مه‌به‌ست چیه له ڤیستیڤاڵی عه‌شایه‌ری؟
بەهادین نوری
كیانی عه‌شره‌ت گه‌ری له كۆمه‌ڵگه‌ی كورده واریدا شێوازێك بوو له به‌ڕێوه‌بردنی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی . ئه‌مه به بڕیاری كه‌سێ یان حكومه‌تێ یان تاقمێ په‌یدا نه‌بوو ، به‌ڵكو زاده‌ی ئه‌و گۆڕانكاریه مێژوویانه‌بوو كه‌به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌دا هاتووه . عه‌شره‌ت برێتی بوو له‌و كۆمه‌ڵه خه‌ڵكه كه ده‌چوونه وه سه‌ر با پیرێ ، كه به ئاژه‌ڵداری ده‌ژیان ، بۆ دابینكردنی له‌وه‌ڕی ئاژه‌ڵه‌كه‌یان ناچاربوون به گه‌رمیان و كوێستان خۆیان و مه‌ڕو ماڵاتیان ژیان به‌سه‌ر به‌رن.
ئه‌م جۆره كیانه‌ی عه‌شره‌تگه‌ری تاكۆتایی سه‌ده‌ی ١٩ ، سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی ٢٠ له‌م هه‌رێمه‌دا به‌رده‌وام بوو . دواتر ورده ورده گۆڕدرا ، گه‌رمیان و كوێستان نه‌ما . به‌ڵام عه‌شره‌ت هه‌رماو شتێ له گه‌رمیان و كوێستانیش هه‌ر ما ، له‌نێو كوێستانه‌كانی جاران نا ، به‌ڵكو بۆ كوێستانی ناو سنوری هه‌رێم . ئه‌مه‌ش ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ لاواز تر بووه تائیسته ، مه‌گه‌ر هه‌ر شتێ له داب و نه‌ریتی عه‌شره‌تگه‌ری كۆن مابێ . ئه‌وسا سه‌ره‌ك عه‌شره‌ت به‌سه‌ر پشتی ماینه كه‌یه وه ، یان هه‌ر به پێ ، له‌گه‌ڵ خێڵه‌كه‌ی ده‌چوو بۆ كوێستان و ده‌هاته‌وه بۆ گه‌رمیان . ژیانی وه‌ك ژیانی ئه‌وانیتر وا بوو . هه‌ر خۆی مه‌رجعیشیان بوو ، له‌هه‌ر پرسێكی گرنگدا قسه‌ی ئه‌و یه‌كلا كه‌ره‌وه بوو . ئێستا شتێكی زۆر كه‌م له پاشماوه‌ی پێوه‌ندی عه‌شایه‌ری ماوه چونكه ژێرخانی ئابووری ئه‌و جۆره ژیانه‌ی جاران نه‌ماوه . ئیستا سه‌ره‌ك عه‌شره‌ت سه‌رۆكی ڕاسته‌قینه‌یان نیه . ئه‌و هه‌روه‌كو بۆماوه‌یه‌كی مێژوویی هه‌یه . زۆرینه‌ی نه‌وه‌ی عێلی به‌گی جاف و سه‌ره‌ك عه‌شره‌ته‌كان ئه‌مڕۆسه‌ر گه‌رمی كار‌و باری جافایه‌تی نین ، به‌ڵكو خاوه‌نی كۆمپانیای سه‌رمایه‌دارین یان به‌ر پرسی حیزب و حوكمه‌تن .... هتد.
به‌ڵێ دیارده‌ی چوون بۆ سه‌یران له ڕۆژانی پشووی وه‌رزی به‌هاردا له‌م ساڵانه‌ی دواییدا بۆته شتێكی ئاسایی و سروشتی . پاش ٦ ڕۆژ له ده‌وامیی دایه‌ره‌ی حكومی یان له دوكانێكی بازاڕدا یان له كارگه‌یه‌كدا چوون بۆ ده‌روده‌شت و هه‌ڵمژینی هه‌وای پاك شتێكی ته‌ندروستی و شارستانیه . به‌ڵام ئه‌وه جێگه‌ی پرسیاره : بۆچی ڤیستیڤاڵ به‌ناوی عه‌شره‌ته‌وه بكرێ ؟ بۆ كیانی عه‌شره‌تگه‌ری و پێوه‌ندی عه‌شره‌تگه‌ری و كێبڕكێی كۆنی عه‌شره تگه‌ری زیندوو بكرێته‌وه ؟ ئه‌گه‌ر سه‌یرانێ به‌ناوی عه‌شره‌تی جافه‌وه بكرێ ، ئایا سروشتی نیه عه‌شره‌ته‌كانی دیكه‌ش ، وه‌كو عه‌شره‌تی سورچی و هه‌ركی و بارزانی و تاڵه‌بانی و مزووری و گه‌ڵاڵی و شاتری و زه‌نگه‌نه و ... هتد بكرێ ؟ باشتر نیه ڤیستیڤاڵی به‌هاری شار بكرێ ، وه‌ك شاری دهۆك یان هه‌ولێر ، سلێمانی یان كه‌ركه‌ك یان ڕانیه ... هتد ، شاره‌وانی شار جێگه‌یه‌كی گونجاو دابین كات به پێداویستی زه‌روریه‌وه له ئاو و ئاوده‌ست و پێداویستیتر ، هاتن بۆ هه‌موان بی له خه‌ڵكی شار و هه‌موو ناوچه‌كه . ئه‌م شێوه ڤیستیڤاڵه گیانی هاوكاری و برایه‌تی له‌ناو خه‌ڵكی شاره‌كه‌دا به هێز ده‌كات.
ڤیستیڤاڵی عه‌شره‌تگه‌ری ئه‌مڕۆ سه‌یرانی به‌هار نیه ، به‌ڵكو پرۆژه‌یه‌كی سیاسیه ، درێژه‌پێدانی ڕێڕه‌وی حیزبایه‌تی ته‌سك كه بۆته به‌شێكی چه‌سپێنراو له هێڵی سیاسی پارتی و یه‌كێتیدا له ده‌یه‌ها ساڵی ڕابردوودا كه تائیسته‌ش خه‌و به‌وه‌وه ده‌بینن خۆیان ببنه عێل به‌گی كورد و ئه‌م میلله‌ته‌ش به‌ڕێوه‌ببه‌ن وه‌كو عه‌شره‌تێكی پێش ٢٠٠ ساڵ . خۆ ئه‌مه‌شیان كردووه ! به‌به‌رچاوی هه‌موو جیهانه‌وه خێڵه‌كیانه ئیداره‌ی وڵات ده‌كه‌ن !! سه‌رانی ده‌سه‌ڵات ڕه‌نگه پێیان وابێ كه ئه‌م جۆره ڤیستیڤاڵه هه‌موو جافه‌كان ده‌خاته نێو بازنه‌ی زۆنی سه‌وز ( له هه‌ولێر زۆنی زه‌رد ) و له هه‌ڵبژاردندا ده‌نگده‌ده‌ن به فڵان و فیسار ، ئه‌وه نازانن كه ئه‌مڕۆ له چه‌رخی ئینته‌رنێتدان ، زۆرینه‌ی لاوانی جاف له ئاستی پێش سه‌دساڵدا نین و ده‌نگی خۆیان نافڕۆشن به فیستیڤاڵێ به‌ڵكو ده‌یده‌ن به‌و كه‌سه‌ی به دڵسۆزی خزمه‌تی گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌یان ده‌كات ، به‌وه‌ی دیموكراسییان بۆ دابینده‌كات ، كار و كاره‌بایان بۆ دابینده‌كات .. هه‌موو مرۆڤێكی هۆشیار ، به‌برایانی جافیشه‌وه ، ئه‌وه ده‌زانن كه شێوازی كۆنی عه‌شره‌تگه‌ری مردوو زیندوو نابێته‌وه . ئه‌وی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حیزبایه‌تی یان شه‌خسی هه‌وڵی زیندووكردنه‌وه‌ی عه‌شره‌تگه‌ری ده‌دات له ئاسنی سارد ده‌دات ، شوێن كڵاوی بابردوو كه‌وتووه.
د . به‌رهه‌م ساڵه‌ح كه‌له‌پشكی كورد پۆستی سه‌ركۆماری عێراقی وه‌رگرتووه نایه‌ت به‌ده‌م كۆمه‌ڵێ گه‌نجی نیشتیمانپه‌روه‌ری كورده‌وه كه له‌شیلادزێ گیراون و له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی سزای قورسدان له‌سه‌ر ئه‌وه كه‌ناڕازی بوون له هاتن و ده‌ستدرێژی سوپای توركی .. نایه‌ت به‌ده‌م مووچه خۆرانی هه‌رێمه‌وه كه زوڵمێكی گه‌وره‌یان لێكراوه ، چوار ساڵ پاشه‌كه‌وتی زۆره‌ملێی مووچه و ئێسته به‌غداد مووچه‌ی هه‌رێم ده‌دات و حكومڕانانیش هه‌موو داهاتی هه‌رێم ، به‌نه‌وتیشه‌وه ، وه‌رده‌گرن و له تاریكی‌دا ساغڵه‌می ده‌كه‌ن بێ هیچ جۆره شه‌فافیه‌تێك و ئائێسته یه‌ك فلسیش له پاره‌ی پاشه‌كه‌وتیان نه‌داوه‌ته‌وه به خاوه‌نه‌كانی ... نایه‌ت لێبكۆڵێته‌وه كه بۆچی ئه‌م میلله‌ته ٢٨ ساڵه ده‌ناڵێنێت به‌ده‌ست كێشه‌ی كاره‌باوه ... د . به‌رهه‌م نایه‌ت به‌ده‌م كه‌س و كاری ئه‌و ئه‌نفالكراوانه‌وه كه زۆریان مافی یاسایی خۆیان نه‌دراوه‌تێ --- به‌ڵام بۆ فیستیڤاڵی عه‌شایه‌ری به‌ڕاكردن دێت و له‌ناوسه‌رانی حیزب و ده‌سه‌ڵاتدا داده‌نیشێ ، به‌و ده‌نگۆیه‌شه‌وه كه بڕی دووسه‌د ملیۆن دیناری ته‌رخانكردووه بۆ خه‌رجی ڤیستیڤاڵه‌كه . دیاره عاجباتی نیه ئه‌گه‌ر پاره‌ش ته‌رخانكرابێ بۆ چالاكی له‌م جۆره ، وه‌كو پاره‌ی دیوه‌خانانه!
ڕوو ده‌كه‌مه ئه‌و براجافانه‌ی كه خوێندنیان ته‌واوكردووه و ته‌عین نه‌كراون ، ئه‌وانه‌ی بێده‌رامه‌تن له شار‌و شارۆچكه‌كاندا ده‌ژین ، ئه‌وانه‌ی به‌كرێكاری و حه‌ماڵی ، به‌شوێن عه‌ره‌بانه‌وه ده‌ژین ، لێتان ده‌پرسم:
- ئێوه چ كه‌ڵكێكتان له‌م جۆره ڤیستیڤاڵه ده‌ستده‌كه‌وێت ؟ له‌وه زیاتر هه‌یه كه جۆرێ له ئاغای تازه‌تان بۆ بخوڵقێنرێ ؟
له كۆتاییدا رووده كه‌مه سه‌رانی ده‌سه‌ڵات وده‌ڵێم:
ئێوه له‌م ٢٨ ساڵه‌دا به‌رپرسیاری سه‌ره‌كین له هه‌موو كێشه و شێواندنی ئه‌م وڵاته، له گه نده‌ڵی، له نه‌بوونی یاسا، بێكاری و هه‌ژاری ئه‌م خه‌ڵكه، له پاشه‌كه‌وتی مووجه، له‌وه‌ستاندنی گه‌شه پێدان و بنیادنانی وڵات، له هه‌موشی خراپتر: قۆرخكردنی ده‌سه‌ڵات و سه‌پاندنی خۆتان و ڕێگری له دیموكراتیزه‌ی كۆمه‌ڵگه له‌ریگه‌ی ته‌زویری هه‌ڵبژاردنه‌وه ...هتد . ئه‌گه‌ر باوه‌رناكه‌ن به‌س دوو ساڵ كورسی ده‌سه‌ڵات به‌جێبیڵن و ببینن چۆن كێشه‌كان چاره‌سه‌رده‌كرێن.
PM:06:14:29/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 4148
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی