كاندیدبونه‌كه‌ی سروه..هه‌ڵه یان ستراتیژ...؟
خالید عه‌بدولكه‌ریم
ئه‌و ئێستا سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕانه له‌په‌رله‌مانیی عێراق, له‌ڕووی حزبیه‌وه پابه‌ندێتی هه‌یه و نماینده‌یی به‌رنامه‌و سیاسه‌ت و ستراتیژیی حزبه‌كه‌ی و ده‌نگده‌رانی ده‌كات,له هه‌مان كاتتدا كاندیدی حزبێكی شیعه‌ی عێراقیه بۆ هه‌ڵبژاردنی مانگی ئایاری په‌رله‌مانی عێراق, هێشتا به‌فه‌رمی گۆڕان هیچ هه‌ڵویسَتیكی خۆی شه‌رح نه‌كردوه له‌و باره‌یه‌وه.بۆیه ڕه‌خنه‌كان تادێت توندتر, واقیعی و مه‌نتیقی تر ده‌بن.
له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆیی گۆڕاندا كه باشترین فه‌لسه‌فه‌ی شه‌رعیه‌تپێدراوی یه‌كه‌مین كۆنگره‌یه بۆ پاراستنی ڕێبازی ڕه‌وانشاد نه‌وشێروان مسته‌فا و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی, پێكدادانی ڕێكخراوه‌یی دروست نابێ له‌كاتێكدا كاندیدی په‌ڕله‌مان واتا نه‌مانی هیچ گومان و دوو دڵیه‌كی ئه‌و حزبه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی بۆیه متمانه‌ی پێ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بیكاته نوێنه‌ری شه‌رعی خۆی, گۆڕان پێشتر ئه‌و بڕوایه‌ی به‌سروه هه‌بوه بۆیه متمانه‌ی پێی كردوه بیكاته نوێنه‌ری ئه‌ندام و ده‌نگده‌ره‌كانی, ئه‌مه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌یڕه‌وه‌دا یه‌كده‌گرێته‌وه؟
مه‌علومه ئێستا سروه كاندیدی گۆڕان نیه و پرسیاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه, پێشتر گۆڕان خه‌ڵكی به‌و هۆیه‌وه سزا نه‌داوه؟ ڕه‌خنه‌ی له‌په‌رله‌مانتارانی حزبه‌كانی تر نه‌گرتوه كاتێك سه‌نگه‌ری فراكسیۆنه‌كه‌یان بۆ فراكسیۆن و حزبێكی تر گواستوه‌ته‌وه؟ په‌رله‌مانتارێكی خۆی به‌پاساوی لادان له‌په‌پڕه‌وی ناوخۆ سزا نه‌دا؟كاتێك پشتیوانی خۆی‌ته‌نانه‌ت بۆ حزبێكی كوردی تر ڕاگه‌یاند؟ تاچه‌نده ده‌نگده‌رانی له‌م پرۆسه نۆیبَاوه تۆباویه تێ ده‌گه‌یه‌نێت؟
له‌ئه‌ده‌بیاتی سیاسی حزبی كوردیدا به‌ئێستاشه‌وه پارتی و یه‌كێتی ئه‌ركی نوێنه‌رایه‌تی كوردی له‌عێراق دا به‌شێوه‌یه‌ك تێكوپێكداوه به‌رهه‌مه‌كه‌ی جارێك جاشی پاره باش و جارێكی تریش ده‌ربارێكی بێ مه‌عاش لێی ده‌رچون, گۆڕان و هێزه‌كانی تر نه‌یانتوانی ئه‌م وێنه شێواوه‌ی كه ئه‌وان ده‌یان ساڵه دروستیان كردوه پاك بكاته‌وه, بۆیه‌شه ترسان و ده‌نگیان به‌ڵی بو بۆ ڕیفراندۆم, ئێستا ده‌یانه‌وێ به‌هه‌مان چه‌كی نه‌یاره‌كه‌یان شه‌ڕ بكه‌ن یان مۆدیلی نوێنه‌رایه‌تی جاش ده‌گۆڕێت بۆ نوینه‌رایه‌تیه‌كی باش, له‌كاتێكدا خۆی هێشتا نه‌یتوانیوه له‌وه‌همی تۆمه‌تی قه‌ومچێتی پارتی و یه‌كێتی ڕزگار بكات...؟
ئه‌مانه و ده‌یان پرسیاری تر چۆن وه‌ڵامده‌داته‌وه, پاسه‌وه بڕوا هێنه‌ره‌كانی چ ده‌بن؟ لێكه‌وتی ئه‌م كاره‌ی چ ده‌بێت گه‌ر خۆی به‌فه‌رمی ئه‌و بڕیاره‌ی داوه؟
ڕه‌نگه پاساوی ئه‌وانه‌ی پشتیوانی ئه‌م جۆره بڕیارانه ده‌كه‌ن ئه‌مانه بێت
- لیستی حزبه كوردیه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانیش كه‌سانی توركمان و عه‌ره‌ب و نه‌وته‌وه و ئه‌تنیه‌كانی تریشی تێدایه ناكرێ ئه‌وانیش به‌خیانه‌تكار و جاش وه‌سف بكرێن..
- كورد پێویستی به هه‌مانه‌نگی سوننه و شیعه‌كانی به‌غدا ده‌بێت, نوێنه‌ری كورد له لیستی براوه‌كانی ئه‌واندا سه‌نگ و قورسایی خۆی ده‌بێت بۆ جێ به‌جێ كردنی به‌رنامه‌ی حزبه كوردیه‌كان له‌په‌رله‌مانی عێراق له‌و ڕێگه‌یه‌وه.
- كورد له‌ڕێگه‌ی ئه‌و نوێنه‌رانه‌وه ئاگاداری پلان و پیلانی عه‌ره‌بی عێراقی ده‌بێت له‌دژی.
پاساوه‌كان چه‌نده به‌هێز و واقیعی و پێویست بن, گومانه‌كان زۆرتر نین..؟
به‌درێژایی شه‌ست ساڵی ڕابردو كورد نوێنه‌ری له حكومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان و په‌رله‌مانی عێراق دا هه‌بوه, كورد هه‌بوه پله‌ی باڵای له‌حزبی به‌عس و حزبه شیعی و سوننه‌كانی ئێستای عێراق دا هه‌یه, به جیاش له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادیه‌وه كورد وجودی هه‌یه له‌په‌رله‌مان و حكومه‌ت...؟ چ گۆڕاوه و چ ده‌گۆڕێت له‌ژیانی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسی و ئابوری و ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵایه‌تی كورد دا..؟ ئه‌ی ئه‌و نوێنه‌رانه چیان گۆڕیوه بۆ ژیانی خۆیان..؟
پێویسته بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌كردار جیاواز بێت, بۆیه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌م پرسه‌ش ده‌بێ سه‌رچاوه‌ی بڕیاره‌كانی له‌جڤاتی نیتشیمانه‌وه هه‌ڵبقوڵی و به هیچ ئیجتهادێكی شه‌خسی تر تێ نه‌كه‌وێ....َ!
PM:03:24:19/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 2236
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی