بێ‌ پێشه‌كی‌... قوباد تاڵه‌بانی‌

‌ئاشتی عەبدوڵا


بێ پێشەکی، جارێ لەمەسەلەی شەرعیەت نەبوونیان بگەڕێن، کە ھەر ھەنگاوێکی مەکتەبی سیاسی بەھۆی نەبەستنی کۆنگرە پرسیاری زۆر ھەڵدەگرێ، من دەمەوێت لەسەر ئەم کێبڕکێیەی ھەندێ لەبرادەران لە گەڵ قوبادی مام جەلال دەستیان پێکردوە، بەکورتی و بێ پێشەکی و وەبیرھێنانەوەی زۆر، تێڕوانینێک لەسەر رۆڵی قوبادی مام جەلال لەنێو حزب و حکومەتدا بخەمەڕوو:

-لەنێو حزبدا

ناکرێت رۆڵی قوبادی مام لەھەستانەوەی یەکێتی و ئاشتکردنەوەی جەماوەرەکەی لەبەرچاو نەگیرێت، ئێمە لەدوو ھەڵبژاردن شاھیدی ئەوە دەدەین کە رۆڵی سیاسیەکی گەنج، چ کاریگەرییەکی ھەبوو لە بەدەستھێنانەوەی متمانەی دەنگدەر و لایەنگرو تەنانەت کادری یەکێتی، کە بێ ھیوا ببوون لەحزب و گۆڕانکاری لەنێو حزبەکەیاندا.

-لەحکومەتدا

لەحکومەتیشدا قوبادی مام شانی دایە بەردەم بەرپرسیارێتی و رووبەرووی ھەموو ئاستەنگەکان بوەوە ، لەو کاتەی ئەم سیاسیە گەنجە رووبەرووی رەخنەو ململانێی دەبوەوە و شەڕی دەوڵەتداریەکی دروست ومۆدێرنی دەکرد ، بەشێک لەوانەی ئێستا کێبرکێی دەکەن و رێز لە شەرعیەتی دەنگدان ناگرن و دەیانەوێت ببنە حازرخۆری بەر سێبەر ئەو کات سوچی قەناعەتیان گرتبوو .

دوادێر قوبادی مام بەشەرعیەتی دەنگی خەڵک ، دەچێتەوە نێو حکومەت و ئەمە تەفسیری تر ھەڵناگرێت، ھەموو ئەوانەی شەڕی دیموکراسی و نوێبوونەوە دەکەن ، دەیانەوێت لەڕێچکەی ئەم شەرعیەت بوونە لانەدەن و پشتیوانی سیاسیەکی گەنج دەکەن کەباوەڕمان وایە مۆدێلی حکومڕانی و حزبیش بۆ زۆرێک بەسەرچووە، ئێستا کات کاتی سیاسەت کردن و دەوڵەتداری دونیابینەیەکی گەنجانە و بەرپرسیارانەیە.

ئاشتی عەبدوڵا


PM:02:16:14/03/2019

ئه‌م بابه‌ته 7100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی