بۆ تەخوین چیەکان

‌ئارام شێخ محمد


لەو ڕۆژەی کە پارتی و هاوئاوازەکانی بڕیاری ئەم بەناو ڕیفراندۆمەیان یاوە کە خەڵک بە هەمە جۆرە ناوی لێ ناوە و من نامەوێ هەموی ڕیزبکەمەوە ، و کاتێ خەڵکی سەربەخۆ و هێزە سیاسیەکان ڕای جیاوازی خۆیان لە سەر ڕیفراندۆمەکەی پارتی دەربڕی ، وەک نەریتی هەمیشەیی ئەم هێزە بەتاڵانە لە تیگەیشتن لە زمانی رەخنە و فیکری سیاسی و مودێرن و توش بو بە دیموکراسی ،

 خێرا کەوتنە جنێوبەخشینەوە و تۆمەت دروستکردن و ناو زڕاندنی ئەوانەی کە لە سەرئەم بابەتە تێبینی و سەرەنجیان هەبو ، لە کاتێکا ئەگەر ڕیفراندوم بڕیاربێ بۆ کورد بێ بە حساب ، هەموهاوڵاتیەک ئەو مافەی هەیە ڕای خۆ دەربڕی ئەگەر سیاسیش نەبێ ، بەڵام کاردانەوەی ناشرینی ئەمانە بایی عەقڵ و مستەوای خۆیانە و وردە وردە مەعلومیش ئەبێ ئەنجامەکەی ئەچێتە گیرفانی کێ ، بەس با جارێ پەلە نەکەین چونکە کوبونەوەکان زۆرئیجابین بە قسەی خۆیان (تەبعەن بە پێکەنینی نەشاز و دەنگی ناخۆشەوە کە پیاو موەکانی گرژ ئەبێ گوێی لە و دەنگە نەشازانە ئەبێ ، ئەگەر فرمێسک جۆری تیمساحی هەبێ بێگومان پێکەنینی ناخۆشیش وەسفی تایبەتی خۆی هەیە)

دیارترین جنێوی ئەمانە ناوهێنانی بەڕێز مالکی بو ، بە جاشکردنی هەمو ئەوانە بو کە تیبینی و قسەیان لەسەر ئەم ریفراندۆمە هەبوایە لە کوردستان ، دەیان وێنەو کاریکاتێری ناشرینیان لە هاوشێوەی خۆیان بۆ  هەندێ لە ئێمەومانان دروستکرد لە پاڵ مالکی و تەنیشت مالکی و جارێ بە عەگاڵەوە و جارێ بە ئاسایی و هەرجارە وبەشتێ ، بەڵام ناوی بەڕێز مالکی یان زۆر وەک جنێو لەدژی ئێمە بەکارهێنا لە کوردستان خۆ ئەوەش نین لەبەردەم خۆی وابڵێن بە عەکسەوە دەست لەناو دەست بە خۆشی و شادی ، پیرۆزە ، بەس جنێو بەکەس نەدەن ئیتر
فەرمون سەیری دو ڕویی ئەم برادەرانە بکەن لە بەغداد چۆن هەلسوکەوت ئەکەن و لە کوردستانیش چی ئەڵێن ، ڤیدیۆکە باشترین وەڵامە بۆ هەمو جنێوەکانتان

ئارام شێخ محمد
١٦ ی ئاب ٢٠١٧


PM:03:28:16/08/2017

ئه‌م بابه‌ته 988 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی