ڕۆژی جلی كوردیی له حكوومه‌تی كوردییدا !
عه‌لی باپیر
دوێنێ (10/3/2019)ز، ڕۆژی جلی كوردیی بوو! به‌داخه‌وه زۆربه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی ئێمه هێنده به‌شتی نا لۆژیكیی‌و بێ مه‌عناوه ڕاهێنراوه، سه‌ری له‌شتی سه‌یر سوڕنامێنێ!
ئه‌گه‌رنا شتێكی زۆر نا ماقووڵه له‌قه‌واره‌یه‌كی سیاسیی كوردییدا، ساڵی ڕۆژێك بۆ پۆشاكی كوردیی دابنرێ، وه‌ك چۆن یادی مرۆڤێكی كۆچكردوو ده‌كرێته‌وه.
حه‌یف‌و مخابن نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌سایه‌ی سیكۆلاریزم‌و لبڕالیزمدا هێنده له‌ڕه‌سه‌نایه‌تیی خۆی "ڕه‌سه‌نایه‌تیی ئایینی‌و نه‌ته‌وه‌یی” دوور خرابێته‌وه، وه‌ك یادكردنه‌وه ساڵی ڕۆژێك به‌رگه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی بپۆشێ‌و، به‌پۆشاكی فه‌ڕمیی (رسمی)یش دانه‌نرێ له‌كاتی ده‌وامكردن له دام‌و ده‌زگاو فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌تدا!!
ئنجا ئه‌گه‌ر دوای كه‌متر له سی (30) ساڵ حوكمی حیزبی سیكۆلاریست ئه‌وه حاڵمان بێ، تۆ بڵێ‌ی پاش چه‌ند ساڵی دیكه، هێنده گه‌شه (تگوّر) نه‌كه‌ین‌و، نه‌وه‌ی نوێ‌و تازه‌مان هێنده نه‌گۆڕێ، كه پێویست بكات ساڵی ڕۆژێكیش بۆ یادكردنه‌وه‌ی زمانی كوردیی دابنرێ؟!
بۆیه‌ش پێشینان گوتوویانه: سه‌رچۆپی بده ده‌ست گامێشێ، بۆلای كادێنێ ده‌یكێشێ
عـه‌لـی بـاپـیـر
4/ ڕه‌جه‌بی/1440كـ
11/3/2019ز
هه‌ولێر
PM:07:19:11/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 3588
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی