانى سركردنى تاك وكۆمه‌ڵگه!!رووداوه‌كانى ئه‌مرۆ هیچ په‌یوه‌ندى به‌قه‌درى خواوه نیه وپه‌یوه‌ست نیه به‌وه‌ى خوا له چاره‌ى كورد نوسیبێت دەبێت بەردەوام زێردەستەو چەوساوە بێت!! بەلکوو:
- رووداوه‌كانى ئه‌مرۆ یاریه‌كى سیاسیه له‌سه‌ر میزى گفتوگۆى سیاسیه‌كان ئه‌نجام دراوه له‌پیناو كۆمه‌ڵێك ده‌ستكه‌وتى بازرگانى وئابورى!!
- ئه‌وه‌ى روی دا له ئه‌مرۆدا ئه‌نجامى شكستى سیاسى وئیدارى وسه‌ربازى حزبه‌كانى كوردستانه!!
- ئه‌وه‌ى له‌ئه‌مرۆدا گوزه‌رى كرد ده‌رئه‌نجامى تاڵانى سامانه سروشتیه‌كانى كوردستانه‌لە لایەن بازرگانە سیاسیەکانەوە !!
- ئه‌وه‌ى له‌ئه‌مرۆدا بینیمان ده‌رئه‌نجامى وویستى پاوانخوازى ومانه‌وه‌یه بۆده‌سه‌لات له كوردستان!!
- ئه‌وه‌ى له‌ئه‌مرۆدا بینرا ده‌رئه‌نجامى خویندنه‌وه و هه‌ڵسنگاندنى هه‌ڵه‌ى سیاسیه‌كان بوو بۆ بارودۆخه ناوچه‌یى ونێوده‌وڵه‌تیه‌كان!!
هاوولاتى كورد كه نیوه موچه وچاره‌كه موچه وه‌رده‌گریت ئه‌نجامى دزینى نه‌وت وتالان كردنى سه‌روه‌تى كوردستانه نه‌ك قه‌ده‌رى خوا وابێت هاوولاتیانى كوردستان به‌هه‌ژارى وبرسیه‌تى بژین، له‌كاتێكدا كوردستان سه‌رخان وژێرخانى ده‌وڵه‌مه‌نده به‌سامانه سروشتیه‌كان!!له‌كاتیكدا میلله‌تیك ئاواره ده‌كریت په‌یوه‌ست نیه به‌قه‌درى خواوه كه ده‌بێت كورد هه‌میشه ده‌ربه‌ده‌ر وئاواره بێت به‌ڵكو په‌یوه‌سته به چاوچنۆكى سیاسیه‌كانى كوردستان كه بازرگانى به‌خوێن وچاره‌نوسى میلله‌ته‌كه‌یانه‌وه ده‌كه‌ن!!
خواده‌فه‌رمویت:
( وما الله يريد ظلما للعباد )غافر-٣١
(وَمَا رَبُّكَ بِظَلَّامٍ لِّلْعَبِيدِ )46-فصلت
AM:12:02:17/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 4272
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی