جارێكی تر كاندید‌و جارێكی تریش نیگه‌رانی
عه‌دنان كۆچه‌ر
له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق نزیك ده‌بینه‌وه‌و به‌پێچه‌وانه‌ی جاره‌كانی دیكه ئاماده‌سازییه ناوخۆییه‌كان له‌ئاستی چاوه‌ڕوانی‌و پێویستییه‌كانی قۆناغه‌كه نین، وه‌ك چۆن دوای پرۆسه‌ی ئازادی قۆناغی نوێی بیناكردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق بوو، تیمی كوردی هه‌موو سه‌نگی سیاسیی ده‌برده به‌غداد، ئێستاش پاش كه‌تنه گه‌وره‌كه‌ی ریفراندۆم‌و گه‌مارۆی سیاسیی ناوه‌ند له‌سه‌ر هه‌رێم دیوی دووه‌می هه‌مان قۆناغه‌و ده‌بوایه ئه‌و تیمه‌ی راده‌سپێردرێت له به‌غداد سه‌رقاڵی جه‌نگی یاسایی‌و ئابووری‌و سیاسیی بێت به‌پێچه‌وانه‌ی پێشووه‌وه، تیمی لاوازن، هه‌ربۆیه‌ش شه‌قامی كوردی تائێستاش به‌شۆكێكی گه‌وره‌وه له پێكهاته‌ی زۆربه‌ی لیستی هێزو قه‌واره كوردییه‌كان ده‌ڕوانێت.
له‌راستیدا به‌غداد نه‌ده‌بوو وه‌ك كێڵگه‌ی چنینه‌وه‌ی سامان‌و ده‌وڵه‌مه‌ندبوون مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت، نه‌ده‌بوو په‌رله‌مانی عێراق وه‌ك پێگه‌یه‌ك بۆ رازیكردنی كادره زوویره‌كان ته‌رخان بكرێت، ئه‌و چه‌شنه له خه‌باتی په‌رله‌مانییه، ده‌بوایه له‌ده‌ره‌وه‌ی مه‌حاسه‌سه‌ی حزبی‌و جه‌مسه‌ربه‌ندییه ناوخۆییه‌كان بوایه‌و رێنه‌درابا دیسانه‌وه‌ی كوڕی خێڵ‌و كچی عه‌شیره‌ت ته‌نها بۆ رازیكردنی باوانیان سه‌رو لیست‌و كیانه‌كانی هه‌ڵبژاردن بگرن، چونكه له‌بیناكردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق ئه‌گه‌رچی هه‌موو بژاره‌ی سیاسیی كوردی له پایته‌خت نه‌یتوانی هه‌موو خه‌ونه‌كان له‌ده‌ستوردا بچه‌سپێنێت، چۆن به‌و تیمه لاوازه‌ی ئێستا كاندیدن كورد ده‌توانێ چاوه‌ڕێی لادانی گه‌مارۆو سه‌رپێخستنی خه‌ونه‌كانی كورد بێت له به‌غداد.
شه‌ڕی كورد له به‌غداد، شه‌ڕێكی یاسایی‌و ده‌ستورییه، كه‌چی به‌شی زۆری لیستی هێزه‌كان، خاڵییه له‌كه‌سانی پسپۆڕ‌و شاره‌زا له‌بواری ده‌ستوورو سیسته‌می سیاسیی، ئه‌و جه‌نگه‌ی له‌وێ چاوه‌ڕێمانه، به‌شێكی زۆری ئابورییه، كه‌چی به‌شێكی گه‌وره‌ی كیانه‌كان نه‌یانتوانیووه ئه‌و كاره‌كته‌ره به‌توانا ئابووریانه ببینن كه ده‌شێت له‌و شه‌ڕه خێری بۆ كورد هه‌بایه، ناكۆكی ئێمه له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست ئه‌منی‌و سه‌ربازییه، كه‌چی ژماره‌ی ئه‌و پسپۆڕه ئه‌منی‌و سه‌ربازییانه‌ی له‌نێو لیسته‌كان جێگه كراونه‌ته‌وه له په‌نجه‌كانی ده‌ست تێناپه‌ڕن، له‌راستیدا چاوی حزبه‌كان ته‌نها میدیاكارو كوڕانی عه‌شیره‌ت ده‌بینێ، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئاماده‌سازییه‌كان بۆ كۆنگره‌ی رۆژنامه‌نوسان بێت نه‌ك بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانێك كه چاره‌نوسی باشووری پێوه به‌ستراوه‌ته‌وه. یانیش كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خێڵه‌كانی عێراق بێت، تا نیشانی بده‌ن، كوردیش پابه‌ندی خێڵ‌و عه‌شیره‌ته.
له‌راستیدا ئه‌و رێكارانه‌ی پارته سیاسییه‌كانی باشور له‌و وێستگانه مامه‌ڵه‌ی پێده‌كه‌ن، نه په‌یوه‌ندی به‌دووربینی سیاسیی‌و كوردانه‌وه هه‌یه‌و نه له‌خزمه‌ت حزبیشدایه، چونكه وه‌ك هه‌میشه ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردنیش وه‌ك مه‌كره‌مه جارێكی تر به‌سه‌ر ئه‌و نه‌وه‌یه‌دا دابه‌شده‌كه‌نه‌وه، كه ساڵانێكه پۆست له‌دوای پۆست‌و چانس له‌دوای چانس ده‌یاندرێتێ‌و شكست دێنن، به‌و مانایه‌ی ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی هه‌میشه‌و بۆ هه‌موو ئه‌ركێك كاندید‌و پاڵیوراون، نیشانه‌ی ئه‌وه نییه كه له بژاره‌ی ژیر‌و دووربینه‌كانن، به‌ڵكو ئه‌و نه‌وه‌یه‌ن به‌هۆی مه‌حاسه‌سه‌ی حزبی‌و جه‌مسه‌ربه‌ندییه‌وه به‌رده‌وام تاقیده‌كرێته‌وه‌و هه‌میشه‌ش له تاقیكردنه‌وه‌كان شكست دێنن، به‌ڵام میحنه‌تی شكستخواردنی ئه‌و كاره‌كته‌رانه له په‌رله‌مانی عێراق‌و ئه‌و وێستگه گرنگه هه‌ر له‌وه‌دانییه كه حزبه‌كانیان روبه‌ڕووی بچوككردنه‌وه‌و ناشیرینكردن ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان پرسی كوردیش ده‌خه‌نه به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌ی مه‌ترسیداره‌وه.
سه‌نگی كورد‌و چاره‌نوسی نه‌ته‌وه له ئاماده‌سازیی حزبه‌كان‌و دانانی پاڵیوراوه‌كان بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پێناچێت پرسێكی میحوه‌ری بێت، به‌وپێیه‌ی وه‌ك هه‌میشه پرۆسه‌ی دیاریكردنی كاندید‌و ئاماده‌كارییه‌كان نیشانیده‌دات، ئه‌وه‌ی ته‌حه‌كومی به‌پرۆسه‌كه‌وه كردووه، دووربینی‌و ئاقڵمه‌ندانی حزبه‌كان نه‌بوون، به‌ڵكو مه‌زاجی كه‌سیی‌و خواستی جه‌مسه‌ربه‌ندییه ناوخۆییه‌كان بوون بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه‌و له‌مانۆڕی تاقیكردنه‌وه‌ی هێز به سه‌ر هه‌ڤاڵه‌كانیدا نیشانی بدات قورساییه‌كه‌ی چه‌نده، كاركردن له‌سه‌ر نیشاندانی هێزو تاقیكردنه‌وه‌ی قودره‌ت له‌سه‌ر حسێبی مافه سیاسی‌و ئابووریی‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان‌و به‌كارهێنانه‌وه‌ی له‌ناكۆكییه ناوخۆییه حزبییه‌كان، نیشانیده‌دات ئه‌و هێزانه چه‌نده كۆڵن‌و چه‌نده‌ش قوربانی به پرسه گه‌وره‌كان ده‌ده‌ن له‌پێناو خۆیان.
روداوه‌كانی ئه‌م دواییه له‌راستیدا ده‌شێت ببێته هۆكاری كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی كورسییه‌كان‌و لاوازی سه‌نگی كورد له‌به‌غداد، به‌ڵام هێشتاش ده‌رفه‌تێك ماوه، ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی له‌به‌رده‌سته له‌گرنگی دیاریكردن‌و هه‌ڵبژاردنی ئه‌و كه‌مینه كاندیدانه‌ن كه له‌لیسته‌كاندا جێگه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه، چونكه ئیدی نابێت په‌رله‌مان وه‌ك خولی فێربوونی زمانی عه‌ره‌بی‌و شاره‌زابوون له‌یاسا‌و سیاسه‌ت‌و ئابووری ته‌ماشا بكرێ‌و كامه‌ی له‌هه‌مووان كڵۆڵتره‌و به واسیته‌ی حزب چۆنه سه‌روی لیسته‌كان ریشی كورد‌و ئه‌زموونه‌كه‌یان بخرێته ده‌ست، ئه‌گه‌ر هێزو بژاره‌ی باڵاده‌ست له ته‌شخیسیش كڵۆڵ بن، به‌پێچه‌وانه‌وه ئێمه ده‌بێت له‌پۆڵێنبه‌ندییه وریا بین‌و ئه‌وانه بكه‌ینه واجیهه كه خێر‌و چاكه‌یه‌ك بۆ باشوور ده‌ده‌نه‌وه.
PM:08:45:21/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 1983
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی