باشترین بژارده بۆ داهاتووی سیاسی كوردستان
ئارام قادر
باشترین بژارده بۆ تێپه‌راندنی قه‌یرانه قووڵه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ,
به‌هیزترین بژارده بۆ ڕزگاركردنی كوردستان له حاڵه‌تی چه‌قبه‌ستوویی سیاسی,
كاریگه‌رترین هۆكار بۆ گۆرانكاری له هاوسه‌نگی هێزه‌كان و ده‌ربازبوون له توندوتیژی،
بریتیه له پێكهێنانی لیستَێكی نیشتیمانی بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا، لیستَێكی نوێ بێته نێو ململانێی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان، لیستێك به دیدگایه‌كی نیشتمانی وله‌سه‌ر بنه‌مای جولاَنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، هاتنه مه‌یدانی ڕه‌وتێكی سیاسی نیشتمانی به مه‌به‌ستی به‌رگرتن له و لێكتـرازانه جوگرافی وكۆمه‌لاَیه‌تی وسیاسییه مه‌ترسیداره‌ی كه چاره‌نوسی كوردستانی خستووه‌ته به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جیددی .
مه‌به‌ست له پێكهێنانی ئه‌و لیسته دامه‌زراندنی حزبێكی نوێ نیه، به‌ڵكو بزافیكی كۆمه‌لاَیه‌تیه له‌سه‌ر بنه‌مای هاوپه‌یمانێتیه‌كی سیاسیی، كه ئه‌و هێزو لایه‌ن و گروپ وده‌سته وكه‌سایه‌تیانه له خۆده‌گرێت كه بیر له پرۆسه‌ی گۆرانسازی ریشه‌یی ده‌كه‌نه‌وه و ڕێكخستنی له‌چوارچێوه‌ی به‌ره‌یه‌كی فراواندا، ،نه‌ك به‌ره‌یه‌كی حزبی كاتیی.
پێكهێنانی چه‌ترێكی سیاسی له‌م جۆره هه‌لێكی زێرینه بۆ ئه‌و حزبانه‌ی ویستویانه گۆرانسازی به‌رپا بكه‌ن به‌لام بواریان بۆنه‌ره‌خساوه وكیشه‌یان بۆدروست كراوه ،كه ببنه هه‌وێنی ئه‌و به‌ره‌یه تا بتوانن پرۆسه‌ی بنیاتنانه‌وه به‌ئه‌نجام بگه‌ێنن، به‌ره‌یه‌ك ئایدیۆلۆژیا و پاشخانی سیاسی و ناوچه‌گه‌رێتی بادینی وسۆرانی و جیاكاری ئاینی ومه‌زهه‌بی تێپه‌رێنێت، به‌ره‌یه‌ك دلسۆزان وخه‌مخۆرانی كوردستان له‌خۆبگریت له‌هه‌مووحزب وگروپ وناوچه‌جیاوازه‌كان، به‌ره‌یه‌ك ته‌نیا ئامانجی گه‌رانه‌وه‌ی شكۆی تاكی كوردستانی بیت ، چوارچێوه‌یه‌ك نیشتمان بكاته شوناس خزمه‌تگوزاری بكاته درووشم بۆكۆبوونه‌وه‌ی هه‌مووبیروڕا جیاوازه‌كان ، سیسته‌می حزبی تێپه‌رێنێت و دیدگایه‌كی نیشتمانی نوێ بكاته هه‌وێنی جولانه‌وه‌كه.
ئه‌م قۆناغه هه‌ستیاره له مێژووی بزاڤی ڕزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مان ساته‌وه‌ختی له‌دایك بوونی به‌ره‌یه‌كی له‌وجۆره‌یه.
خاڵی وه‌رچه‌رخان وكاریگه‌ر و به‌هێزی ئه‌م به‌ره‌یه له‌وه‌دایه كه به‌سروشتی له دایك بێت , و گه‌نجان رۆڵی سه‌ره‌كی تێدا بگێڕن وخاوه‌ن ئه‌زموونه‌كانیش ڕوَڵی پشتیوان وهاوكاریان له ئه‌ستۆدا بێت وهه‌وڵ بده‌ن ئه‌زموونی ده‌وڵه‌مه‌ندی خۆیان بكه‌نه قوتابخانه بۆگه‌نجه دلسۆزه‌كان.
گه‌ره‌نتی سه‌ركه‌وتنی ئه‌م به‌ره‌یه له‌وه‌دا ده‌بێت كه خاوه‌ن نه‌فه‌سێكی فره‌یی دوور له ڕق و كینه بێت به‌رامبه‌ر به سه‌رجه‌م چین و توێژه جیاوازه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی و ،باوه‌ری به‌كاری هاوبه‌ش وشه‌راكه‌تی نیشتیمانی هه بێت و سیاسه‌تی فه‌رامۆشكردن وپه‌راویزخستن په‌یڕه‌و نه‌كات.
به‌ره‌یه‌ك سیسته‌مه‌باوه‌كانی حزبایه‌تی تیپه‌رێنێت و نموونه‌یه‌كی جوانی جوڵانه‌وه‌ی سیاسی پیشكه‌ش بكات, دوور له بنه‌ماكانی پشك وبه‌ش و له سه‌ر بنه‌مای سیسته‌م و پابه‌ندبوون به یاسا و ریساكان دابمه‌زرێت و كۆتایی نه‌هامه‌تییه‌كان و سه‌ره‌تای سه‌رده‌مێكی پرشنگداری نوێ بێت كه له دامه‌زراندنی سیستمێكی سیاسی سه‌ركه‌وتوو , به‌رپاكردنی دادگه‌ری .ئابووری تۆكمه , وسه‌ره‌نجام پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستاندا خۆی ده‌بینێته‌وه .
PM:12:41:21/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 974
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی