كۆچی دوایی كاك نه‌وشیروان موسته‌فا و چه‌ند سه‌رنجێك
عه‌لی باپیر
سه‌ره‌تا ده‌ڵێم: نكووڵیی له‌وه ناكرێ كه كاك نه‌وشیروان "خوا لـێ‌ی خۆشبێ" كه‌سایه‌تییه‌كی كاریگه‌ری سه‌ر گۆڕه‌پانی خه‌باتی ڕزگاریخوازیی بوو له كوردستان‌و عێڕاقیشداو له‌ده‌ست دانی كه‌سایه‌تییه‌كی وا، مایه‌ی خه‌فه‌تباریی‌و ناڕه‌حه‌تییه، به‌تایبه‌ت له‌و بارودۆخه قه‌یراناوییه‌ی ئێستاماندا!
له‌وباره‌وه‌ش ئه‌م چه‌ند سه‌رنجه ده‌خه‌مه‌ڕوو:
یه‌كه‌م:
كاك نه‌وشیروان چه‌ند سیفه‌تێكی جوانی هه‌بوون وایان لێكردبوو خه‌ڵكێكی زۆر خۆشیبوێ‌و، بۆ مردنه‌كه‌شی ئاوا به‌په‌رۆش بن "كه بینیمان" وه‌ك: ڕاستگۆیی، به‌خه‌م خه‌ڵكه‌وه بوون، خاكێتیی‌و بێ فیزیی، بێ ته‌ماعیی له‌پۆست‌و پاره‌دا، پێداگریی له‌سه‌ر چه‌سپاندنی دادگه‌ریی‌و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵیی...
دووه‌م:
به‌نده‌ش: 1- وه‌ك جێ‌به‌جێ‌كردنی فه‌رمووده‌ی: (أذكروا محاسن موتاكم...) رواه أبوداود والترمذي، واته: چاكه‌كانی مردووه‌كانتان باس بكه‌ن... 2- وه‌ك وه‌فاداریی، پێغه‌مبه‌ری خواش "صلی الله علیه وسلم" فه‌رموویه‌تی: (حُسن العهد من الإيمان» (رواه الحاكم والبيهقي وصححه الألباني في الصحيحة، واته: بێگومان وه‌فاداریی‌و ئه‌مه‌ك له‌ئیمانه‌وه‌یه. 3- هه‌روه‌ها وه‌ك هاندانی به‌رپرسانی دیكه‌ی وڵات كه ئه‌و جۆره سیفه‌تانه ڕه‌چاوبكه‌ن، له وتاری ڕۆژی به‌خاك سپاردنیدا، ئاماژه‌م به‌و سیفه‌ته باشانه‌ی كرد كه تێیدا به‌دیم ده‌كردن.
سێ‌یه‌م:
گومان خستنه سه‌ر ئه‌و قسه‌یه‌ی به‌نده كه له‌ده‌می كاك نه‌وشیروانم گێڕاوه‌ته‌وه: {ئه‌گه‌ر ئیسلام به‌وجۆره بێ كه تۆ باست كرد، من به‌ده‌وڵه‌تێكی كوردیی ئیسلامیی ڕازییم} له‌جێ‌ی خۆیدا نیه، چونكه كاتی خۆی له دوو توێ‌ی گۆڤاری لڤین ژماره (259) له (10/2/2014)دا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌و، دواتریش له كتێبی: (چه‌ند مه‌ڵۆیه‌ك له خه‌رمانی ته‌مه‌نم)، له لاپه‌ڕه: (159)دا، هاتوه، ئنجا هه‌م ئێمه سێ چوار كه‌س بووین، كه هه‌موومان له‌ژیاندا ماوین، هه‌م كاك نه‌وشیروانیش چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ی له‌گه‌ڵدا بوون.
چواره‌م:
دوعاكردنی به‌نده له‌كاتی به‌خاك سپاردنی كاك نه‌وشیرواندا "كه هه‌ندێك كه‌س لێیان به‌ڕه‌خنه گرتووم" هۆكاره‌كه‌ی هه‌رئه‌وه‌یه كه به‌پێ‌ی بنچینه‌ی: (نحن نحكم بالظاهر والله يتولّى السرائر) واته: ئێمه حوكم به‌پێ‌ی ڕواڵه‌ت ده‌كه‌ین‌و نهێنییه‌كانی حه‌واڵه‌ی خوا ده‌كه‌ین، ئه‌سڵ له مسوڵماناندا مسوڵمانه‌تییه، مه‌گه‌ر به‌ڵگه له‌سه‌ر پێچه‌وانه‌كه‌ی هه‌بێ، چونكه: (الیقین لایزول بالشك) دڵنیایی به‌گومان هه‌ڵناوه‌شێته‌وه، هه‌ڵبه‌ته ئه‌ویش وه‌ك هه‌ندێك كه‌س بۆ كۆڕ‌و مه‌جلیس گه‌رم كردن، قسه‌ی كوفر‌و دژی ئیسلامی لـێ نه‌بیستراوه، خۆشم له‌نزیكه‌وه ئاگادارم كه جه‌ختی له‌سه‌ر مسوڵمانه‌تیی خۆی ده‌كرده‌وه.
پێنجه‌م:
زه‌رده‌خه‌نه‌كردنم له‌كاتی وه‌رگرتنی وێنه‌یه‌كی كاك نه‌وشێرواندا له گه‌نجێكی به‌شداربووی مه‌ڕاسیمه‌كه‌و هێشتنه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی چه‌ند چركه‌یه‌ك له‌ده‌ستمدا، "كه هه‌ندێك كه‌سیش ئه‌وه‌یان به‌ڕه‌خنه گرتوه" به‌هۆی ئه‌وه‌وه بوو كه ئه‌و گه‌نجه زه‌رده‌خه‌نه‌ی بۆ كردم، بێگومان وه‌ڵامی زه‌رده‌خه‌نه‌ش وه‌ك خۆی ده‌درێته‌وه، خۆ قابیله مۆڕه‌ی لـێ ناكه‌م!.
شه‌شه‌م:
پێویسته هه‌موولایه‌كمان "به‌تایبه‌ت به‌رپرس‌و قسه ڕۆیشتووان" به‌زیندوویی مافی برایه‌تیی له‌گه‌ڵ یه‌كدا جێ‌به‌جێ بكه‌ین، تاكو دوای مردن، هه‌ست به‌سه‌غڵه‌تیی‌و په‌شێمانیی نه‌كه‌ین، به‌دڵنیایی هه‌ركامێكیشمان یه‌كی مردنێك قه‌رزدارین‌و دره‌نگ یان زوو هه‌رده‌بێ ئه‌و قه‌رزه بده‌ینه‌وه!
حه‌وته‌م:
ئومێدم وایه چیدیكه كات به‌فیڕۆ نه‌ده‌ین‌و، هه‌رچی زووتره هه‌موولایه‌ك واقیع بینانه‌و دووربینانه له‌گه‌ڵ ئه‌م بارودۆخه هه‌ستیاره‌دا مامه‌ڵه بكه‌ین‌و، گرێ‌ی ده‌ستان نه‌خه‌ینه ددانان‌و، دڵسۆزانه‌و به‌رپرسانه به‌ره‌و ئاشته‌وایی‌و ته‌بایی‌و، پاشان هاوكاریی جیددیی نێوانمان بۆ چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی قه‌یران‌و كێشه‌كانی هه‌رێم، هه‌نگاو بنێین.
خوای میهره‌بان به‌لوتف‌و كه‌ڕه‌می خۆی به‌پاكیی‌و چاكیی‌و دوور له عه‌یبداریی لای خه‌ڵك‌و گوناهباریی لای خۆی، بمانژیه‌نێ، تاكو له‌تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌م ژیانه دنیاییه ده‌ربچین‌و، سه‌ربه‌رزانه به‌دیداری خۆی‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی شاد بین.
PM:05:46:24/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 5053
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی